گه‌ڵای دارستانه‌کان چ سوودێکیان هه‌یه؟

گەڵای دارستانەکان چ سوودێکیان هەیە؟
ـ گەڵا سەرچاوەی وزە و خواردنە بۆ تەواوی خەڵکی سەرزەوی! هەرچی خواردن هەیە، هەرچی چەوری و کاربۆئیدەیت هەیە و هەرچی پڕۆتین و خواردنی ڕوەک هەیە و هەرچی دار و نەوتە، لەم گەڵایەوهیە!! سبحان الله! خوا دەفەرموێت: «وَهُوَ الَّذِی أَنْزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً» و خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه که له ئاسمانه‌وه باران بۆ ئێوه داده‌به‌زێنێت. «فَأَخْرَجْنَا بِهِ نَبَاتَ کُلِّ شَیْءٍ» که به‌هۆی ئه‌و بارانه‌وه جۆره‌ها ڕووه‌ک بۆ ئێوه ده‌رده‌که‌ین و ده‌ڕوێنین. «فَأَخْرَجْنَا مِنْهُ خَضِرًا» و به‌هۆی ئه‌و بارانه‌وه سه‌وزایى و دارى سه‌وزتان بۆ ده‌ڕوێنین. «نُخْرِجُ مِنْهُ حَبًّا مُتَرَاکِبًا» و هه‌ندێک دانه‌وێڵه‌ی که‌ڵه‌که‌بوو له‌سه‌ر یه‌ک ده‌رده‌که‌ین، وه‌کوو گوڵه‌گه‌نم که له‌ناو ئه‌و گوڵه‌دا چه‌ندێک گه‌نم له‌سه‌ر یه‌ک کۆبۆته‌وه. «وَمِنَ النَّخْلِ مِنْ طَلْعِهَا قِنْوَانٌ دَانِیَهٌ» و له په‌له‌کانی دارخورما که ئه‌و هه‌موو خورمایه‌ی پێوه‌یه و نزیکن و ده‌توانن لێی بکه‌نه‌وه. «وَجَنَّاتٍ مِنْ أَعْنَابٍ وَالزَّیْتُونَ وَالرُّمَّانَ» و جۆره‌ها باخ له ترێ و زه‌یتون و هه‌نار «مُشْتَبِهًا وَغَیْرَ مُتَشَابِهٍ» که ته‌ماشا بکه‌ی له قه‌باره‌دا یان له ڕه‌نگدا، له‌وانه‌یه لێک بچن، به‌ڵام له تامدا لێک ناچن و هه‌ر یه‌که‌و تامێکی جیاوازی هه‌یه. ئه‌میش دیسانه‌وه تاک و ته‌نهایى و توانا و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره ده‌رده‌خات: «انْظُرُوا إِلَى ثَمَرِهِ إِذَا أَثْمَرَ وَیَنْعِهِ» ته‌ماشاى به‌رهه‌مه‌که‌ی بکه‌ن، کاتێک که دێته به‌رهه‌م و پێ ده‌گات، بزانن چۆنه: «إِنَّ فِی ذَلِکُمْ لَآیَاتٍ لِقَوْمٍ یُؤْمِنُونَ (۹۹)» دیسانه‌وه هه‌موو ئه‌مانه‌ی که باسکرا، به‌ڵگه و نیشانه‌یه له‌سه‌ر تاک و ته‌نهایى و توانا و ده‌سه‌ڵات و حیکمه‌تى خواى گه‌وره بۆ که‌سانێک که ئیماندار بن.
ـ گەڵا، ماددەی سەوز لە خۆر وەردەگرێت، ماددەی تیشک و وزە وەردەگرێت، لە حەرزیشەوە خاک وەردەگرێ دەیکاتە خۆراک بۆ ئێمە.
ـ گەر ئەم گەڵایە نەبێ، مرۆڤ ناچار دەبێ یەکتر بخۆن! چونکە برسی دەبن. خوا دەفەرموێت: «فَأَخْرَجْنَا مِنْهُ خَضِرًا» و به‌هۆی ئه‌و بارانه‌وه سه‌وزایى و دارى سه‌وزتان بۆ ده‌ڕوێنین: «نُخْرِجُ مِنْهُ حَبًّا مُتَرَاکِبًا» و هه‌ندێک دانه‌وێڵه‌ی که‌ڵه‌که‌بوو له‌سه‌ر یه‌ک دهردهکهیین. کە زەردیش بوو هەڵ دەوەرێت و دەبێته‌وه بە کود بۆ زەوی و ده‌بێت بە بەرگێک که زەوی دادەپۆشێ لە بەستەڵەکی زستان.
ـ زۆرینەی دارەکان کەوتوونەتە کوێ؟
کەوتوونەتە ڕووسیە، بە داخەوە کوردستانی تیانییە!
ـ چەند هەزار دار هەیە لەسەر زەوی؟ ۳/۴۱ ترلیۆن دار هەیە! هەتا ئیستە عیلم نەیزانیوە چەندەیە! چەن ساڵێک لەمەوبەر وتیان: ۴۰۰ ملوێن جۆر دار هەیە، کەچی ئیستا دەڵێن: هەشت قاتی ئەوەیە کە ئیستا هەیە.
ـ هەر دارێ چەندی گەڵا پێوەیە؟ هەر دارێ بە نیسبەت ۳ ملیۆن ۲۰۰ هەزار گەڵای پێوەیە! ئیستا هەموو گەڵای دارەکان سێ ترلیۆن زەربی سێ ملیۆن، دەبێتە نزیکی ژمارەی گەڵای دارەکانی سەرزەوی. خوا دەفەرموێت: «وَمَا تَسْقُطُ مِنْ وَرَقَهٍ إِلَّا یَعْلَمُهَا» و گه‌ڵای هیچ دارێک هه‌ڵناوه‌رێ و به‌رنابێته‌وه، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره زانیاری پێیه، گه‌ڵای ئه‌و داره که‌ی پێ ده‌گات و که‌ی زه‌رد ده‌بێت و که‌ی هه‌ڵده‌وه‌رێت.
ـ بۆچی گەڵاکان هەڵ دەوەرن؟ هەموو دارێک قەدێکی قایم و پتەوی هەیە، دەتوانێ ئۆکسیژن بدات و هەوای پاک پێشکەش کات، دی ئۆکسیدی کاربۆن و ماددە ژەهراوییەکان و پیسەکان و گازە شیمیاییەکان و… لەخۆی دەگرێت، دوای ئەم ئیشە ئەنزیمێک لەناو کونی گەڵاکە دایە، دەڵێت کاتی بڕینەوەت هاتووە! یانی کارت تەواو بووە. ئەگەر ئەمە نەبوایێ، هەر دارێ لەجێی خۆی وشک ده‌بوو و ژیانیش نەدەکرا.
سەعدی مورادی ـ بانە
ویراستار: سۆزی میحڕاب