اندیشهکوردی

پێویستی نوێکردنەوەی کۆمەڵگای (ئیسلامی)

وەڕگێڕاوی بابەتێکی « سەييد قووتب » لە سەر پێداچوونەوە بە حوکمڕانيی ئيسلامی و باشتربوونی ژيانی خەڵک

کاتێک ئێمە دەڵەين کە ژيانی ئيسلامی پێويستە نوێ بکرێتەوە و کۆمەڵگای ئيسلامی سەر لە نوێ دابمەزرێ و ساز بکرێتەوە، تاقمێک نيگەرانی و ناڕەزايەتی دەڕدەبڕن و پێيان وايە کە بەو پێيە زوڵم و زۆری بە سەر کۆمەڵێکدا دەکرێ و فيتنە و ئاژاوە و گيروگرفت لە پەيوەندييە کۆمەڵايەتييەکاندا پێک دێ؛ بەڵام ئەو نيگەرانيیە و ناڕەزايەتييە بێ شک لە ڕووی نەناسينی ڕاستيی و حەقيقەتی کۆمەڵگاو ژيانی ئيسلامييە.

ئێمە کاتێک خوازياری ژيانی نوێ و دونيای باشتر دەبين و دەڵەين کە پێويستە ژيانی ئيسلامی نوێ بکرێتەوە، لە ڕاستي دا دەمانهەوێ عەداڵەتی کۆمەڵايەتی بە شێوەيەکي پاراو و گونجاو پێک بێنين کە هيچ سيستەم و مەکتەبی کۆمەڵايەتی نەتوانێ دايبمەزرێنێ و بارودۆخی ژيانێکی باشتر بۆ جەماوەر و گشت چين و توێژەکانی خەڵک دابين بکەين.

ئەمرۆ جيهان گرفتاری قەيرانی فيکری و کۆمەڵايەتييە و لە بارودۆخ و رێباز و سيستەم و ياساکانی خۆی تووشی گيروگرفت و نيگەرانی هاتووە و هێمنی و ئارامی و ئاسوودەييەکی ڕاستەقينەی بی هيچ جۆرە نيزام و سيستەمێکی حوکومی و کۆمەڵايەتی بە خۆيەوە نەديوە هەر بۆيەش تاقمێک دەڵێن:

« بارودۆخی ئێستای زۆربەی وڵاتانی جيهان بۆتە هۆی نەهێشتن و لە ناوبردنی سيستەم و مەکتەبە سياسي و کۆمەڵايەتييەکان و ئەو مەکتەبانە لە حاڵەتی هەرەس هێنان و شکست و لەناوچوون دان تەنانەت لەو وڵاتانەش کە گومانی نيزام و حوکومەتێکی بەردەواميان لێدەکرێ ئەگەری لەناچوون هەيە.»

ئارامی و ئاسوودەيی رژێم و حوکومەتەکان بە پۆليس و تەيارکردنی هێز و سازدانی چەک و چۆڵی نيزامی و بۆمبی ناوەکی پێک نايەت ؛ بەڵکو ئەو کۆمەڵگايە پتەو و سەقامگير دەبێ کە نياز و پێداويستييەکانی خەڵک دابين بکات و ئاسوودەيی و هەستی ئينسانی لە دەروونی خەڵکدا پێک بێنێ، بەڵام کاتێک ئەو دو پێگە گرينگەی ژيانی ئينسانی لە ناو بچێ ئيتر هيچ هێزێک تەنانەت هێزی ئاگر و شەڕيش ناتوانێ ژيانێکی بەختەوەرانە و ئينسانی بۆ خەڵک دابين بکات. بێ شک ئەوە ڕاستييەکی حاشاهەڵنەگرە که درێژايی مێژوو ئەو حەقيقەتەی سەڵماندووە.

کەوابوو ئێمة خوازياری نوێکردنەوەی ژيانی ئيسلامی و پێکهاتنی کۆمەڵگايەکی ئيسلامين ولە ڕاستي دا دەمانهەوێ لە قەيران و لێکترازانی کۆمەڵايەتی بە دوور بين و ژيانی خۆمان لە سەر پێگەييەکی قايم و باشتر لە پێگەی هەر حوکومەتێکدا بنێين. ئێمە خوازياری ژيانی باشتر و کۆمەڵگاييەکی ئينسانين.

بە ڕای ئێمە مەکتەبی کۆمەڵايەتی ئيسلام ئەمرۆ تەنيا مەکتەبێکە کە لە سەر بنەمای فيکری جيهانی دانراوە. بە هۆی ئەوەی کە حوکومەتێکی ئيسلامی تەنيا حوکومەتێکە کە ڕێگا بۆ گشت خەڵکی جيهان بە هەر زمان و ڕيشە و ڕەنگ و چۆنيةتی بيرکردنەوەيەک خۆش دەکات کە لە ژێر سێبەری ئيسلام ژيانێکی ئاراميان هەبێ. هەڵبەت لە پێناو ئەو ژيانەش عەدالەتی ڕاستەقينەش لە ناو هەمووی ئەوانە جێگير دەبێت.

والسلام عليکم و رحمة الله و برکاتە

سلیمان عادلی فر

از طريق
سلیمان عادلی فر
منبع
sozimihrab
نمایش بیشتر

سلیمان عادلی فر

سایت ســــۆزی میــــحڕاب در آذرماه 1392 با همت جمعی از اهل قلم خوشنام و گمنام تاسیس شد ســــۆزی میــــحڕاب بدون جنجال و در اوج عملگرایی به ترویج مبانی میانه روی می پردازد ســــۆزی میــــحڕاب با هیچ جریان و هیچ احدی درگیری ندارد ســــۆزی میــــحڕاب رسالتی جز همزیستی و دگرپذیری ندارد

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا