جوانانکوردی

ڕێگای ده‌رباز بوون لە فیلمی سێکسی

 ڕێگای ڕزگاربوون لە خووگرتن بە ئەفلامی سێکسی:

???? هه‌نگاوی یه‌که‌م: قەناعت بە ویستن لە سەر تەرکی ئەو کارە.

ئەگەر تا ئێستا بەو قەناعەتە نەگەیشتووی کە ئەو کارە وەلا نێی، زیاتر چاو بخشێنە بە گۆشە گۆشەی دڵت و خۆت قانع کە، بەردەوام بوون لە سەر ئەو کارە بێجگە لە هەڵخلیسکاندن بۆ ڕێگایەک کە هیچ قازانجێکی تێدا نییە و فاییدەیەک نابەخشێ، هیچ شتێکی دی تێدا بەستە نییە. هەر کاتێک هەستت بە زەعیفی و لاوازی کرد، توانا و هێزی خۆت وەبیر بێتەوە و بیرە  خراپ و قێزەونەکان و نەرێنییه‌کان واز لێ بێنە و ئاڵوگۆڕیان کە بە فکر و بیری پاک و خاوێن و جوان.

???? هەنگاوی دووهەم: داوای یارمەتی لە خودا بکە.

بزانە و لە بیرت نەچێ کە پەروەردگارت لە سەر ئەساسی نییەت پاکی خۆت یارمەتیت دەدا و دەستت دەگرێ و ڕێگای گەڕانەوە و تۆبەت بۆ خۆش دەکا.

???? هەنگاوی سێهەم: لە خۆت بپرسەوە و مەحاسەبەی نەفسی خۆت بکە.

حاڵ و وەزعی ئێستای خۆت هەڵسەنگێنە و ئەو پرسیارانە لە مێشکتدا بوروژێنە:

۱- بۆ من گەیشتوومەتە ئەو ئاستە نالەبارە؟

۲- چ هاندەرێک وای لە من کردووە بەو فیلمانە گیرۆدە بم؟

???? هەنگاوی چوارەم: هەر ئێستا واز لەو کارە بێنە.

هەر کاتێک ویستت واز لەو کارە بێنی و بگەڕێیەوە و تۆبە بکەی، منجە منجی تێدا مەکە و مەیخە پشت گوێت و سستی تێدا مەنوێنە (ئەوڕۆ سبەی لێ مەکە) و بە دڵێکی پاک لە خودا داوا بکە لەو ڕێگایە یارمەتیت دا، تا بەرەو ڕزگاری هەنگاو بنێی.

???? هەنگاوی پێنجەم: ماڵەکەت پاک کەوە.
هەموو سی‌دی و نەوارە خراپەکان بشکێنە و بیانخە زبڵەوە و هەر چی فیلمی نابەجێ و نالەبارە کە لە کامپیوتێر و موبایلەکەت دایە، پاکی کەوە.
 کلیلی دیوەکەشت فڕێ دە و بزانە کە دەرگای دیوەکەت نابێ قەت داخرێ و دەبێهەمیشە کراوە بێ، بە تایبەت ئەو کاتەی لە کامپیوتێرەکەت کەڵک وەردەگری. چون ئەو کارە بە زۆری دەبێتە سەبەب بۆ ئەوەی ئەو کاتەنەی شەیتان دەتکێشی بەرەو لای تاوان و گوناح، بە کەمترین ئاستی خۆیان بگەن.

???? هەنگاوی شەشەم: چالاکی جنسێکانی خۆت چاکسازی کە.

ئەگەر تا ئێستا هاوسەرگیریت نەکردووە، بزانە ئەو جۆرە فیلمانە گەورەترین هۆکارن بۆ زەعف و لاوازی جنسی دوای هاوسەرگیریت. چون ئەو کەسانه‌ی خوویان گرتووە بە تەماشای ئەو جۆرە فیلمانە، ڕوو بە ڕووی گرفتی زۆر و زەوەندە دەبنەوە، وەکو نەبوونی هێز و تەوانای جنسی (سێکسی)، زوو ڕەحەت بوون و هەڵنەستانی هەوەس و ئارەزووی جنسی.

بەڵام ئەگەر هاوسەرگیریت ئەنجام داوە، بزانە بوون و عادەت گڕتن بە دیتنی ئەو فیلمانە لە گڕنگترین هۆکارن بۆ شکست و هەرەس هێنانی پڕۆژەی هاوسەرگیری!

تێ بکۆشە لە هەڵسوکەوتە جنسێکاندا ڕێگا و پیلانێک بە کاڕ بێنی کە تۆ زیاتر وەگەڕ خەن بۆ ئەوەی لەگەڵ هاوسەرەکەت باشتر بجوڵێی و لەگەڵ شەریکی ژیانتدا زۆر نزیک بییه‌وە، چون ئەو کارە ڕۆڵێکی زۆر گرنگی لە سەر کەم کردنەوەی هەوا و هەوەست دادەنێ.

???? هەنگاوی حەوتەم: هاندەرەکانت بۆ ئەو کارە کەم کەوە.

تۆ لە هەموو کەس زیاتر بە سەر خۆتدا ئاشنای و باشتر خۆت دەناسی، بۆیە تێبکۆشە تا ده‌توانی پێش هاندەرەکانی هەوا و ئارەزووه‌کانت بگره‌.
بۆ نمونە: تا ئەو کاتەی کارێکی تایبەتت بە کامپیوتێرەکەت نییە، هەڵی مەکە. چونکە بەکارهێنانی بە بێ هۆی کامپیوتێر هۆکارێکە بۆ تووش بوونی دووبارەی ئەو کاره‌ت، هەر بۆیە بڕیار بدە لەو کارە دەست هەڵگری و وازی لێ بێنی.

???? هەنگاوی هەشتەم: چۆنێتی هەڵسوکەوت لەگەڵ ئەو کاتانەی هەوا و ئارەزوو زیاتر دەبزوێن.

دەبێ فێری ئەوە بین کە چۆن مامەڵە بکەین لەگەڵ ئەو کاتانەی هەوا و هەوەس زیاتر دەجوڵێن.
یەک دەورەی (شهوت) بە کەمترین پلە دەست پێدەکا و وردە وردە بەو پەڕی ڕادەی زیادبوونی خۆی دەگا و دوایی دەنیشێتەوە، هەموو ئەو دەورەیە کەمتر لە ۳۰ خولەک دەخایەنێ.

هەر بەو خاترە ئەگەر دووبارە تووشی جوڵانی هەوەس بووی، بزانە دوای ماوەیەکی کوڕت (چەند خولەکێک) ئەو حاڵەتە نامێنێ و لە بەیین دەچێ و تۆ دەتوانی بە سەری دا زاڵ ببی.

???? هەنگاوی نۆهەم: ئەسیری خەیاڵاتت مەبە.

هەرگیز ئەسیری وەسوەسە و خەیاڵاتی قودرەت مەبە و مەڵێ من زوردار و قودرەتمەندم و دەتوانم هەر فیلمێک پێم خۆش بێ تەماشای بکەم، بێ ئەوەی تووشی گرفتێک بم. چون ئەوە لە ترسێنەرترین هۆکارەکانی (اعتیاد) و خوو گرتنە.

???? هەنگاوی دەیەم: خۆت هاندە و پاداشتیش بۆ خۆت دیاری بکە.

هاندان و غیرەت وەبەر خۆدان دەبێتە هۆی ئەوەی توانا و ویستت زیاتر بێ و باشتر بۆ شەڕ لەگەڵ ئەو خوە نالەبارە بچییه‌ مەیدانی شەڕ و جەنگەوە.

جا هەرکاتێک بە پشتیوان و یارمەتی خودای باڵادەست، توانیت بە سەر ئەو عادەتە پیسەدا سەرکەوی و وازت لێ هێنا، یارمەتی خەڵکانی دیش بدە و تەجرەبەی خۆت بۆ ئەوان بگێڕەوە تا بە هۆی ئەو کارەی تۆ، خۆیان کۆنتڕوڵ و ڕاگیراو کەن.

دوور نییە ئەو کارەت ببێتە کلیلی کردنەوەی دەرگای گرفتی دۆستان و نزیکانت و ئەوانیش لەو کارە قێزەونە دەست هەڵگڕن.

✍️وەرگێڕ: یونس سلیمان زادە
پێداچوونه‌وه‌: سۆزی میحڕاب

از طريق
یونس سلیمان زاده
منبع
سوزی میحراب
نمایش بیشتر

یونس سلیمان زاده‌

استان آذربایجان غربی- بوکان نویسنده و مترجم فعال و دعوتگر دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا