جوانانخانواده

کیژان و دڵه‌راوکێی زه‌ماوه‌ند

ئەم ڕۆژانە کیژانێکی لاو دەبینین کە بە هۆکاری تەنیامانەوە و هەڵنەسووڕانی هەلومەرجەکانی زەماوەند، سەر لە بنکەکانی ڕاوێژکاری دەدەن و ژومارەی ئەو کەسانە ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێ. بە واتایەکی تر، ترسی سەرەکی ئەو کەسانە لە تەنیامانەوەیە کە بۆتە هزرێکی نەخۆش و بەدوای چارەسەری ئەو کێشەیە دەکەون.

هۆکاری ئەو کێشەیە بۆ چی دەگەڕێتەوە؟

چوونەسەری تەمەنی زەماوەند لە وڵاتی ئێمە، ڕوو لە زیاد بوون دایە. پەڵپ و بیانووی بنەماڵەکان، دژوار کردن و چاوەڕوانییە بێسنوورەکانی بنەماڵەکان، گرانی و دەسکوورتی و نەبوونی کار و کاسبی و داهاتی باش و… بەشێکی بچووکی ئەو کێشە و گرفتەیە لە ناو کۆمەڵگەی ئێمه!

هەروەها لە لایەکی ترەوە هەژاری کولتووری یا ڕوانگەی ژاراوی کۆمەڵگا لە زەین و بیری کیژاندا وای کردووه‌ که هه‌ر لە مناڵییەوە تا گەورە ساڵی، ببێته‌ یه‌کێکی تر له‌ هۆکارەکانی پەرەستاندنی ئەو گرفتە.

کچانی ئێرانی لەو چەشنە ڕاونگە کۆمەڵایەتییە زۆر خەساریان دیتووە، ڕوانینێک کە زۆرتر کولتوورییە، نەوەک ئایینی!

چوونه پڕۆسەی هاوسەرگیری لە دینی پیرۆزی ئیسلام، هەر لەخۆوە پیرۆز و واجب نییە، بەڵکوو سوننەتە و لە هەلومەرج و باروودۆخی ڕێککەوتوودا دەبێ ئەنجام بدرێ، ئەویش دەبێ هەست بەو بەرپرسیارەتییە بکرێ و توانایی و هێزی پێکهێنانی ژیانی هاوبەشی هەبێ، ئەگینا ئەو دەستوورە هەڵدەوەشێتەوە و بەپێچەوانە دەبێت.

بۆ نموونە بەڕای زانایانی دین کەسێک پێویستی جنسی نییە و هێزی ماڵی کەمە و دەستکورتە، ئەوکات هاوسەرگیری مەکڕوە دادەندرێ و یا هێنانی هاوسەری دووهەم و دووبارە زەماوەندکردنه‌وه‌ بۆ کەسێک کە نەتوانێ دادپەروەرانە ڕەفتار بکا، هیچ پێویست نییە و لە ئیسلامدا حەرامە.

بەڵێ ئیسلام زۆر وردبینانە و پەسەندکراو دەڕوانێتە بابەتی هاوسەرگیری، نە بە دڵخوازی تاکەکەسی و…
بەڵام بەداخەوە لە ڕوانگەی کولتووی کوردەواری و کۆمەڵایەتی لە مێرمناڵییەوە وەها ڕاهینراون کە زەماوەند ئامانج و ئاڕمانی هەر مرۆڤێکە و بەبێ ئەو، کچ یا کوڕ بایەخی خۆی لە دەست دەدا، بە تایبەتی ئەو زیانە زۆرتر ژیانی کیژان دەگرێتەوە، چونکه کیژ خوازراوە و وەک داخواز ناتوانێ لەبەر هۆکاری باوی ئەوڕۆ، خۆی خوازبێنی بکا و هەر ئەوەش ئەو زۆرتر تووشی دڵەڕاوکێ دەکا کە تەنیا بمێنیتەوە و هەرچەند تەمەنی بەرەو سەرتر دەڕوا، هەڵبژاردنی بۆ ئەستەمتر دەبێ و بەڵکوو نەتوانێ ژیرانە هەڵبژێرێ و زۆر جار تووشی شکەست دەبێ.

کەوایە دەکرێ بە ڕاشکاوی بڵێین ترس لە مانەوە، یەکێک لە هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ناته‌واو و نادروسته. بەداخەوە کۆمەڵگای ئێستا تووشی زیادەڕەوی یا کەمڕەوی بووە. کۆمەڵگای ئێمە دەبێ ڕوانگەی ڕێکوپێکیان لە بواری دەروونناسی و کۆمەڵایەتی و دین و باوەڕ هەبێ بۆ زەماوەند و وەک بایەخێکی پیرۆز ڕەچاوی کەن کە مرۆڤ بتوانێ گەشە بکا و بۆ کۆمەڵگاکەی بەکەڵک و بەسوود بێ و ئەگەر غەیری ئەوە بێ، تەنیامانەوە باشترە لە ژیانێکی کە لە داهاتوودا هەڵوەشێتەوە و خۆی سەرباری بنەماڵە و کۆمەڵگاکەی بزانێ. ئەو بیروڕایە هەیە کە دەڵێن نابێ ئەو دیاردەیە زۆر ئاسایی بنرخێ و بایەخی خۆی لە دەست نەدا، ئەوە وتەیێکی ڕاستە، چۆن هەر بەو شێوەی کە هاوسەرگیری یەک بایەخی کۆمەڵایەتی نییە، هەروەها تەنیامانەوە و بێ هاوسەریش بەو شێوە بایەخی سەرەکی نییە، بە تایبەت کە زیان و زەرەری تاکەکەسی و کۆمەڵایەتی هەبێ.

بەڵام کاتێک بە هۆی هاتنەخواری ڕێژەی باوەڕبەخۆبوونی کیژان، حازرن بەهەر نرخێک زەماوەند بکەن و لە نالەبارترین باروودۆخیشدا سەر دانوێنن و تووشی مرۆڤی بەدکار و بێڕەوشت بن. له‌کاتێکدا ده‌بێ تەنیا کاتێک زەماوەند بە ڕێگەی بەختەوەربوون بزانن کە جوان بیر بکەنەوە و بڕیارێکی ژیرانە بدەن. ئەوڕۆکە بنکەکانی ڕاوێژکاری پڕن لە کچانێک کە ترسی تەنیامانەوەیان هەیە و دەتوانین بڵێین زۆربەیان لە تەمەتی ژێر 30 ساڵ دان کە بە تەمەنی تەجه‌ڕڕودی قەتعی نەگەیون کە تەمەنی 37 هەتا 38 ساڵییە!

کەواتا کۆمەڵگا بیرۆکەیێکی نەرێنی لە مێشکی کیژانی ئێمەدا چاندووە و کە کیژ، گشت ڕێگەیەک تاقی ده‌کاتەوە تاکوو تووشی چارەڕەشی نەبێ، جا ئێستاکە هەلومەرجی زەماوەند زۆر قورس و ئەستەم و دژوار بووە و چاوەڕوانی بنەماڵەکان لە بواری ئابووری زۆر لەسەرە و لە لایەکی ترەوە پێوەرەکانی هەڵبژاردن لە کوڕاندا گرفتێکی تری خستۆتە ڕوو. هەر ئەوەش هۆکارێکی گرنگە بۆ ترسی کیژان و ترسیان لەوەیه تا تەمەنی 30 ساڵ بمێننەوە و بۆیە تووشی زەماوەندکردنی هەڵە دەبن و تووشی نەهامەتی و شکست دێن.

جا کەوایە له‌و دۆخه‌دا، تەنیامانەوە دەکرێ هەڵبژاردێکی باشتر بێ. کێژەکانمان دەبێ بایەخی خۆیان بپارێزن و تووشی هاوسەرگیری لەژێر گوشاری کەلتوور نەبن و ئەوەش ئاسایی کردنی ئەو بابەتە نییە، بەڵکوو وەدەست هێنانەوەی گەورەیی و کەسایەتی کیژەکانە لە کۆمەڵگا و ئەوە چاکسازی و ئیسلاحی بیرۆکەیە، کە ڕاوێژکارارن بە وردی هەست بەو گرفتە دەکەن.

کیژێک کە متمانەبەخۆی هەیە، بە هەموو زەماوەندێک ڕازی نابێ، تا گشت مرازی دڵی حاسڵ نەبن و بە جوانترین شێواز هەڵدەبژێرێ و سەرکەوتوو دەبێ و بەپێچەوانە کێژیکی بێدەسەڵات و لاواز لە داهاتوودا بە هەر هەلومەرجێک ڕازییە هەتا ئەگەر ژیانی کەسێکی تر بشێوێنێ، بۆی گرینگ نییە و له‌ زۆربەی ئەو چەشنە زەماوەندانە، نەتەنیا گرفتی خۆی چارەسەر نابێ، بەڵکوو چەندین گیروگرفتی تری لێدەکەونەوە و زیانی دەروونی لە خۆی و کۆمەڵگای ژنان دەدا.

کەوایە دەبێ ڕاونینێکی واقعی لەو تەوەر و بابەتە بکەین و یاسا و ڕێساکانی ئیسلام بناسین و دەبێ بزانین لە شەریعەتی ئیسلام پێنج جۆرە زەماوەندی هەیە، زەماوەندی واجب، موستەحەب، موباح، حەرام و مەکروە و ئیسلام دووبەشی مەکروە و حەرام بەشیاو نازانێ و ڕەدی دەکاتەوە.

هیوای سەرکەوتن و بەختەوەری بۆ گشت لاوەکان

نووسین: دکتۆر ژیلا مورادپوور
وەرگێر لە فارسییەوە: شەیدا مەحموودی
 سۆزی میحڕاب

از طريق
شیدا محمودی
منبع
https://sozimihrab.org/
نمایش بیشتر

شیدا محمودی

@ استان آذربایجان غربی - اشنویه @@ نویسنده ، شاعر و مترجم @ فعال مدنی و اجتماعی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا