دل نوشتهکوردی

یادى مه‌ولودى پێغه‌مبه‌ر (د.خ) چ واتایه‌ک ده‌به‌خشێ؟

یادى مه‌ولود، یادێکى پڕ له‌ وانه‌و عیبره‌تى مێژووى بانگه‌وازى ئیسلامیى، بگره‌ مێژووى مرۆڤایه‌تییه‌، جێى خۆیه‌تى له‌ ئاست ئه‌و یاده‌و ژیانى خاوه‌نى ئه‌و یاده‌دا هه‌ڵوێسته‌ بکرێ‌و تایبه‌تمه‌ندیى ژیانى پێغه‌مبه‌رى سه‌ردارو ته‌مه‌نى پڕ خزمه‌ت‌و جیهادو خه‌باتى، بخرێته‌وه‌ به‌رچاو.

یادى مه‌ولود: یادى هاتنه‌ دونیاى هه‌ڵگرى دوا په‌یامى خوایه‌، بۆ نه‌وه‌ى ئاده‌میزاد، هه‌تا هه‌تایه‌.

یادى مه‌ولود: یادى ڕزگارکارێکه‌ که‌ مرۆڤایه‌تیى له‌ کۆیلایه‌تیى چه‌وسێنه‌ران ڕزگار کردو به‌ره‌و لوتکه‌ى عیززه‌ت‌و سه‌ربه‌رزیى خواپه‌رستیى بردنى.

یادى ڕابه‌رێکه‌ که‌ له‌ دواکه‌وتووترین سه‌رده‌مدا، شۆڕشێکى دژى نه‌فامێتیى‌و دواکه‌وتن به‌رپا کردو نه‌وه‌یه‌کى پێشه‌نگى په‌روه‌رده‌ کردو ژیارو شارستانێتیه‌کى بێوێنه‌ى له‌سه‌ر ده‌ستیان پێکهێنا.

یادى خواپه‌رست‌و خواناسێکه‌ که‌ سه‌ره‌ڕاى ئه‌و هه‌موو سه‌رگه‌رمیى‌و کاره‌ گرنگانه‌ى، به‌ شه‌و که‌مێک نه‌بێت نه‌ده‌نووست‌و له‌به‌ر نوێژى زۆرو شه‌ونخونیى، قاچه‌کانى ئاوسابوون.

یادى ئه‌و هاووڵاتییه‌ خه‌مخۆرو ئه‌و دراوسێ به‌ ڕه‌حمه‌یه‌ که‌ هه‌رگیز له‌گه‌لأ برسێتیى دراوسێکه‌یدا به‌ تێریى سه‌رى نه‌ده‌نایه‌وه‌.

یادى پێغه‌مبه‌رى ئیسلام، یادى ئه‌و پیاوه‌یه‌ که‌ سه‌ر له‌ نوێ نرخ‌و ڕێزى بۆ ئافره‌ت گێڕایه‌وه‌، که‌ ژنانى له‌ لێوارى زینده‌به‌چالأ کردنه‌وه‌، گێڕایه‌وه‌ بۆ کۆڕى حورمه‌ت‌و سه‌کۆى سیاسه‌ت‌و میحرابى عیباده‌ت‌و سه‌نگه‌رى مزگه‌وت‌و سه‌کۆى زانست‌و مه‌یدانى جیهادو خزمه‌ت.

یادى ئه‌و مافناسه‌ به‌ڕه‌حمه‌یه‌ که‌ ده‌ستى قڵیشاوى کرێکارى ده‌گوشى‌و خۆى‌و خواى گه‌وره‌ى به‌ خۆشه‌ویستى ئه‌و ده‌سته‌ قڵیشاوانه‌ ده‌زانى.

یادى ئه‌و باوکه‌ میهره‌بان‌و به‌سۆزه‌یه‌ که‌ له‌ نوێژدا منداڵه‌ نه‌وه‌کانى ده‌چوونه‌ قه‌ڵادۆچکانى‌و داینه‌ده‌گرتن‌و نوێژى به‌لاوه‌ به‌تالأ نه‌ده‌بووه‌وه‌، تا چه‌مک‌و واتاى (مافى ڕاسته‌قینه‌ى مندالأ)مان فێر بکات.

یادى پێغه‌مبه‌ر  یادى ئه‌و هاوسه‌ره‌ نه‌رم و به‌ئه‌مه‌ک‌و به‌ڕه‌وشته‌یه‌ که‌ خۆى ده‌یفه‌رموو: له‌ دونیاى ئێوه‌دا هاوسه‌ره‌کانم خۆش ده‌وێ. که‌ هه‌میشه‌ پاش وه‌فاتى خه‌دیجه‌ ـ ته‌نانه‌ت به‌ ناوبردنى ـ سۆزى بۆی ده‌جووڵایه‌وه‌و یادى ده‌کرده‌وه‌و چاوى پڕ فرمێسک ده‌بوو.. بۆ نه‌بێ؟ خه‌دیجه‌ ئه‌و ئافره‌ته‌ بوو که‌ جبریل ده‌هاته‌ خزمه‌تى پێغه‌مبه‌رو هاوکات له‌گه‌لأ هێنانى (وه‌حى) ده‌یفه‌رموو: ئه‌ى محمد! به‌ خه‌دیجه‌ بڵێ: خواى گه‌وره‌ سه‌لامت لێ ده‌کات!

یادى پێغه‌مبه‌رى خوا یادى ئه‌و سه‌رکرده‌ سه‌رکه‌وتووه‌یه‌ که‌ ئازادییه‌کانى پاراست‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌کى نمونه‌یى وه‌ک (مه‌دینه‌)ى له‌ بوارى هاوژیانیى‌و ئازادییدا پێکهێنا.
هه‌روه‌ها یادى موجاهیدێکه‌ که‌ هه‌موو ته‌مه‌نى به‌ جیهادى بانگه‌وازو گه‌یاندنى په‌یامى خوا برده‌ سه‌ر، کاتێکیش که‌ دوژمنان په‌یمانه‌کانیان شکاندو پیلانیان گێڕا، ئاشتى‌و ئازادیى‌و ئاسایشیان تێکداو ڕێیان له‌ گه‌یاندنى په‌یمانى خوا گرت، هه‌ر ئه‌و بوو که‌ به‌ گژ سته‌مکاراندا ڕۆشت‌و له‌و مه‌یدانه‌شدا نموونه‌ى ئازایه‌تیى‌و خۆڕاگریى‌و لێبڕان‌و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى نیشان دا.

یادى پێغه‌مبه‌رى ئیسلام یادى که‌سێکه‌ که‌ ماناو ئیعتبارى بۆ ژیان گێڕایه‌وه‌، که‌ وه‌ڵامى پرسیاره‌ سه‌خت‌و ئاڵۆزه‌کانى دایه‌وه‌: له‌ کوێوه‌؟ بۆ کوێ؟ تا که‌ى؟ له‌به‌رچى؟
یادى که‌سێکه‌ که‌ فه‌لسه‌فه‌ى هاتنه‌ دونیاى بۆ مرۆڤایه‌تیى ڕوون کرده‌وه‌، که‌ حیکمه‌تى دروستبوونى مرۆڤ ‌و ژیان‌و بوونه‌وه‌رى فێرى خه‌ڵکى کرد.

یادى سه‌روه‌رێکه‌ که‌ چه‌ندانی وه‌ک سه‌لمانى فارسى‌و بیلالى حه‌به‌شى‌و سوهه‌یبى ڕۆمى‌و گاوانى کوردى، شه‌یدای په‌یامه‌که‌ى بوون‌و مژده‌ى ئازادیی یه‌کجارییان بۆ نه‌ته‌وه‌کانیان ده‌برده‌وه‌.
یادى پێغه‌مبه‌ر  یادى که‌سایه‌تییه‌که‌ که‌ په‌یوه‌ندیى ئاسمانى له‌گه‌لأ زه‌وى پته‌و کرده‌وه‌، که‌ په‌یامى به‌رزى خواى بۆ به‌نده‌کانى هێنا، په‌یامێک که‌ وردو درشتى ژیانى دیارى کرد، وه‌ڵامى هه‌موو گرفتێکی دایه‌وه‌، چاره‌ى هه‌ر گرێیه‌کى خسته‌ ڕوو، هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌کانى ژیانى مرۆڤى ڕێکخست.

ئیتر بۆ یادى نه‌کرێته‌وه‌؟ کورد به‌ تایبه‌تى بۆ یادى نه‌کاته‌وه‌؟ کوردێک که‌ چوارده‌ سه‌ده‌یه‌ له‌ سه‌رچاوه‌ى هیدایه‌ته‌که‌ى ئه‌و ده‌نۆشێ، به‌ نیعمه‌تى په‌یامه‌که‌ى ئه‌و به‌هره‌مه‌ند ئه‌بێ.. بۆ یادى نه‌کاته‌وه‌؟ که‌ به‌ هۆى په‌یامه‌ پڕ له‌ عیززه‌ته‌که‌ى ئه‌وه‌وه‌ ـ وه‌ک ده‌یان نه‌ته‌وه‌ى ترى ڕووى زه‌وى ـ له‌ کۆیلایه‌تى‌و پاشکۆیه‌تیى‌و به‌نده‌په‌رستیى، ڕزگارى کردو نرخ‌و به‌هاى خۆى بۆ گێڕایه‌وه‌؟

بۆ کوردى خواناس یادى پێغه‌مبه‌ره‌که‌ى نه‌کاته‌وه‌؟ که‌ له‌ سایه‌ى په‌یامه‌که‌ى ئه‌وو شوێنکه‌وتنى ڕێبازه‌که‌ى ئه‌ودا، سه‌دان شێرى پێشکه‌شى جیهانى ئیسلام کردو کوردیان به‌ نه‌ته‌وه‌کانى جیهان ناساند؟

بۆ یادى نه‌کاته‌وه‌؟ بۆ نه‌بێته‌ داهێنه‌رى بۆنه‌ى یادى ئه‌و؟ که‌ له‌ یادکردنه‌وه‌یدا سروه‌ى ئازادیى‌و نه‌سیمى خۆشه‌ویستى‌و چێژى برایه‌تیى‌و به‌رهه‌مى ته‌بایى‌و نرخى مرۆڤایه‌تى ده‌بینێته‌وه‌.
ئاى چه‌نده‌ نامۆو غه‌ریبن ئه‌وانه‌ى به‌ یادى تۆ ـ ئه‌ى ڕابه‌رى بوونه‌وه‌ر ـ بێزار ده‌بن؟ ئاى چه‌نده‌ بێ ئینصافن ئه‌و تاک‌و ته‌را که‌سانه‌ى که‌ ڕێز له‌ هه‌ستى ملیۆنه‌ها هاوڵاتى خۆیان ناگرن.

ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى سه‌روه‌ر!
با ڕۆحت شاد بێت، که‌ له‌ که‌نارى ئه‌و تاک‌و ته‌را نه‌فه‌رانه‌دا، هه‌زاران هه‌زار خواناس‌و نمه‌کناس‌و حه‌قناس، بوونه‌ته‌ شوێنکه‌وته‌ى په‌یامه‌که‌ت‌و هه‌ڵگرى ڕێبازه‌که‌ت. که‌سانێک که‌ نرخت ده‌زانن، نرخى تۆ که‌ ڕه‌وڕه‌وه‌ى ژیانى سه‌رزه‌ویت گۆڕى، چه‌نده‌ نه‌فامن ئه‌وانه‌ى نازانن که‌ بڕواهێنان به‌ تۆ، نیوه‌که‌ى ترى مه‌رجى موسڵمانبوونه‌، که‌ شایه‌تیدان به‌ پێغه‌مبه‌رایه‌تیى تۆ، باڵه‌که‌ى ترى شه‌رتى چوونه‌ به‌هه‌شته‌.

ئه‌ى خه‌ڵکینه‌! ئه‌ى دۆست‌و یارانى محه‌مه‌د !
کام شه‌ریعه‌ت هه‌یه‌ له‌سه‌ر زه‌ویدا، جورئه‌ت بکات به‌ قولله‌ى به‌رزى شه‌ریعه‌ته‌که‌ى ئیسلامدا بڕوانێ؟ کام په‌یام هه‌یه‌ بتوانێ شان له‌ شانى په‌یامه‌که‌ى محه‌مه‌د  بدات؟ کام قوتابخانه‌ى فیکریى هه‌یه‌ وه‌ک قوتابخانه‌که‌ى محه‌مه‌د  خه‌ڵکى فێرى ڕه‌وشتبه‌رزیى، دڵسۆزیى، ده‌ست‌و ده‌م‌و دڵپاکیى، خۆشه‌ویستیى، له‌خۆبوردن، برایه‌تیى، کردبێت. نه‌ک به‌ دروشم‌و هات‌و هه‌ڵڵاو گاڵه‌، به‌ کردارو ڕه‌فتارى به‌رجه‌سته‌و نموونه‌یی؟!

کام به‌رنامه‌یه‌ هه‌یه‌ ـ جگه‌ له‌ به‌رنامه‌که‌ى تۆ ـ وه‌ڵامى پرسیاره‌کان‌و کردنه‌وه‌ى گرێکان‌و ئاڕاسته‌ى هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌کانى ژیانى له‌ ئه‌ستۆ گرتبێ؟
مێژووى کام که‌ڵه‌ مه‌رده‌ وه‌ک مێژووه‌که‌ى ئه‌و, پڕی بێ له‌ خه‌بات‌و جیهادو لێبڕان‌و صه‌برو پایه‌داریى‌و ڕاستگۆیى‌و خه‌مخۆریى‌و جیدییه‌ت؟

ناهه‌قى نیه‌ (بێخود)ى شاعرى ڕه‌حمه‌تیى، که‌ وه‌ک قومرى ده‌ناڵێنێ‌و وا ده‌بینێ که‌ به‌ تیشکى نێوچاوانى محه‌مه‌د  هه‌زاران شێرى صه‌فشکه‌ن، شکار کران. به‌ ده‌رخستنى قامه‌تى قیامه‌ت ئاشکرا کرا. محه‌ممه‌دێ که‌ گوڵى ئه‌و ده‌میده‌ى گوڵشه‌نى نبووه‌ت‌و دوڕڕى که‌سنه‌دیده‌ى قولزومى ڕیساله‌ت‌و مانگى هه‌ڵبژارده‌ى بورجى چه‌رخى عیزه‌ت بوو..
محه‌ممه‌دێ که‌ ئه‌میرو وه‌زیر هه‌موو، گه‌داى باره‌گاکه‌ى ئه‌و بوون، ده‌وڵه‌مه‌ندو هه‌ژار هه‌موو، فیداى عیززو جاهى ئه‌و بوون. ئه‌وێ که‌ پادشایانى سه‌رکه‌ش‌و بزێو، فه‌رمانبه‌ردارى فه‌رمانى بوون، محه‌ممه‌دێ که‌ مه‌دارى ئه‌نبیاو حه‌بیبى زاتى کیبریاو تاقه‌ سوارى عه‌رصه‌یى شه‌فاعه‌ته‌.. محه‌ممه‌دێ که‌ پێغه‌مبه‌رێکى مومتازو تاقه‌ سیدره‌نشین بازو صاحبى سه‌د ئیعجازه‌.
هه‌زاران درود له‌ گیانى پاکى له‌ یادى مه‌ولودیدا.

عومەرعەبدولعەزیز

از طريق
http://sozimihrab.org/
منبع
http://sozimihrab.org/
برچسب ها
نمایش بیشتر

عمر

سایت ســــۆزی میــــحڕاب در آذرماه 1392 با همت جمعی از اهل قلم خوشنام و گمنام تاسیس شد ســــۆزی میــــحڕاب بدون جنجال و در اوج عملگرایی به ترویج مبانی میانه روی می پردازد ســــۆزی میــــحڕاب با هیچ جریان و هیچ احدی درگیری ندارد ســــۆزی میــــحڕاب رسالتی جز همزیستی و دگرپذیری ندارد

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا
بستن
بستن