کۆمه‌ڵێک یاسای قوڕئانی پیرۆز
یاسای نۆزده‌هه‌م
«إِنَّهُ مَن یَتَّقِ وَ یَصبِر فَإِنَّ اللهَ لَا یُضِیعُ أَجرَ المُحسِنِینَ» واته: «بێ‌گومان ئه‌وه‌ی خۆپارێز بێت له گوناه و خۆگر بێت (له به‌رامبه‌ری پێشهاته‌کانه‌وه، خوای گه‌وره ده‌رووی لێ ده‌کاته‌وه) ئه‌وه به‌ڕاستی خوا پاداشتی چاکه‌کاران و چاکه‌خوازان به‌زایه نادات.»
ئه‌و یاسایه باس له هه‌ڵسوکه‌وتی مرۆڤ له‌گه‌ڵ به‌دیهێنه‌ر و به‌دیهێنراو ده‌کات؛ له سوڕه‌تی یوسف‌دا هاتووه که کاتێک براکانی یوسف چوونه لای، وتیان:
«فَلَمَّا دَخَلُوا عَلَیهِ قَالُوا یَا أَیُّهَا العَزِیزُ مَسَّنَا وَ أَهلَنَا الضُّرُّ وَ جِئنَا بِبِضَاعَهٍ مُّزجَاهٍ فَأَوفِ لَنَا الکَیلَ وَ تَصَدَّق عَلَینَا إِنَّ اللهَ یَجزِی المُتَصَدِّقِینَ * قَالَ هَل عَلِمتُم مَّا فَعَلتُم بِیُوسُفَ وَ أَخِیهِ إِذ أَنتُم جَاهِلُونَ * قَالُوا أَإِنَّکَ لَأَنتَ یُوسُفُ قَالَ أَنَا یُوسُفُ وَ هَذَا أَخِی قَد مَنَّ اللهُ عَلَینَا إَنَّهُ یَتَّقِ وَ یَصبِر فَإِنَّ اللهَ لَا یُضِیعُ أَجرَ المُحسِنِینَ» (یوسف:٨٨-٩٠)
واته: «کاتێک (گه‌یشتنه میسر) و چوونه باره‌گای یوسف وتیان: جه‌نابی پاشا ئێمه و که‌س‌وکارمان نه‌هاتی و گرانی و کوێره‌وه‌ریی زۆرمان تووش هاتووه و که‌ل و په‌لێکی تێکه‌ڵ‌وپێکه‌ڵ و بێ‌نرخیشمان هێناوه، که‌واته چیمان پێویسته بۆمان بپێوه و خێریشمان پێ بکه، بێ‌گومان خوا پاداشی خێرخوازان ده‌داته‌وه. (ئینجا یوسف زانی کاتی ئه‌وه هاتووه که خۆی بناسێنێت بۆیه) وتی: ئایا زانیتان و له‌بیرتانه چیتان کرد به یوسف و براکه‌ی کاتێک ئێوه نه‌فام بوون و ترسی خواتان له دڵیدا نه‌بوو؟ (هه‌موو به سه‌رسووڕمانه‌وه چاویان ئه‌بڵه‌ق بوو سه‌رنجیان دا و) وتیان: ئایا به‌ڕاست، بۆچی تۆ یوسفیت؟! وتی: به‌ڵێ، من یوسفم و ئه‌مه‌ش (بنیامین)ی برامه، به‌ڕاستی خوای میهره‌بان ڕێزی لێناوین و به‌هره‌مه‌ندی کردووین، بێ‌گومان ئه‌وه‌ی خۆپارێز بێت له گوناه و خۆگر بێت (له به‌رامبه‌ری پێشهاته‌کانه‌وه، خوای گه‌وره ده‌رووی لێ ده‌کاته‌وه) ئه‌وه به‌ڕاستی خوا پاداشتی چاکه‌کاران و چاکه‌خوازان به‌زایه نادات.»
مه‌به‌ست له پارێزکاری و خۆگری چییه؟
واتای پارێزکاریمان زۆر بیستووه، له‌وانه‌یه هه‌ر کام له ئێمه چه‌ند واتایه‌کی له پارێزکاری و خۆڕاگری له زه‌ین دابێت؛ هه‌مووی ئێمه ده‌زانین و له‌بیرمانه که خۆڕاگری به چه‌ند به‌ش دابه‌ش ده‌کرێت، به‌ڵام به‌و حاڵه له یه‌که‌م ئه‌زموونی تاقی‌کردنه‌وه شکست ده‌خۆیین، یا به‌و شێوه‌ی که پێویسته ناتوانین له ژیان و له گۆڕه‌پانی کرده‌وه‌دا به‌و یاسا جوانه قوڕئانییه پابه‌ند بین.
مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه که له هه‌موو گوناح و تاوانێک پاک و بێگه‌رد بین؛ به هیچ شێوه ئه‌وه مه‌به‌ستی ئێمه نییه. به‌ڵکو مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه که کاتێک تووشی ئه‌سته‌می و گرفت ده‌بین، ئا له‌و کاته‌دا که کاتی تاقی‌کردنه‌وه‌ی خۆگری و پارێزکارییه، شکست ده‌خۆین و ده‌شڵه‌ژێین.
هه‌ر وه‌ک ده‌زانین پارێزکاری واته به‌ڕێوه‌بردنی فه‌رمانه‌کانی خوا و وازهێنان له حه‌رامه‌کان، هه‌روه‌ها ده‌زانین که ئه‌و کاره پێویستی به خۆڕاگری و ڕاهێنانی نه‌فس له‌سه‌ر گوێڕایه‌ڵی له فه‌رمانه‌کانی خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی هه‌یه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که له کرداردا چه‌نده سه‌رکه‌وتوو ده‌بین کاتێک ده‌رده‌که‌وێت که بزانین چۆن ڕووبه‌ڕووی ڕووداوه‌کان و پێشهاته‌کان ده‌بینه‌وه. له‌وانه‌یه له خۆمان بپرسین که چ پێوه‌ندییه‌ک نێوان وشه‌کانی خۆڕاگری و پارێزکاری هه‌یه؟ بۆچی ئه‌و یاسا قوڕئانییه ئه‌و دوو وشه‌ی پێکه‌وه هێناوه؟
وه‌ڵام: پارێزکاری زۆرتر له به‌ڕێوه‌بردنی فه‌رمانه‌کانی خوا ڕۆڵی هه‌یه و خۆڕاگریش له ئاست وازهێنان له حه‌رامه‌کان. (خواش باشتر ده‌زانیت)
نموونه‌ی کرداری ئه‌و یاسایه:
ئه‌و یاسا قوڕئانییه له ژیانی موسوڵماناندا کاریگه‌ری و کارایی زۆری هه‌یه؛ قوڕئان نموونه‌ی زۆری له‌و بابه‌ته‌وه هێناوه:
1- شێخولئیسلام ئیبنی ته‌یمییه له ڕاڤه‌ی ئه‌و یاسا قوڕئانییه له سوڕه‌تی یوسف‌دا ده‌ڵێت:
«یوسفیان بۆ داوێنپیسی بانگهێشت کرد، به‌ڵام ئه‌و ڕێگای پاکی گرته‌به‌ر و بۆیه ئیدانه به زیندان بوو. ئه‌و تاریکی زیندانی پێ خۆشتر بوو له شیرینی تاوان و سزای دونیایی پێ باشتر بوو له تووڕه‌یی خوای گه‌وره. له لایه‌ن که‌سێکه‌وه سته‌می لێ کرا که مه‌به‌ستی خڕاپی بۆ هه‌بوو.»
پاشان باس له سته‌مێک ده‌کات که له لایه‌ن براکانییه‌وه تووشی ببوو و ده‌ڵێت: له ڕاستیدا یوسف له دوو لاوه سته‌می لێکرابوو و له هه‌ردووکیاندا خۆڕاگر بوو.
ئازاری یه‌که‌م: براکانی ئه‌ویان خسته نێو چاڵاو و پاشان وه‌ک به‌رده فرۆشرا، بێ ئه‌وه‌ی که هیچ ده‌ڕه‌تانێکی له خۆی هه‌بێت.
ئازاری دووهه‌م: خێزانی عه‌زیزی میسر ئه‌وی خسته زیندان؛ چونکه یوسف ڕێگای داوێن‌پاکی گرته‌به‌ر و خۆی نه‌دایه ده‌ستی داخوازییه ناڕه‌واکانی ئه‌و، له کاتێکدا له قه‌بووڵ کردن و یا نه‌کردنی داخوازییه‌کانی ئه‌و، ئازادی ته‌واوی هه‌بوو و ئه‌گه‌ر وازی لێ بایه ده‌یتوانی بیکات.
پاشان شێخولئیسلام جیاوازی ده‌خاته نێوان خۆڕاگری له‌سه‌ر ئازاری براکانی و خۆڕاگری له‌سه‌ر ئازاری خێزانی عه‌زیزی میسر و به‌و ئاکامه ده‌گات که ئازاری دووهه‌م ئه‌سته‌متر و سه‌ختتر بوو له ئازاری یه‌که‌م. چونکه خۆڕاگری له‌سه‌ر ئازاری براکانی له ده‌سته‌ی خۆڕاگری له ئاست به‌ڵا و نه‌هامه‌تییه‌کان هه‌ژمار ده‌کرێ و هیچ موسوڵمانێک نییه تووشی به‌ڵا و موسیبه‌ت نه‌بێ. به‌ڵام خۆڕاگری له به‌رامبه‌ر ئازاری خێزانی عه‌زیزی میسر، به ویست و خواستی خۆی و ئاویته‌ی پاریزکاری بوو. هه‌ر بۆیه یوسف وتی: «إِنَّهُ مَن یَتَّقِ وَ یَصبِر فَإِنَّ اللهَ لَا یُضِیعُ أَجرَ المُحسِنِینَ»
پاشان شێخولئیسلام سه‌باره‌ت به‌و یاسا قوڕئانییه ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ئیماندار به هۆی ئیمانه‌که‌ی تووشی ئازار بێت و داوای لێ بکرێت نێوان کوفر و تاوان و یا زیندان و دوورخستنه‌وه، دانه‌یه‌کیان هه‌ڵبژێریت و ئه‌و دووهه‌می هه‌ڵبژارد، ئه‌وه به ویستی خۆی و بۆ پاراستنی ئیمانی، ئه‌و سزایه‌ی هه‌ڵبژاردووه و تووشی ئه‌و ئازاره بووه. واته هه‌ر ئه‌و چاره‌نووسه‌ی که کۆچه‌رانی سه‌ره‌تای ئیسلام تووشی بوون و بۆوان به‌جێ هێشتنی نیشتمان و ده‌رد و ئازاره‌که، باشتر و خۆشتر بوو له وازهێنان له ئایینه‌که‌یان.
پێغه‌مبه‌ری ئیسلام له ڕێگای ئیسلام ئێش و ئازاری زۆری چێشت و به ویست و خوازی خۆی خۆڕاگر بوو. ئه‌و بۆیه ئازار ده‌درا تاکوو له‌و کارانه‌ی که به ویستی خۆی ده‌یکردن، ده‌ست هه‌ڵگریت. ئه‌وه له خۆڕاگری یوسف بانتره؛ چونکه یوسف له به‌رامبه‌ر داوێنپیسی‌نه‌کردن سزا درا، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و هاوه‌ڵه‌کانی له به‌رامبه‌ر ڕوو نه‌کردنه کوفر، مه‌حکووم به کوشتن ده‌بوون و بێ‌گومان کوشتن ئه‌سته‌متره له سزای به‌ندیخانه.
ئه‌و له درێژه‌دا ده‌ڵێت: که‌واته ڕه‌نج و ئازارێکی که بڕواداران به خاتری فه‌رمانبه‌رداری له خوا و پێغه‌مبه‌ری خوا به ویستی خۆیان قه‌بووڵیان کرد، له چه‌شنی به‌ڵا و موسیبه‌ته‌کانی ئاسمانی نه‌بوو که بێ‌ده‌ڕه‌تان تووشی مرۆڤ بێت. ئه‌و ئازاره له جۆری به‌ندیخانه‌ی یوسف بوو، نه‌ک له جۆری جودابوونه‌وه‌ی یوسف له باوکی. ئه‌و دوو جۆره ئازارانه بانتر و گرینگ‌ترن و خاوه‌نانی ئه‌وانیش ئه‌جر و پاداشی زۆرتریان هه‌یه. هه‌رچه‌ند مرۆڤی بڕوادار به‌خاتری هه‌ر به‌ڵا و موسیبه‌تێک که له ئاستیدا خۆڕاگر و پشوودرێژ بێت، پاداشتی ده‌درێته‌وه و تاوانه‌کانیشی ده‌سڕێنه‌وه.
2- نموونه‌یه‌کی کرداری دیکه‌ی ئه‌و یاسایه، ڕاهێنانی نه‌فس له‌سه‌ر پارێزکاری و خۆڕاگرییه له کاتی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ دیمه‌ن و وێنه حه‌رامه‌کان. ئه‌وڕۆکه ئینتێڕنێت و موبایل بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که گه‌نجان ده‌ست پێڕاگه‌یشتنیان به شتی حه‌رام زۆر ساکار بێته‌وه و ئه‌و ڕه‌وته له هیچ سه‌رده‌مێکدا به‌ڕاده‌ی ئێستا و به‌و شێوه په‌ره‌ی نه‌ستاندووه. مرۆڤی موسوڵمان پێویسته له خوای گه‌وره بترسیت و له‌و ڕێگایه‌دا له‌گه‌ڵ نه‌فس و ئاره‌زووی خۆی خه‌بات بکات و به‌ره‌نگاری بێته‌وه. ده‌بێ دڵنیا بێت که ئه‌و ئیمان و ئاسووده‌یی‌یه‌ی که به هۆی په‌رستشی خوا به‌ده‌ست دێت، زۆر بانتر و شیرینتره له‌و تام و چێژه کاتییا‌نه‌ی که به هۆی تاوان و چاو له وێنه و فیلمی حه‌رام به‌ده‌ست دێت. بۆ تێگه‌یشتنی زۆرتر له گه‌نده‌ڵی و زه‌ره‌ره‌کانی ئه‌و کاره پێویسته کتێبی «الجواب الکافی» له به‌رهه‌مه‌کانی ئیبنی قه‌ییێم بخوێننه‌وه.
که‌سێک که گیرۆده‌ی ئه‌و دیمه‌نانه بووه و به‌رده‌وام چاویان لێ ده‌کات، پێویسته بزانیت که ئه‌گه‌ر خۆی له حه‌رامه‌کان و قسه‌کردن سه‌باره‌ت به ئه‌وینداری حه‌رام و ناڕه‌وا بپارێزیت و هه‌ستی خۆی حه‌شار بدات و فه‌رمانی خوا به‌جێ بێنیت و له‌سه‌ر خۆپاراستن له ئاست تاوان خۆڕاگر بێت، که‌سێکی ئاوا له‌و که‌سانه هه‌ژمار ده‌کرێت که خۆڕاگری و پشوودرێژی و پارێزکاریان کردۆته پیشه‌ی خۆیان و وه‌به‌ر ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی خوای گه‌وره ده‌که‌ویت: «إِنَّهُ مَن یَتَّقِ وَ یَصبِر فَإِنَّ اللهَ لَا یُضِیعُ أَجرَ المُحسِنِینَ»
3- هێندێک جار به هۆی ڕێز و حوڕمه‌تێک که خوای گه‌وره له مرۆڤی گرتووه، له‌وانه‌یه که‌سانێک ئیره‌یی پێوه ببه‌ن و ڕه‌نگه تووشی ئازار و ناڕه‌حه‌تی بێت، هه‌ر وه‌ک کوڕه‌که‌ی حه‌زره‌تی ئاده‌م ئیره‌یی به براکه‌یه‌وه برد؛ چونکه خوای گه‌وره قوربانی دانه‌یه‌کی وه‌رگرت و ئی ئه‌وه‌ی دی وه‌رنه‌گرت. یان هه‌ر ئه‌و ئیره‌ییه‌ی که یوسف به هۆی ئه‌و تووشی سه‌خڵه‌تی و ئازاری زۆر بوو. هێندێک جاریش نێوان دوو هه‌وێ و یا هاوکار دێته پێش. یا جاری وایه نێوان که‌سانێک ئیره‌یی دێته پێش که له مامه‌ڵه و کارێک‌دا پێکه‌وه هاوکارن.
هه‌ر که‌س به‌و شتانه تاقی بکرێته‌وه، ده‌بێ ئه‌و یاسا قوڕئانییه بێنیته‌وه بیری که ده‌ڵێت:
«إِنَّهُ مَن یَتَّقِ وَ یَصبِر فَإِنَّ اللهَ لَا یُضِیعُ أَجرَ المُحسِنِینَ»
«وَ إِن تَصبِرُوا وَ تَتَّقُوا لَا یَضُرُّکُم کَیدُهُم شَیئًا» (ئالی عیمران:١٢٠)
واته: «جا ئه‌گه‌ر خۆگر و پارێزکار بن، پیلان و ته‌ڵه‌که‌ی ئه‌وانه هیچ زیانێکتان پێناگه‌یه‌نێت.»
ئه‌گه‌ر خۆڕاگر و پشوودرێژ بن، دڵپیسی و نیازخراپی ئه‌وان هیچ زه‌ره‌رێکی بۆتان نییه.
4- له سوڕه‌تی ئالی عیمران له سێ شوێن باس له خۆڕاگری و پارێزکاری کراوه: «وَ إِن تَصبِرُوا وَ تَتَّقُوا»
یه‌که‌م: له‌گه‌ڵ باسی شه‌ڕی ئۆحۆد که ده‌فه‌رموێت: «وَ إِن تَصبِرُوا وَ تَتَّقُوا لَا یَضُرُّکُم کَیدُهُم شَیئًا»
دووهه‌م: له به‌سه‌رهاتی شه‌ڕی به‌در: «إِذ تَقُولُ لِلمُؤمِنِینَ أَلَن یَکفِیَکُم أَن یُمِدَّکُم رَبُّکُم بِثَلَاثَهِ آلَافٍ مِّنَ المَلَائِکَهِ مُنزَلِینَ * بَلَی إِن تَصبِرُوا وَ تَتَّقُوا وَ یَأتُوکُم مِّن فَورِهِم هَذَا یُمدِدکُم رَبُّکُم بِخَمسَهِ آلافٍ مِّنَ المَلَائِکَهِ مُسَوِّمِینَ» (ئالی عیمران:١٢۴-١٢۵)
واته: «(یادیان بهێنه) کاتێک به ئیماندارانت ده‌وت: ئایا ئه‌وه‌نده به‌س نییه که په‌روه‌ردگارتان به سێ‌هه‌زار فریشته کۆمه‌کتان بکات و دایانبه‌زێنیت. به‌ڵێ ئه‌گه‌ر خۆڕاگر بن و پارێزکار بن، هه‌ر ئێستا دێن بۆ لاتان و په‌روه‌ردگارتان پێنج هه‌زار فریشته‌ی نیشانه‌دارتان بۆ ڕه‌وانه ده‌کات، بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌کیان بکه‌ن.»
سێهه‌م: له کۆتایی سوڕه‌تی ئالی عیمڕان که باس له شێوازی قوڕئان ده‌کات که چۆن ڕووبه‌ڕووی هێش و ئازار هاوه‌ڵنه‌ران و ئه‌هلی کتێب ده‌بێته‌وه:
«لَتُبلَوُنَّ فِی أَموَالِکُم وَ أَنفُسِکُم وَ لَتَسمَعُنَّ مِنَ الَّذِینَ أُوتُوا الکِتَابَ مِن قَبلِکُم وَ مِنَ الَّذِینَ أَشرَکُوا أَذًی کَثِیرًا وَ إِن تَصبِرُوا وَ تَتَّقُوا فَإنَّ ذَلِکَ مِن عَزمِ الأُمُورِ» (ئالی عیمڕان:١٨۶)
واته: «سوێند بێت بێ‌گومان تاقی ده‌کرێنه‌وه له ماڵ و دارایی و خۆیشتاندا (زیان له ساماندا ده‌که‌ن، خۆتان تووشی ناخۆشی و ئازار ده‌بن) هه‌روه‌ها سوێند بێت له خاوه‌نانی کتێبی پێش خۆتان و له موشریک و هاوه‌ڵگه‌ڕانه‌وه ئازارێکی زۆر ده‌بیسن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خۆڕاگر و پارێزکار بن و له خوا بترسن، به ڕاستی ئه‌و هه‌ڵوێسته له کاره په‌سه‌ند و کرده‌وه پایه‌داره‌کانه.»
سه‌رچاوه: ئیسلاح وێب
نووسین: د. عمر بن عبدالله المقبل
وه‌رگێڕ: کلثوم حسن زاده
درێژه ی هه یه