ادبیاتدل نوشته

چەندە بەختـــەوەرم

بەختــەوەرم کە گەیشتم بە مانگی خەمتاوێن و گوناهتارێن
گەیشتـم بە مانگی ڕەحمەت بارێن
بەختــەوەرم گەیشتم بە بەرامەی بەهەشتی خوایی
بە دەنگی سێحراوی سەڵا
بە داوێن و دەشتی دڵۆڤانی
بە خوناوکەی ئەسرینی پەشیمانی


خویساری تاوان دەمێک بوو لە کەشی باوەڕم دا پرووشەی دەکرد و چەق و چۆی گوناە لەشمی داگرتبوو
پەنجەی سڕم هانای ببربۆە بەر هەناسەی هەڵماوی هەلماڵاوی هەناوم و نیگای ویشکم لە ئاسمان خزیبو لە وێ دا قەتیس مابۆوە
کە دەرکەوت هیڵالی گەشی مانگ چاوەکانم خەرمانەیان دا لە دەوەرەی و چەشنی پەرجوویەک بۆ هەستی پاپەتیم بۆ پچڕانی خەونی پڕژ و پژگاڵی پوچ.


کاتێ دەستەکانم سەرقاڵی داپڕسکانی نزا و داڕژانی هات و هاوار بوون و ئازاری زامەکانی بە نزا دادەمرکاند و بە داوێنی دوعا دانووسابوو چ بێ هیوا هەناسەی لە گەرووی هەڵدەقوڵی و هەڵمەتیان بۆ سینە دێنا و ڕێچکە ڕێچکە ئەسرینم بێ ئامانج ڕێیان دەپێوا بۆ مەڵبەندێکی نادیاری غەریب.


بەڵام ئێستا سەبووری سارای سینەمی داگرتوو چارۆکی دڵنیاییم بە سەر شان داهێنا و وەڕێ کەوتووم
سبەینان و ئێۆاران سنورەکان ئەویندارانە دەپێوم و کوڵ و کۆ و سۆی دڵ لە مەنزڵگای دڵدار دەتەکێنم و دەسرەوم
لە هەر دوو چاوم شەمی شادومانی شەبەق دەدا و داگیرساوە ڕوخسارم دەگەشێتەوەو ناخ ڕووناک دەکا و مانگی هیوای منیش هەڵدێ و ڕۆحی ڕزۆکم لە تاریکایی شەوگاری درێژ ڕزگار دەکەم و بە ڕوومەتی سوور بەرەو ڕێژوانی رب الاعالمین وەڕێ دەکەوم.

شەیــدا مەحمـودی شنۆ

از طريق
شیدا محمودی
منبع
sozimihrab
نمایش بیشتر

شیدا محمودی

@ استان آذربایجان غربی - اشنویه @@ نویسنده ، شاعر و مترجم @ فعال مدنی و اجتماعی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا