شعرطنزکوردی

کڕۆنا و بەشەر

عبدالواحد بابولی

دیسان بەهار بە سەوزە و باران
سەرەی هاتەوە وەک جاری جاران

بەڵام نە شادی و نە کەیف و سەیران
نە ئاوازی خۆش نە نەقڵ و حەیران

بە هۆی هاتنی ، میوانێکی دوور
وەک داگیرکارێ لە دەر و لە ژوور

ژیانی سەر زەوی تاڵ کرد بە جارێ
سەردانی دەکا ، گشت لادێ وشارێ

نەدیو لەچاوان، وە ژوور دەکەوێ
لەکوێ بێ هەوێ لەوێ دەخەوێ

ناوی (کڕۆنا) لەدایک بووی چین
زادەی وڵاتی مولحید و بێ دین

نازناوی بکوژ ، دوور لە بەزەیی
داوێتە بەرێ زۆر بە هەرزەیی

ناحاڵی و بزۆز ، نامۆ و کەس نەناس
ژینی کردە ژان ، بازاڕی ش کەساس

لەوشوێنە پیسەی خەڵکانی ناباب
سەگ و پشیلان دەکەن بە کەباب

تەنانەت سوپی کۆرپەی لەبارچوو
گۆشتی مندار و لاشەی تێدا چوو

خۆراکی خۆشی ئەو خەڵکە وخاکەن
زۆر بێ ویژدانن، بە دوور لە چاکەن

ستەم لە خەڵکی کەمینەی خواناس
تەحەددای خوایە! دەرنابەن، خەڵاس

پیس وگەند خۆری وچەپەڵی بەشەر
بوو بە هۆکاری مەینەت و کەسەر

یاسای نەگۆڕی ئاسمان و زەوی
لە لای خاوەنی بەرزایی و نەوی

هاتە سەرو و گوێی بەشەر بەگشتی
تەڕ و پووش تێگڕا کەوتە بەر مشتی

ترسی تووش بوونی “کڕۆنا ویرووس”
گۆی زەوی بەزاند ،گەیشتۆتە سیرووس

بازار داخران ، دەر قەپات کران
بە هەزار هەزار، بۆ قەبران بران

پزیشکان گشتیان دەستە وەستانن
خەڵک هەر دەڵێی ماران گەستانن

تەنانەت مزگەوت کە جێ پەنا بوون
بە بڕیاری شەرع لە دەس گەلا چوون

تا باش بزانین بێ کردە و ڕەفتار
سوودی نابێ نوێژ ، لە بۆ گرفتار !!

تا بەشەر تێبگا تەنیا بە سەنعەت
دەستی ناکەوێ شاباڵی ڕەحمەت

ماڵ و هەوەس و دار و بەرد پەرەست
با باش حاڵی بن ، چیان نایە لە دەست

خۆ قەت وەک ئەوڕۆ تەنگانە نابێ
دەی با هاوار کەن ئەو دەردە چابێ

بوونەوەر ورد و درشت تاساون
بەدەس ویرۆسێ سڵ و داماون

غەیری خوا هەرگیز فەریاد ڕەس نییە
تالیب ومەتڵووب چی بەدەس نییە

هەر ئەوە کەسی بێ حاڵ و ماڵان
هەر ئەو دەبیسێ هاوار و ناڵان

فیغان و ڕۆ ڕۆت با هەر‌ بـۆوی بێ
تەنیا لە ڕووی وی سەرت نەوی بێ

دەسا ئەی مروڤ وەرەوە سەر ڕێ
درەنگ و زوو بێ مۆڵەتت سەر دێ

چاری ناچارمان هەر تەوبە یە و بەس
ڕووکەینە قاپی تا نەفەس مان هەس

“بابۆڵی”ش ناڵان،لەدەس نەفسی زاڵ
شکوای حاڵ دەکا بە دەستی بەتاڵ

چاوی لە لوتفی خاوەنی حەقە
بەبێ لوتفی ئەو زۆر لەق و تەقە

هۆنەر : بابۆڵی نەڵۆسی

۴ی خاکەلێوەی بەهاری بێ نازی ساڵی ۱۳۹۹ ی هەتاوی

برچسب ها
نمایش بیشتر

عبدالواحد رحمت الله

نویسنده و شاعر و مترجم آذربایجان غربی - مهاباد خطیب و دعوتگر

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا
بستن
بستن