اندیشهدعوت اسلامی

چەندە ڕاستگۆ بیت و حەقبێژ بیت، ئەوەندە نارەحەتی دێتە ڕیگات..

پێغەمبەران و زانایانی ڕاستگۆ و پیاوچاکانیش هەمیشە ناڕەحەتیان بەسەردا هاتوە توشی ئازارو ئەشکەنجە و زیندان بونەتەوە تاقیکراونەته‌وه، ئەگەر ئێوەی بانگخوازو مامۆستایان و زانایان بەو قۆناغەدا تێنەپەڕن، زۆر گرنگە چاوێک بە ئیمانەکانتان بخشێنەوە؛ ئه‌م تاقیکردنه‌وه‌یه‌ دابه‌ش ده‌بێت بۆ چه‌ند جۆرێک له‌ خه‌ڵک.. بە بەڵگەی ئەوەی..

‌.. سعد بن أبی وقاص رضی الله عنه قال : قلت : یا رسول الله ، أی الناس أشد بلاء ؟ قال : ( الأنبیاء ، ثم الصالحون ، ثم الأمثل فالأمثل من الناس ، یبتلى الرجل على حسب دینه ، فإن کان فی دینه صلابه زید فی بلائه ، وإن کان فی دینه رقه خفف عنه ، وما یزال البلاء بالعبد حتى یمشی على ظهر الأرض لیس علیه خطیئه ) . واته‌: سەعد بە سەروەرمانی فەرموو: ئەوکەسانە کێن؟ کە هەمیشە لە سوێ و ناڕەحەتی ئازارو ئەشکەنجەدان؟ .. پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم) فەرمووی…( پێغەمبەران، پاشان پیاوچاکانن) ئینجا ئەو کەسانەی کە شوێنکەوتوی پێغەمبەران و پیاو چاکانن، هەموو کەسێک کە توشی ئازارو ناڕەحەتی دەبێت بە گوێرەی ئیمانەکەیەتی چۆن وەریگرتوە دینەکەی تا چەند بە هێزە، ئەویش ئەگەر دینەکەی بە هێز گرتبێت ئەوا توشی ناڕەحەتی زۆر دەبێت، یاخود بە پێچەوانەوە ئەگەر ئاسان گرتبێتی هەر بە گوێرەی ئیمان و دینەکەیەتی تاقیدەکرێتەوە، ئەم ناڕەحەتی و ئازارە لەسەر بەندەکانی خوای گەورە دەمێنت لەسەر زەویدا تا ئەو کاتەی بە پاکی دەگەڕێتەوە بۆ قیامەت تاوانیان لەسەر نامێنێت، ئەمیش بۆ خۆی نیعمەتی خوایە.

کەواتە زانایان و پیاوچاکانی ووڵاتی ئێمە لەسەرشانتان پێویستە کە ڕاستی بۆ ئەو خەڵکە روونبکەنەوە، ئەوەی کە خاوەنی هەڵەیە بیدەنەوە بە نێوچاویدا بۆ ئەوەی ئەو هەڵەیە نەکاتەوە بەو جۆرەی کە زەمینەکەی دەیخوازێت هەندێک جار بە نهێنی و هەندێک جاریش پێویست بەوە دەکات کە بابای هەڵەکردو لەبەرچاوی خەڵکی تەریق بکرێتەوە بۆ ئەوەی ئەو فەرمان و کارە ناهەموارنانە دووبارە نەکاتەوە، چونکە ئێمەی موسڵمانان هەندێک جار وێستگەکانمان لێ تێکدەچێت هەموو بەیەک چاو سەیر دەکەین، بەڵام لەڕاستیدا پێویستە لەگەڵ ئەو کەسەی کە ریشی موسڵمانی بەدەستە رەق و توند بین و ئەوەی کە زانایایە و دینی پەروەردگار بڵاو دەکاتەوە بە ئەدەب و بەرەوشت بین..

نمونەی ئەوکاتەی کە خەڵکی بۆ زانستێکی فقهی یاخود فەرمودەیەک یان تەفسیرێک بچونایەتە خزمەتی پێشەوا عومەری کوڕی خەتاب- ڕەزامەندی خوای لێبێت- ئەوە زۆر بەڕێزو بە ئەدەبەوە دەڕۆشتن، بەڵام کاتێک لەسەر فەرمانڕەوای و دەسەڵات کارو فەرمانی موسڵمان بوایە.. بێ پێچوپەنا لێیان دەپرسی بۆ کراسەکەی تۆ درێژترە لەوانەی خەڵکی تر و رەعیەتەکەت؛ یان پیان دەفەرموو: بە دار و شمشێر پشتت راست دەکەینەوە ئەگەر هەڵە بکەیت، بەم جۆرە دەبێت بەرخورد بکەین لەگەڵ زانایان و دەسەڵاتدار، بەڵام بەداخەوە ئێستا بەس پێچەوانەکەی دەبینرێت، ئەرزشی زانایان نەماوە ئەوەی دەسەڵاتدارو بەرپرسە رێزی لێدەگیرت بە چۆکەوە خەڵکی لەبەردەمیاندا دەدانیشن، ئیتر بۆ دواجار رویبضەکان سەردەردێن و ئەوان لە کارو فەرمانمان قسە دەکەن، بۆچی ئەوەی خائینە، هیچو پوچو، سەرسەریە، داوێن پیسە هەرچی کاری خراپەیە کردویانە کەچی ئەوان بە دەست پاک و حەکیم ی ئوممەت ناوزەد دەکرێت کە دزو ساختە چین، بەڵام ئەوەی کە راستگۆو دیندارە و بە رێزو خاوەنی رەوشتە بە خائین و تیرۆرست و قژ بژو شاخدار ناوزەد دەکرێت، ئەوا هۆکارەکەی ئەوەیە کە زاناو بانگخوازان بێدەنگن لە ئاستی رووداوەکاندا، بۆیە نمونەی “مامۆستا کرێکار”م بۆ هێناوە.. ئەو لە هەموو روداوەکاندا دید و بۆچونی (تەعقیب و تەرحی) تایبەتی ئەبووە ئەوەی بیرو بۆچونی خۆی بوبێت گەیاندوێتی، وەرن سەیری کەسایەتی کرێکار بکەن، بەو هەموو دەربەدەری و ناهەمواری و ناڕەحەتیە بەسەر ئەو زاناو بیرمەندە کوردە هاتووە هەیبووە زۆرکەم لە بانگخوازن و زانایان ئەو ئەشکەنجەو ئازارەیان چەشتوە، بەڵام بەردەوام بووە لە حەقبێژی و پەروەردەکردنی خەڵک بۆ ئیسلام..

هەمووتان باش ئەوە دەزانن کە کرێکار خاوەنی کەسایەتی خۆیەتی، من پێم وایە ئێستا لە کوردستاندا جەماوەرێکی بێشومار خۆشیان دەوێت گوێ بۆ قسەی دەگرن، تەنانەت کەم کەس و بەرپرس هەیە لە ئیسلامی عەلمانی تەلەفونەکانی دەنگی ئەو پیاوەی تێدا نەبێت.

کەواتە خەڵکی گوێ بۆ پیاوی ئازاو خاوەن هەڵوێست و دیندار دەگرێت کە راستی و حەق بۆ خەڵکی رۆشندەکەنەوە خەڵکی دەخەنەوە سەر ڕێگای راست و رێچکەکان بە خەڵکی دەناسێنن.

ئەم باسەی کە کردم لەسەر م. کرێکار فەرمانی پێغەمبەر خوایە(صلی للە علیە وسلم) کە دەفەرموێت راستبێژ بن لە ووتنی حەق و مەترسن..

.. وَأَوْصَانِی أَنْ أَقُولَ الْحَقَّ وَإِنْ کَانَ مُرًّا..

واتا ئەبو زەڕی غیفاری دەفەرموێ خۆشەویستمان فەرمانی پێکردم کە حەق بڵیم گەرچی تاڵو تفت بێت و بەسەرمادا بشکێتەوە..

ئەوە زاناو بانگخوازو مەلایانەیی کە بە راستبێژ وفێرکاری خەڵکی ناسراون بۆسەر رێگای راست هانی موسڵمانان ئەدەن لە لۆمەی لۆمەکاران ناترسن کارەکەیان تەنها بۆ خوایە، سەروەرمان(صلی للە لیە وسلم) دەفەرموێت ..” ان الله وملائکته واهل السموات والارضین حتى النمله فی حجرها وحتى الحوت لیصلون على معلم الناس الخیر”

بەڕاستی بۆ ئەوانە خوا و فریشتەکان و ئەوەی لە زەوی ئاسمانەکاندایەو تەنانەت مێرولە لە مەڵبەندی خۆیداو نەهەنگیش لە دەریادا دروودو دەنێرن بۆ کەسی فێرخوازی زانا کە کاری چاکە بە خەڵکی دەناسێنن.

ماکوان کەریم

از طريق
http://sozimihrab.org
منبع
sozimihrab
برچسب ها

نوشته های مشابه

پاسخی بگذارید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

لطفا نظرات خود را با حروف کوردی یا فارسی تایپ کنید
نظرات حاوی مطلب توهین آمیز یا بی احترامی به اشخاص ، عقاید دیگران، و مغایر با قوانین کشور منتشر نمی شود
نظرات پس از تائید منتشر می شود
بستن