دل نوشتهطنزکوردی

پەیامی کۆرۆنا بۆ جیهان.. بۆچی هاتووم و چیمدەوێ‌؟

بەپێنوسی پروفسور عەلی قەرەداغی

ئەمینداری گشتی یەکێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان

دەستپێکی پەیامەکەم بۆ سەرتاسەری جیهان

باوەڕم وانیە کە ئێوە من ناناسن، بەڵام با هەر پێناسەی خۆمتان بۆ بکەم:

من ئەو ڤایرۆسەم کە نەخشەی رووداوەکانی ئەمڕۆتانم گۆڕی، هەستام بە تێکدانی سیستمی جیهانیی لەڕووی کۆمەڵایەتیی و ئابووریی و سیاسیی و رۆشنبیریی و ئاینییەوە، هێشتا هەر لەباری شایلۆغان و دەستەڵاتی خۆمدام و لە سەرەوە بۆتان دەڕوانم، من خاوەنی سوپایەکی بەهێزم لە ئاسیاو ئەوروپا و ئەمەریکا و چین کە شوێنی لەدایکبوونمە، من ڤایرۆسێکی زیرەک و بچوکم و لە پێشڕەویدام، پێشکەوتنی هۆکارەکانی هاتووچۆ یارمەتی زۆریاندام و بە ئیسراحەتەوە لەسەر پشتی ئەوان دێم و دەچم. توانیم چەندین چەمک بشێوێنم و سەرەوژێریان بکەم، توانیم سیستمی وەبەربردنی نوێ‌ پێکبێنم، توانیم کەلتورێکی نوێ‌ بێنمە کایەوە.

من ئەو ڤایرۆسە نەناسراوەم کە پێشتر جارێک بە ناوی (سارس) و جارێکیتر بەناوی (تاعون) دەرکەوتووم، ئەمجارە ئێوە ناوتانناوم بە : (کۆرۆنا، یان کۆفید ۱۹).

• من ئەوەم کە هەمووی جیهانم بە یەکسانی خستووەتە بەر باری دڵەڕاوکێ‌ و ترس و تۆقین و شپرزیی، جیاوازی ناکەم لەنێوان فەرمانڕەواو فەرمانبەرداردا، لەنێوان خۆرهەڵات و خۆرئاوادا.

• من ئەو ڤایرۆسەم کە دژ بە ئابووری ستەمکاریی جیهانیی وەستامەوەو سنورێکم بۆ دانا، بوومە هۆی زیانپێگەیاندنی بڕی شەش تریلیۆن دۆلار بۆی.

• من ئەوەم کە بوومە هۆی داڕوخانی بۆرسەکانی جیهان و هەموویانم کردە رەنگی سوری مەترسیدار.

• من ئەوەم کە بوومە هۆی دابەزینی سەروەت و سامانی (۵۰۰) ملیاردێرەکەی جیهان بەڕادەی نزیکەی (۵۰۰) ملیار دۆلار زیانم پێگەیاندن.

• من ئەوەم کە بوومە هۆی دابەزینی نرخی نەوت بۆ رێژەی زیاتر لە ۵۰% لە نرخی پێشووی.

• من ئەوەم کە بوومە هۆی وەستانی جووڵەی فڕۆکەوانی و کەشتییەکان بەشێوەیەکی نزیک لە تەواو وەستانیان، کە بووە هۆی دابڕینی جیهان لە یەکتر، بە ناچارکردنی خەڵکی کە بە زۆرەملێ‌ لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە، بوومە هۆی داخستنی هەرچی شوێنی خوردنەوەو رابواردن و ئاهەنگ و سەما و هۆڵی بۆنەکان هەیە، تەنانەت کۆبوونەوەی سەرۆکەکان و وەزیرەکانم راگرتووەو ناچارم کردووم لە ژووری داخراودا و لەڕێگای ئۆن لاینەوە کۆببنەوە.

• دواجار من ئەوەم کە بوومە هۆی مردن و نەخۆشخستنی دەیان هەزار کەس و زۆریی تریش بەڕێوەیە.

ئایا ئێوە دەزانن کە من ئەمانەم بەویست و خواستی خۆم نەکردووە، بەڵکو من یەکێکم لە سەربازەکانی خوای باڵادەست، ئێستە ئەم پەیامەم پێیە بۆتان:

۱- تا بیرتان بخەمەوە کە زۆربەتان درۆتان کرد لەگەڵ بەڵگەنامەکانی ریسواکردنی مافەکانی مرۆڤ، ئا ئەوەتا ئێستە بەوەی کە ئێوە ئەنجامتان دا دنیاتان پڕکردووە لە ستەم و گەندەڵیی، ئێوە نەهاتن ستەمکاران و فەرمانڕەوا ملهوڕەکان بوەستێنن لەو گەندەڵیی و ملهوڕیی و ستەم و کوشتن و چەوساندنەوەو ئازاردانی گەلە چەوساوانە کە ئەنجامیدەدەن، بەڵکو تەنانەت سوتاندنی خەڵکانی بێتاوان لە چەندەها گۆڕەپاندا، خۆتان لە ئاست ئاهوناڵەی ژوورە تاریکەکان کەڕ کرد، لە جیاتی ئەوە هاتن بە تەنیشت ئەو ستەمکارانەوە وەستان و لەبەر بەرژەوەندی تایبەتی و ئابووری خۆتان پشتگیریتان لێکردن، ئەمەش بەجۆرێک کە وای لێهات ئەو مرۆڤە کە ڕێزدارترین بەدیهێنراوی خوایە چەوسێنرایەوەو ئەشکەنجەدراو کۆت و بەندو زەلیلکرا بە ئاستێکی وەها کە رێز و کەرامەت و ئازادییەکەیی لەدەستدا.

۲-ئەوە ئێوەن کە جیاوازی چینایەتیتان قووڵکردەوە، منیش ویستم هەژارانتان بیربخەمەوە کە لە ئەمڕۆدا ژمارەیان لەم جیهانەدا دەگاتە نزیکەی یەک ملیار مرۆڤی نەدار کە بژێوی رۆژانەیان نیەو توانای دابینکردنی خۆراکیان نیە و بێ‌ خواردن و بێ‌ پۆشاک و بێ‌ ماڵ و حاڵ سەردەنێنەوە، رۆژانە دەناڵێنن بەدەست هەژارییەوە، ئەگەر ئێوە دەیەکی ئەوەی کە بۆ نەهێشتنی منی –کۆرۆنا- خەرجتان کرد بتاندایە بەوان ئەوا ئەوان دەوڵەمەند دەبوون.

۳- ئەوە ئێوەن کە خەمسارد و شلگیربوون لە سەرخستنی ستەملێکراوان، لەجیاتی ئەوە کەوتنە بازرگانیکردن بە کێشە رەواکانیان و هاتن پشتگیریتان کرد لە فەرمانڕەوا بکوژەکان، بۆیە ویستم ئەو پەنابەرو ئاوارانەتان بیربخەمەوە کە خاک و وڵاتیان لەدەستچوو و بوونە خۆراکی نەهەنگ و گیاندارانی دەریا، ئەویش بەوەی ئێوە کە لاقرتیتان هات بە ژیانیان، ئەگەر رێژەی ۵% ئەو پارەیەی کە بەهۆی منەوە لەدەستتان داوە بۆ ئەوانتان خەرجبکردایە ئەوا دەکەوتنە ژیانێکی رێزدارو لە بژێوییەکی کەرامەتداردا دەژیان.

۴- ئێوە ئەوەن کە هەستان بە قایمکردنی شورا پارێزەرەکانتان تا ئاسایشی خۆتان و ماڵ و خێزانتان بپارێزن، من هاتم بۆتان تا بەڵکو دەیەها ملیۆن کەسانی بێباوک و منداڵتان بیربخەمەوە کە نە ماڵ و حاڵیان هەیەو نە کەسیش لە خەمی فێرکردن و پەروەردەیاندایە، نە کەس بە خەمی دابینکردنی ئاسایشی خۆراکیی و تەندروستیانەوەیە، خۆتان بینیتان کە بەهۆی برسێتی و نەخۆشییەوە بە ملیۆنەها کەسیان لێ‌ دەمرێ‌ و تەختی زەوی دەبن، ئەگەر ئێوە هەستانایە بە دابینکردنی بڕی ۳% لەو پارەیەی کە بەهۆی منەوە خەرجتان کردووەو لە دەستتانداوە ئەوا ئەوانیش بەشی خۆیان خۆراک و فێرکردن و تەندروستییان بە نەسیب دەبوو.

۵- ئێوە ئەوەن کە بازاڕەکانتان قۆرخکردووەو هەلی کارتان لەدەست هەژاراندا نەهێشتووە، با دەیان ملیۆن بێکارتان لە لاوان بیربخەمەوە کە لە دووی کارێک دەگەڕێن تا بژێوی رۆژانەیان بەدەستبێنن. کە ئەوانە نە ئەتوانن خێزان پێکبهێنن و نە بژێوێکی رێزدارنە بۆ خۆیان دەستەبەر بکەن، جا ئەگەر ئێوە رێژەی ۲,۵% ئەو پارەیەی کە لە مندا لەدەستتان داوە بۆ ئەوانتان خەرجبکردایە ئەوا ئاواتە رەواکانی ئەوانیش جێبەجێ‌ دەبوو.

۶- هاتم تا بیرتان بخەمەوە کە ئێوە لە ئاست ئەو گەندەڵانەدا کە سەروەتی گەلانی ستەملێکراویان حەپەلوشکرد بێدەنگ بوون و بەپێچەوانەوە هاتن مامەڵەتان کرد لەگەڵیاندا.

۷- هاتم تا سەرئەنجامی خراپی مەترسی ستەمکردن لە گەلانتان بیربخەمەوە، بە گۆڕین و ساختەکردن لە مێژوو، ئەو کەسەی کە ئەمڕۆ رابەرایەتی جیهان دەکات هات بەپاڵ داگیرکارانەوە وەستاو ئەوەی بۆ ئیمزاکردن کە مافی خۆیان نیە وەک پێدانی قودسی پیرۆز، هاوکات دەیەوێت بە بەکارهێنانی ملیارەها دۆلار حەق بکاتە ناحەق، دەی بڕۆن ئەوە ئێوە ئەوە ملیارەکانتان کە بوونە پوش و پەڵاش و با بردنی.

دواجار وا ئێستە بیرتان دەخەمەوە کە زۆربەتان خوای گەورەی لەبیرکردووە و پشت و پەنای بووتە ماددەو بەس، ئەمەش بە ئاستێکی وەهایە کە بوونەتە ماددەپەرست و زاستە پێشکەوتووەکان دەپەرستن و بەدیهێنەرەتان لەبیرچووەتەوە، دەی وا من هاتم تا خوای بەدیهێنەر و بەتواناتان بیربخەمەوە، تا بە دڵێکی زەلیل و نزاو پاڕانەوەی بە کوڵ بگەڕێنەوە بۆ لای خوای باڵادەست..

اڵانعام (۴۳) ﴿فَڵوْڵا إِژْ جَا‌وَهُمْ بَأْسُنَا تَچَرَّعُوا ۆڵٰکِنْ قَسَتْ قُلُوبُهُمْ ۆزَیَّنَ ڵهُمُ الشَّیْگَانُ مَا کَانُوا ێعْمَلُونَ﴾

لە کۆتاییدا دڵنیاتان دەکەم من لەدوای تەواوبوونی ئەو رۆڵەی پێم سپێردراوە دەڕۆم، بەڵام با بزانن کە تا ئێوە ئەمە کارتان بێت جارانی ترم لەپێشە کە بەناوی تری نوێوە دەردەکەوم مادامێ‌ ئێوە خۆتان نەگۆڕیوەو نەچوون بەرەو چاکەو چاکەکاریی.

بێزارکەرو ژیان تێکدەرتان کۆرۆنا

۱۸/۳/۲۰۲۰

د. عەلی قەرەداغی

برچسب ها
نمایش بیشتر

ســــۆزی میــــحڕاب

سایت ســــۆزی میــــحڕاب در آذرماه 1392 با همت جمعی از اهل قلم خوشنام و گمنام تاسیس شد ســــۆزی میــــحڕاب بدون جنجال و در اوج عملگرایی به ترویج مبانی میانه روی می پردازد ســــۆزی میــــحڕاب با هیچ جریان و هیچ احدی درگیری ندارد ســــۆزی میــــحڕاب رسالتی جز همزیستی و دگرپذیری ندارد

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا
بستن
بستن