شعرکوردی

گەورەترین پاداشت

بەحەشت و باخ و گوڵزاری هەموی بیانوی ویساڵی تۆ
رەزا و دیـداری تۆم بەسە بەهەشت کردەی کەماڵی تۆ

هەموو قەسر و تەلار و کۆشک و کاخی ناخی هەشت قاتی
بە قوربــان شەوکـەت و پاکـی و جەلالی لا یەزاڵی تۆ

جەننات و عەرش و دەریای نور لەگەڵ حەوت ئاسمان ئەوتۆ
هەموی رەنگاو و ڕازاوەن بە تیشکی رووی جەماڵی تۆ

دڵێکە و خاوەنی هەرتۆی بە ناو و یادی تۆ زیدووم
بفەرموو تاکــوو زیبحـــی کــەم بۆ وەجهی بێ میساڵی تۆ

دەکەم ئیـــقرار بە تاوانـــم پەشیـــــوان و خەتابارم
دەکەم تۆبە لە دەرگـــاهت هیوام عەفوو و موباڵی تۆ

زەبون و روورەش و عاسیـــم چلۆن شایانــی بەخشین بم
منـی موحتــاج و ئاتاجی ویساڵ و ئیتیساڵی تۆ

بە غەیری تۆ چ شک نابەم پەناه و دەستگر و یارێ
چ خۆشێکم دەوێ پاشی رەزا و رەحم و ریساڵی تۆ

مباڵی : اعتنا و توجه
ریساڵ : مهربانی

محمد فتحی نژاد

از طريق
محمد فتحی نژاد
منبع
http://sozimihrab.org/
برچسب ها
نمایش بیشتر

محمد فتحی نژاد

استان آذربایجان غربی - مهاباد نویسنده و شاعر

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا
بستن
بستن