دل نوشتهشعر

کرۆنا ! – شعر کُردی

کرۆنای ويروس ، بە چاو نادیار!..

جیا کەرەوەی،ئەحباب لە گەل یار

لە بیر بەرەوەی،لەززەت و خۆشی!

هۆی دڵە ڕاوکە و ، ماتی پەرۆشی!

کارم نیە چیت‌و، لە کوێوە هاتـی!..

خوەت هاتی یاکو ،کەسێ هێناتی!.

چاک هەمو کەست ، بەبێ نگابان!..

زندانــی کردوە ، لە ماڵــی خۆیان..

هەرچی‌هەی‌و بە دەس،هەرکەته‌واوی!

بۆ هەر مەبەستــی ، ئەو ڕێ خــراوی!…

ئەوەی ئەزانم ، بێ ئیزنی خودا

هیچ کارو بارێ ، لە ژین رو نادا

تا رازی نەبـێ ، خوای پەروەردگار..

گەڵایـــێ لە دار، ناکەوێتە خــوار..

تۆش کس ناکۆژی ، بـــێ رازی خۆدا..

بەڵام باش دۆسان، لێک ئەکەی جۆدا!

باش جەولان ئەدەی،لە گۆندو لەشار

کۆمەڵگاو جەم‌مان،ئەکەی لەت و پار

تۆ کام سەربازی ، لێزانان تەواو

لەبۆ بەرگریت ، عاجـزن‌و داماۆ

مۆددەعیانی ، سنعه‌ت‌و پێش چون

لە بەرانبـەرت ، کــز بوون و زەبون..

تۆ کیت که ئاوا ؟ دات خســـتوه‌ناۆ

دۆنیا دۆســانت . وا کــردوە دامـاۆ!.

دەوڵە مەندانت،وا کردوە سـەر قاڵ

ویلاکان بێ ناز ، کەوتون لە شۆماڵ

تۆ کام سەربازی! کە نات بینێ چاۆ

پارێزراو ترین ، کەس ئەخەیتە داۆ..

تۆ کام سەربازی، هاتوی لای خواوە؟

وات کردوە ئەڵی،مەحشەر ڕوی‌داوە..

داییک لە ئەولاد ، نا پرســێ خەبەر

باوکیش لە هەموان ، ئەکا ئەلحەزەر

تۆ چیت کە بووی، سەربازی خۆدا

گداو دەوڵەمەن ، لێک ناکەی جۆدا

رەئیس و مەرئوس،پۆڵ دارو بێ پۆڵ

خـۆ بە زل زان و ، لە لای خـۆ ماقۆڵ!

لە هەر نژادێ ، لات بـێ تەوفیرن..

بە دەسـتــی تۆوە ، کزو ئەسـیرن..

تۆ کام سەربازی ، کەوا پوڵ داران

هـاوتراز ئەکەی ، لە گەل هـەژاران

سەروەت‌وماڵ‌و، شوێنگەل‌خۆسوسی

ئەمریکا و ئەڵمان، زاناگەل رووســی..

فەرانسەو ئێنلیس، پرتەقاڵ و چین

جـەزیرە داران، عاشـــقانــی ژین…

هەمویان لە روت ، وا ناتەوانن..

لە گەل فەقیرو، نەدار یەکسانن..

تۆ کام سەربازی؟ وا سەهام داران..

کارخـانـەدار و ، بە ژیـن ئەوگاران…

وەهات‌هەژاندن،ژین‌که‌وت لەچاویان‌

ناگاتە داڎیان ، شـــۆرەت و ناویان…

ئەوەی ئەیزانــم، لەم کارەســـاتە..

ھۆکاری ئا ئەم ،تێک چون سۆباتە..

خەڵکی تاوان بار! تۆ تۆڵە سێنێ

هاتوی هەتا حەق ، لێمان بسێنی

مەعموری‌تاکو ، بمـانکەی زێندان

زیندانێ وەکو ، سەراسەر جیهان

پۆچی ئیددەعا ، بنوێنــی پێــمان..

دامان کراسێنی، لە شوێنی خۆمان.

ئەبێ هەرکەسێ ، لە زیندانەکەی

لە بیرو بۆ چوون ، لە ژیانەکەی..

لە هەر شوێنێکەو ، هەرچیکی ناوە

لەو کارو بارەی ، ئـەنجـامــی داوە…

بیر بکاتەوە و ، خوای خۆی بناســـێ

بە گۆرێس تەوبە، خۆی ھەڵ بواسی

دەســەڵاتــی خــوا ، ببینین بە چاو..

کە چۆن ئەتوانێ ، بە ئەشیای بێ ناۆ

وەها میزانــی ، خەڵکـــی بگۆڕێ

ئەوەی مەغرورە ، لە ژین بدۆڕێ!!!

تۆ هاتی هەتا دەردی نەداران..

بچێژێنی بە ، هەمو ماڵ داران

ئەو هەژارەی وا ، ساڵهای ساڵە..

لە دەس هـەژاری، ژیانـــی تاڵە..

لە بەر نەداری ، لە کاتی جێژنان

هەزار جار بێزار ، ئەبێ لە ژیان…

هاوسێ‌ماڵدارەو ، ماڵدار له خۆشی

دارا لە ئیسراف ، ئەم لە پەرۆشــی

داراکان لە خەو ، وا ڕا چڵەکێنی…

لە گەل هەژاران، فەرقیان نەمێنێ

وا ئاشـۆفتەگـی، بخەیتە ناۆ ماڵ..

داراش وەک نەدار، ژینی ببێ تاڵ

هاتی تا ئێمەیش ، وەکو ئەوانە..

زەمین گـرتونــی ، لە ئەم ژیانە…

یا بە نەخۆشـی ، یا بە نەداری

بەشیانە لە ماڵ ، شیوەنو زاری

وەهـــا لـە ژیان ، بگــۆڕی مـەجـاڵ…

دەورە گەڕانیش،حەبس کەی لەماڵ

کــرۆنا! هـاتــی، تا کاتــی مردن

کاتی جەنازە ، بۆ قەبران بردن..

دەوڵە مەندانیش، وەکوو هەژاران…

دەوریان‌خاڵی بێ ، لە سەر مەزاران

هاتـی تا مــردن ، بخەیتـە بیـرمـان

بیری ئەشخاسی، خاوەن تەدبیرمان

وانه‌زانين مه‌رگ، ته‌نيا بو پيره

يان بۆ نەخۆش و، کزو زەویرە

یان مــردن تەنیا ، بۆ ئەوانەیە…

لە گەل دۆژمنا،دەس بە یەخەیە

ئەکــرێ کە مــردن، لـە بازارا بــێ…

یان لە کات سەردان،کەسو کارا بێ!

ئاوات گەلـــی پوچ ، بنینە لاوە…

ئەنجام‌دەین ئەوەی، کاري شياوه

هاتی هەتا کە ، کۆل مرۆڤەکان

بزانن مـانـا و ، قیمەتــی ژیان…

لە بیر نەبەنەو، نێعمەتی ساغی

نەکەونە شوێنی، ئەفرادی یاغی

بزانـن کەوا ، خــۆدای عـالـەمین..

قەرزاریان نیە، پێ بەخشیون ژین

ئەوان مۆحتاجن ، بە یاری دانی

بە ژینگە و هەوا، خۆراک و نانی

هاتــی بخەی بیر ، کە ئەم جیهانە..

جێ‌کشت‌و کاڵە ، کەی جێگەی‌مانە

هاتوی هـەتا ، خەبەرمان کەیتەو

مرۆڤ نەهاتون ، بو خۆراک خەو

مەئمور کراوی ، ڕامان چڵەکێنی

لە چاڵ نەزانی ، دەرمان بهێنــی

وەزیفــەی ئیمــە ، لە ئەم ژیانـە..

بەندەگی خۆدا و،تەعمیر جیھانە

نەک ھەدم و دەمار،کۆشتن بە کۆمەڵ

لە گەل نەوعی خۆ ، ژینـی پڕ دەغەڵ

ئەر ھات و ئێمە، ڕاچڵەکاین لە خەو

لە خەوی غەفڵەت،خەبەرمان بوەو..

مەئمورییەتی ، تۆش ئەبێ تەواو..

(غەریب)یش ، ئەگا بە ژینی شیاو

۴ / ۱ / ۱۳۹۹ ھەتاوی.

 ئیسماعیل رزائی (غەریب) کرماشان حێکمەت ئاوا.

نمایش بیشتر

اسماعیل رضایی

استان کرمانشاه - شهرستان کرمانشاه شاعر و فعال دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا