تاریخ

یادی له دایک بوونی پیغه مبه ر

یادی له دایک بوونی پێغه مبه ر(د.خ)

«به نێوی خوا»

ئەی پێغەمبەری مزگێنی و ئاوات    @   له سەر گیانت بێ هەزار سڵاوات

ئەی خۆشەویستی بەرزی جیهانی    @   ئەی ئەوەی هەموو خۆشیەکت هانی

وەی سۆزو رەحمەت بۆ گش بونەوەر    @   بۆ هەموو چین و تاقمی بەشەر

پیرۆز بێ یادی له دایکت بوونت    @   هەر بەردەوام بێ رێبازی روونت

بۆوەی بۆ خەڵک ببی به چرا    @   بەر له هاتنت کارت بۆ کرا

دوعای بۆ کردی ئیبراهیم خەلیل    @   که وا بت نێرێ خواوەندی جەلیل

«أنا دعوهُ أبــــــــی إبراهــــــــیم»     @   بۆخۆت فەرمووته به نەسسی قەدیم

پیرۆز بێ یادی له دایک بوونت    @   بۆ گه ل زۆر سوتا دڵ و ده روونت

تەورات و ئینجیل مزگێنیان پێدای    @   کەوا هەر دێی و ئێستا له رێدای

«أنا بشاره عیــــسی» حەدیـــــــسه    @   «من بعدی اسمه أحـــمد» ببــــــیسه

«بارقلیط»،« فاران»، له ئینجیلا هەن    @   باس له ئەحمەدو وەڵاتی مەککەن

پیرۆز بێ یادی له دایک بوونت    @  دۆستت هەر شاد بێ و دوژمن زەبوونت

عومری منداڵیت گورج تێ پەڕاند    @   بەرگی بێ کاریت له کارا دڕاند

بووی به شوان و چوویه کاروانی    @   تا قەدری ماندوو و رەنجدەر بزانی

زانای یەهوودی و مەسیحی یەکسەر    @   زانیان که وا تۆی دەبیه پێغەمبەر

پیرۆز بێ یادی له دایک بوونت     @   بە تام و چیژه رێبازی روونت

(بوحەیرا) دیتی لەگەڵ کاروانی     @   هەورێک لسەری دەڕوا به جوانی

بۆیە ئەوانی بانگ هێشته لای خۆی    @   تاکوو بە روونی مەعلووم ببێ بۆی

وەک ئینجیل دەڵێ وا نیشانتدا     @    مۆری نبووەت لە نێوشانت دا

پیرۆز بێ یادی له دایک بوونت     @   مسۆگەر کرا پێغەمبەربوونت

پیش پێغەمبەریش هەر چاک و پاک بووی     @   قەت بۆ لای ئیشی نالەبار نەچووی

لەگەڵ گەورانا ژیای به مەردی     @   گرفتی خۆیان پێ حەل دەکردی

به لوتفی خودای ئاسمان و زەمین     @   نێویان لێنابووی مومحەممەد ئەمین

پیرۆز بێ یادی له دایک بوونت     @   ده رمانی دەرده بیر و بۆچوونت

«داوود»، «ئەشعیا»،«حیزقیل»یش به کۆ     @   مزگینیان داوه به هاتنی تۆ

له دەوروبەری هاتنه سەر دنیات     @   ئەستێرەی ئاسمان نەیانما قنیات

بۆ ئەولاو ئەولا راخزین خوشین     @   جنۆکه دایان له گریان و شین

پیرۆز  بێ یادی له دایک بوونت     @   دیاره کۆششی بێ چەند و چوونت

باپیرت خەونی چاڵی زەمزەمی    @   دیت و دیتیەوه به خاترجەمی

وەک رێخۆشکردن بۆ هاتنی تۆ    @   جەیشی حەبەش مان بێ رایەڵ و پۆ

هیچیان پێ نەکرا به لشکەری فیل    @   شکان بە بەردی تەیڕەن ئەبابیل

پیرۆز  بێ یادی له دایک بوونت     @   گەلێ نامەرد بون دوژمنی دوونت

له ساڵی فیلا هاتیه سەر دنیا    @   بێ باب و برا و خوشک، به تەنیا

تەمەن شەش ساڵە دایکیشت نەما    @   لەلای مامۆت و له باوەش خەما

له چل ساڵیدا بووی به پێغەمبەر    @   رێگای خزمەتی خەڵکت گرته بەر

پیرۆز  بێ یادی له دایک بوونت     @  قەت نەیهەژاندی فەقر و نەبوونت

ته مەن بیست و پێنج هێنات خەدیجه    @   لەو زەماوەندەش گرتت نەتیجه

بێوه ژنێکی خاوەن کەماڵ بوو    @   تەمە ن سی و پێنج تاکو چل ساڵ بوو

خەدیجه بۆخۆی خوازبێنی دەکرد    @   بۆ ژینی یەکتر بوون به پشت و پرد

پیرۆز بێ یادی له دایک بوونت    @   هاتەوه ئەمجا وا هەڵەسوونت

بەینێک نهێنی و پاشان ئاشکرا    @   دین له بۆ جینن و ئینسان باس کرا

دوژمن ئەوەنده دڵی لە داغ بوو    @   رێی ماڵی خودات لە سەر یاساغ بوو

بۆ ئازاردان و سەندنی تۆڵه     @   خرا سەر ملت ورگ و ریخۆڵه

پیرۆز  بێ یادی له دایک بوونت    @   هه م خۆڕاگری و ماندوو نه بوونت

هەروا له رێگای دەعوەتی دینی     @   کێ لەگەڵتا بوو ئەزیەتی بینی

برسێتی لێدان کوچک پێدادان    @   شەهید بوون بێسووچ بەدەس بێدادان

ئەزیەتی زۆریان دای لەسەر تەبلیغ    @   خودا هەر فەرمووی «أنذِر»و«بلِّغ»

پیرۆز  بێ یادی له دایک بوونت    @   مەحاڵ بوو لەسەر رێگه لاچوونت

لەشار دەرکرای سێ ساڵ بە ناهەق    @   جێگه ی ژیانت تاشه به ردی ره ق

بێکەس و بێدەر بێ خەو و خواردن    @   مام و خێزانت هەر لەوێ مردن

ئەمجا خوداوەند بۆی ناردی یاری    @   رێگەیان پێدای بێیەوه شاری

پیرۆز  بێ یادی له دایک بوونت    @  هەروا به زاڵم تەسلیم نەبوونت

ده ستت کرده وه به ته بلیغاتێ    @   داته به ر رێگه ی هات و نه هاتێ

تا تەمایان گرت زاڵمانی ئەوێ    @   به دەسته جەمعی بتکوژن شەوێ

خوا نەجاتی دای بۆ لای مەدینه    @   کۆچت کرد لەبەر بەرزی ئەم دینه

پیرۆز  بێ یادی له دایک بوونت    @   گرینگ بوو لەدەس دوژمن دەرچوونت

عەلی ئامۆزات لەجێتا خەوت     @   بوبەکری (صدیق)رەگەڵت کەوت

سێ شەو لە غاری «ثەور» مایەوه    @    له بن پێی دوژمن نەدۆزرایەوه

لەگەڵ یاری غار رێگەتان پێوا    @   دوژمنی زوردار سەری لێشێوا

پیرۆز  بێ یادی له دایک بوونت    @  هیجرەت و بۆلای مەدینەچوونت

لەمەدینەدا بەکرد و کوشت     @   کرا مزگەوتی قوبا و هی خۆشت

هەروا لەوێدا ئازاو بێ دەربەست    @   قەول و پەیمانی برایەتیت بەست

جاڕت دا لەمەڕ حقوقی بەشەر     @  بێباک لەناحەز لە تانە و تەشەر

پیرۆز  بێ یادی له دایک بوونت     @   با دوژمن بکا گاو و گەردوونت

ئەمجا نەیاری زۆر و نەزانت     @   هێرشیان هێنا بۆ شکستدانت

خۆت و یارانت گیان له بەر دەستان    @   لەرووی ئەوانا مەردانه وێستان

دوژمن هەڵاتن به رێی تەرتەوه    @   هەتاکوو شاری مەکەت گرتەوه

پیرۆز  بێ یادی له دایک بوونت    @   دەرمانی دەرده وتەی مەوزوونت

سێزده ساڵ مەکە جێگای ژینت بوو    @   ده ساڵ مەدینه سەرزەمینت بوو

تەمەنت گشتی تێکۆشان و رەنج    @   دوژمن رەنجەرو به تۆش بڕا گەنج

دینت راگەیاند تەواو و کەماڵ     @   رۆیی وەک بڕوا به سروەی شەماڵ

پیرۆز  بێ  یادی له دایک بوونت     @   جێی شانازییە پێشەوابوونت

له سه ر رێگای هه ق درا ئازارت    @   لێت قەدەغە بوو دێهات و شارت

جارێ به شاعیر جارێ دێوانه    @   نێویان لێده نای ئەوان دێوانه

بوختانیان هەڵبەست بۆ خانەوادەت    @   تاکوو سەر نەگرێ داوات و وادەت

پیرۆز  بێ  یادی له دایک بوونت     @   بڕووخێ کوشکی دژی زەبوونت

ئێستاش ناحەزان که هەڵەوه ڕن    @   به خۆت و دینی پاکت دەوەڕن

وا له مەیدانی بەڵگه دا دۆڕان    @   لێت دەکێشنەوه کاریکاتۆڕان

تۆمەت له دینت دەدەن له بەر ژین    @   دەڵێن له رێی ژین دەبێ به پەرژین

پیرۆز  بێ  یادی له دایک بوونت     @   یادی رێبازی بەرەوخوا چوونت

به م حاڵه ش خەڵک وەخۆ دێنەوه     @   بۆ رێگای ئیسلام دەگەرێنەوه

هەرچەند سەد ساڵه دینمان بێ کەسه    @   موسوڵمان وەکوو تەیری قەفەسه

وا ورده ورده بەهار هاتەوه    @   دین لەم وەرزەدا به کار هاتەوه

پیرۆز  بێ  یادی له دایک بوونت    @   یادی پیرۆزی و مەلاییک بوونت

جا ئەی پێغەمبەر! ئەی نەبی موڕسەل    @   ئەی دینت شیرن وەک قەند و عەسەل

ئەی بانگخوازی رێی ڕزگاری بەشەر    @   هه ر چه ند له خۆت و دینت دەن ته شەر

رێبازت دەوای دەردی کۆمەڵه    @   ئەوەی لالووته کەوتۆتە هەڵه

پیرۆز  بێ یادی له دایکت بوونت    @   هەر بەردەوام بێ رێبازی روونت

له کۆتایی دا لە خوای بانی سه ر    @   ده پارێینەوە وەلابا کە سەر

دینی ئیسلامێ سەربخاتەوه    @   هەقمان بستێنێ و وێمانداتەوه

له رۆژی قیامەت ئاگادارمان بێ     @  با پێغەمبەریَش تکاکارمان بێ

پیرۆز  بێ یادی له دایک بوونت    @  شانازی دەکا مێژوو به بوونت

«بریا» زمزیرانی

وسووکه ندی مه هاباد

۱۱/۱۱/۹۱

ماموستا سید مصطفی محمودیان – مهاباد

 

نمایش بیشتر

مصطفی محمودیان

@نویسنده و مترجم و شاعر و پژوهشگر @ آذزبایجان غربی - مهاباد @ شغل : دعوتگر دینی و خطیب

نوشته های مشابه

‫۲ نظر

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا
بستن
بستن