اصولفقه

چۆنیەتی نوێژی (( خۆرگیران )) و (( مانگ گیران ))

خۆرگیران , مانگ گیران

١- چۆنیەتی هەریەک لەم دوو نوێژە (( خۆرگیران )) یان (( مانگ گیران )) وەکو یەکە بە دوو رکەعەت ئەنجام دەدرێت ؛ لەهەر رکەعەتێکدا دووجار سورەتی فاتیحە و سورەتێک لەقورئانی پیرۆز دەخوێندرێت وە دوو جار رکوع دەبردرێت ؛ واتە کاتێک سورەتی فاتیحە و سورەتێکی تر لەدوای فاتیحە دەخوێنی یەکسەر دەچیتە رکوع و پاشان کە هەستایتەوە دووبارە سورەتی فاتیحە و سورەتێکی تر دەخوێنی ئینجا دەچیتەوە رکوع پاشان کە هەستایتەوە ئینجا دەچیتە سوجدە و دوو جار وەکو نوێژی بەیانی سوجدە دەبەیت پاشان هەڵدەستیتەوە بۆ رکەعەتی دووەم بەهەمان شێوەی رکەعەتی یەکەم ئەنجامی دەدەیت و تەحیات دەخوێنیت و سەلام دەدەیتەوە .
٢- ئەم نوێژە لەمزگەوت بەجەماعەت دەکرێت ئیمام دەنگی بەقورئان خوێندەکەی بەرز دەکاتەوە ؛ وە دروستە بۆ ئافرەتان لەماڵەوەیان بە تەنها ئەنجامی بدەن ؛ وە ئەگەر بچن بۆ مزگەوت بەجەماعەت ئەنجامی بدەن باشترە .
٣- ئەم نویژە بانگ و قامەتی بۆ ناکرێت ؛ بەڵام سونەتوایە لەکاتی ئەنجامدانی نوێژەکە بوترێت ( الصلاه جامعه ) .
۴- حوکمی هەریەک لەم دوو نوێژە سونەتی موئەککەدەیە پێویستە موسلمانان لەدەستی نەدەن و ئەنجامی بدەن .
۵- لەدوای ئەنجامدانی نوێژەکە سونەتوایە ئیمام وتارێک بخوێنێتەوە و ئامۆژگاری خەڵک بکات بەزیکر و دوعا و صەدەقەکردن و تەوبەکردن و گەرانەوە بۆلای خوای گەورە .
۶- حیکمەت لە ئەنجامدانی ئەم نوێژە بریتیە لە ملکەچ بوون بۆ خوای گەورە وگوێرایەڵی کردن و شوێنکەوتنی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم .

ارسالی از : محمد محمودی

برچسب ها

نوشته های مشابه

پاسخ دهید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

لطفا نظرات خود را با حروف کوردی یا فارسی تایپ کنید
نظرات حاوی مطلب توهین آمیز یا بی احترامی به اشخاص ، عقاید دیگران، و مغایر با قوانین کشور منتشر نمی شود
نظرات پس از تائید منتشر می شود
بستن