اصولفقه

چ بکەن تووتن نەکێشن؟

چ بکەن تووتن نەکێشن؟
وەڵام:
بە ڕاستی مرۆی موسوڵمان یا نابێ داواکاری ئیسلامەتی بێ یا نابێ شوێن نەوس‌و هەوەس کەوێ! دەبێ لە هەر ڕووداوێک وەکۆڵێ‌و لە ژێر تیشکی ئیسلامەتی‌دا لێی بڕوانێ. گەر بە چاکی زانی‌و زانی خودا پێی ڕازیە بیکا ئینا نابێ توخنی کەوێ با لەنێو خەڵکیش‌دا ڕەواجی ببێ. بۆمان ڕوون بوۆ تووتن کاری‌و کڕین‌و فرۆشتنی وەک کێشانەکەی ناڕەوایە. گومان لەودا نییە هەرکەس یەکێک لەوانە بکات‌و پێی دروست بێ دژی یاسای ئیسلام‌و ویستی مرۆڤایەتی دەبزوێتەوە. کەسێک خۆی‌و هاوماڵی‌و هاودین‌و نیشتمانی خۆشبوێ نابێ بەهیچ جۆر لەگەڵ تووتن‌دا سەروکاری هەبێ وەک ناڕەواکانی‌تری وێنەی بەنگ‌و تریاک‌و هێرۆئین‌و مۆرفین کێشان و ئارەق خواردنەوەو دروست کردن‌و فرۆشتنیان‌و قوماربازی‌و گەووادی‌و فێڵ‌و تەڵەکە و.. با نەدارو ناچاریش بێ.
ـ جا دیارە هەر باونەریتێک کە پەرەی ستاند خۆ لێ دزینەوەو دەست لێ هەڵگرتنی چەتوونە بەڵام لە لایەکی‌ترەوە هەرکەس ویستی لەسەربێ چارە دەدەۆزیتەوەو هەوڵی لەدوو دەداو گەر بە ورەبێ زووش سەردەکەوێ، کە لەم بڕوایە‌دا ئەزموون چاکترین بەڵگەیە. جا بەپێی ئەزموون‌و بەراودو لێکۆڵینەوەیەکی بەربڵاو بۆمان ڕوون بوەتەوە هەرکەسێ هەرکام لەو بەندانەی خوارەوە بەکار بێنێ ساکار دەتوانێ تووتن نەکێشێ‌و خۆ لە شەڕی ئەم دیاریە گڵاوەی دوژمنانی خوداو گەل ڕزگارکا”
۱⃣ بڕیار” هەرکەس بڕیاردا نەی کێشێ زۆر بە ساکاری بەسەری‌دا زاڵ دەبێ‌و لە مانگ‌و نیوێک زیاتر تێ ناپەڕێ بێ ئەوە هیچ زیانێکی پێ بگا تەرکی دەکاو بۆ هەمیشە لە شەڕی ئەم بەڵا گەورە ڕزگاری دەبێ.
🌾 ئێوارەیێک بەپێی باوی لە مێژینەی جستانانی دیهاتی کوردستان کە زۆربەی ڕۆژان نزیکەی نیوکاتژمێر مامۆستای ئاوایی مۆژگاری خەڵکی دەکا لە دێی خۆمانا بەردەڕەشی نزیک ئاوایی سووتووی بانە کە ئەو سەردەمە لە پەنجاهـ ماڵ تێ نەدەپەڕی دەستم کرد بە ئامۆژگاری بۆ هەوەڵین جار وەک من بزانم لە کوردستان‌دا زیانی تووتنم شی کردەوە بۆم ڕوون کردنەوە کە تووتنکێشان ناڕەوایە، کردن‌و کڕین‌و فرۆتنی هەروا، خەڵکەکە دوا ئەوە گوتیان: ئەی بۆ مامۆستاکانی‌تر وا ناڵێن؟ زۆربەیان دەیکێشن؟ وەڵامم دانەوە، دەست بەجێ ۳۳ کەسیان کە ساڵانی ساڵبوو سەبیل‌و سیغاریان دەکێشا بڕیاریان‌دا هەر لەو کاتەوە با بشمرن دەستی لێ هەڵگرن. بڕیارەکەیان بردەسەر! نەوەک هیچیان لێ نەهات بەڵکوو زۆریان پێ نەچوو هەموویان هەستیان بەوە کرد لەشیان ساغترەو خەوو خواردنیان چاکترەو هێزی ئیش‌و کاریان لەبەر چاوترە. جا لەو سەردەمەدا کە دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی ۲۵ ساڵ لەمەوپێش کە نزیکەی سێ هەزار دێراو تووتن دەکرا لەم دێیەدا ئێستا ناگاتە پەنجا دێراو! ئەویش هی سێ‌چوار پیری بێ ورەن بەشی کێشانی خۆیان دەکەن باوەکوو ئێستا دێیەکەمان لە ۸۰ ماڵ تێ پەڕیوە.
۲⃣ شت خواردن” کەسێک بیهەوێ سیغار تەرک کات بێ گومان بێواز دەبێ‌و ئارەزووی دەکات کەوابوو واچاکە بە خواردنەوە لە وێنەی بنێشت جوون، شیرینی خواردن، یا گوڵەبەڕۆژەو بادام‌و شتی‌وا خۆی خەریک‌کات.
۳⃣ سەرقاڵی” خۆ سەرگەرم کردن بە ئیش‌وکارەوە، بە قسە کردنەوە، بە سەیران‌و گەڕانەوە.
۴⃣ لای سیغارخۆر دانەنیشتن‌و ڕانەوەستان.
۵⃣ سیغار لە خەڵک داوانەکردن با بۆ مژێکیش بێ.
۶⃣ خوڵق کردن سیغارو قلیاناوی نەکردن لەگەڵ میوانان، نەڵێ: مۆدی ڕۆژە، تانەم لێ دەدەن، ئەم دووانە لەسەر بڕوادار کاریگەری نابێ.
۷⃣ وەرنەگرتنی دووکەڵ لە خەڵکی با بشزانێ پێی ناخۆشە، چون ئەو پێ ناخۆشیە ماوەیێکە.
۸⃣ گوێ نەدان بە ناڕەحەتی‌و ڕق هەستان” ئەکرێ ئەم دوولایە بە بڕوا، بە خۆ خافڵاندن، بە ئیشی چاکەوە چارە بکرێن.
۹⃣ ڕۆژووگرتن” بە تایبەتی ڕۆژووی ڕەمەزان گەورەترین دەرمانی لە ناوچوونی هەر خوویەکی خراپە.
🔟 بیرکردنەوە لە یاسای ئیسلام‌و تۆڵەی خودا.
۱⃣۱⃣ بیرکردنەوە لە زیان‌و پیسی تووتن
۲⃣۱⃣ چای‌و قاوە کەمتر خواردن.
۳⃣۱⃣ ورە” هەرکەس ورەی خۆی سەرخا پاڵەوانە
۴⃣۱⃣ بیروەکا دووکەڵ کێشان خوەو ئەتوانێ تەرکی کات.
۵⃣۱⃣ بیرکردنەوە لەم بەندانەی خوارەوە؛

ٲـ ئایا شتێکی شیرین‌و بۆنخۆشە یا تاڵ‌و بۆگەنە؟
ب‌ـ ئایا قازانجی هەیە یان بە خەیاڵ قازانجی بۆ دروست دەکرێ؟
ج‌ـ ئایا بە دەستی خۆی خۆی نەدار ناکا؟
دـ ئایا ئەوەی ئەیدا بە سیغار بۆ ماڵ‌و مناڵی خەرج کا یا لە ڕێی چاکەدا چاتر نییە؟
هـ ـ ئایا بە سیغار زوو پیر نابێ؟
وـ ئایا نازانی با پیریش نەبی جوانی دەم‌و دیان‌و ڕەنگ‌و ڕووت زووتر لە دەست ئەدەی؟
زـ ئایا پێت ناخۆش نییە هەناسەت زوو توند دەبێ، بکۆکی، لە قڵخەو بەڵغەمت خەڵک بێزکا؟
ح‌ـ ئایا پێت ناخۆش نییە لەمزگەوتانا لە کاتی زیکرو قورئان خوێندنا، لە کاتی ئامۆژگاریا، لە نەخۆشخانەیا، لە ماشێنا دەنگ درێی؟
ط‌ـ ئایا پێت ناخۆش نییە پێت بڵێن: بێ ورەی، ئینا سیغار چییە بۆ تەرکی ناکەی؟
ی‌ـ ئایا خۆت بە موسوڵمان نازانی! خۆ زانایانی ئیسلامی دەفەرموون: پاراستنی پێنج شتان پێویستە(واجب)”
۱ـ ئایین
۲ـ ئاوەز
۳ـ نامووس
۴ـ گیان
۵ـ سامان
کە ئەگەر سیغار بکێشی کەم‌و زۆر هەر پێنجیان لە دەست ئەدەی.
ک‌ـ ئایا خۆت بە موسوڵمان نازانی! خۆ زانا بڕوا پێ کراوەکانی ئەورۆ تووتنیان بەلاوە ناڕەوایە؟
م‌ـ ئایا خۆت بە ویژدان‌دار نزانی؟ خۆ ویژدان دەڵێ: کارت بە تووتن نەبێ تا خۆت‌و خەڵک لە تووتنەوە زیانبار نەبن.
ن‌ـ وەلە دوایدا ڕازیت تووشی نەخۆشی سیل‌و سەرەتانی وورێچکەو جیکڵدانەو ڕیخۆڵەو جێگایانی تربی؟ یان بە وێستانی دڵ بمری؟!
 تکایە لە ئامۆژگاریەکانم دڵ ڕەنج مەبە  بەختەوەری تۆم مەبەستە

🦋 خوا لیخوشبوو حاجی مامۆستا موحەممەدی بەردەڕەشی

بڕواری ۱۵/ ۱۲/ ۱۳۷۱کـ هـ، بەرانبەر بە ۱۴۱۳/۹/۱۲کـ م.

نوسینه وه ی: سعدی مرادی- بانه

از طريق
سعدی مرادی
منبع
sozimihrab
برچسب ها

سعدی مرادی

استان کردستان - بانه مترجم و نویسنده دعوتگر و فعال دینی

نوشته های مشابه

پاسخی بگذارید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

لطفا نظرات خود را با حروف کوردی یا فارسی تایپ کنید
نظرات حاوی مطلب توهین آمیز یا بی احترامی به اشخاص ، عقاید دیگران، و مغایر با قوانین کشور منتشر نمی شود
نظرات پس از تائید منتشر می شود
بستن