ادبیاتشعرکوردی

پێغەمبەرم

پێغەمبەر

پەخشانێک

ئەی سەروەرم، خۆشەویستم، تاجی سەرم
با دۆست و دوژمن بزانن، تۆی پێشەوا و پێغەمبەرم

ئەی فەرماندەی جەرگەی خەبات، ئەی ئەو کەسەی بە تایبەتی، قوڕئانت بۆهات بەخەڵات، وەک گەمێی نووح ، بۆ ڕزگاری مرۆڤەکان، بێ جیاوازی؛ ئینسانییەتت دا نەجات…

ئەی ڕابەرە تاقانەکەم، ئەی هەتوانی دەردەکانم، ئەی خۆشەویستتر لەگیانم؛ ئەی موحەممەد، ئەی گیانەکەم..

من ڕێڕەوی ڕێبازی تۆم، زۆر خۆشەویستتری لەخۆم، دایک و باب و حاڵ و ماڵم، بۆخۆم و ژن و مناڵم، بە بێ منەت قوربانی تۆم…

پێغەمبەرم؛
چۆن دەتوانم وەسفت نەکەم، یاخۆم بەقوربانت نەکەم، تۆ کە هاتی زاڵم تەزی، کۆشکی غەدداران تووند لەرزی، یەکسانت کرد نەوی و بەرزی، پشتی ماف خۆرانی چەوتت دا لەعەرزی، بۆیە خاوەن پێت دەفەرموێ؛ ئەی موحەممەد: تۆی خاوەنی خودەی بەرزی…

پێغەمبەرم؛
لەهەر لاوە دەڕوانم لێت، لە دەر و لە ژوور و لە سەرجێت، لە بازاڕ و ماڵ و مزگەوت، لە جەرگەی شەڕ و ناو یاران، لە خزمەتی گەدا و داماو و هەژاران، لە دواندنی دۆست و ناسیاو و نەیاران، ناوی بەرزت وا لەسەرووی، ناوی هەموو ناوداران دێت…

پێغەمبەرم؛
ئەی سەرکردەی شیرن گوفتار، ئەی ڕابەری زێڕین ڕەفتار، ئەی ئاشتی خوازی تاقانە، دیارە بە ئاکارەی بەرزت، بە ئەخلاقی جوان و بەرزت، بە یاسای تاک و بێ مەرزت نێرراوی بۆ گشت بوونەوەر، هاتووی بۆ ڕزگاری بەشەر، بۆ چوونە پێشی ئامانجت، قەت نەوەستای، ماندوو نەبووی، کۆڵت نەدا، گوێت بە تانە و تەشەر نەدا؛ هەتا ئێستاش کەس نەیتوانی، لە خزمەتی بێ بەرانبەر، لە خەمخۆری بۆ داماوان، لەتێکۆشان بۆ ڕزگاری ماف خوراوان، لە چەسپاندنی یەکسانی ژن و پیاوان، شان لە شانی پیرۆزت دا،

بۆیە منی “بابۆڵی “کورد، نەوەی جابانی یاری کورد، لەنەتەوەی سوڵتان سەلاحەددینی بە گورد، شانازیمە قووتابی تۆم، هەموو دەم و سات وکاتان، ئامەدەی گیان فداییم و بە قوربانی ڕێبازی تۆم، بەقوربانی ڕێبازی تۆم..

پێشکەش بە خۆشەویست ترین کەسم (موحەممەد صلی الله علیه و سلم

هۆنەر:بابۆڵی نەڵۆسی

ڕێکەوتی ۱۸ی خەزەڵوەری ساڵی ۹۷ی هەتاوی
ئاوایی کولیجەی موهاباد

نمایش بیشتر

عبدالواحد رحمت الله

نویسنده و شاعر و مترجم آذربایجان غربی - مهاباد خطیب و دعوتگر

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا