خانواده

ئاموژگاریه بچوکه کان وپه نده گه وره کان

ئامۆژگاریە بچوکەکان وپەندە گه ره کان

* سەرکەوتن پەیژەیە که  ناتوانى بە پیاسە سەرکەوى ئەگەر دەستت لەگیرفاندا بێت.
* هەرکەس گرَى مۆم بگرێ دەستى خۆى ئەسوتێنێ.
* گەردەلولێک ناتوانێ نەمامێکى نەرم و ناسک لەبن بێنێ، بەڵام ئەتوانێ درەختى گەورە گەورە بشکێنێ.
* ناتوانى ئەوانە لەبیر بکەى کە لە گریاندا بەشداریت ئەکەن، بەڵام ئەوانەت لەبیر ئەچێ کە لەپێکەنیندا بەشداریت ئەکەن.
* خۆت بپارێزە لەو دەرگایەى کە کلیلى زۆرە.
* زەردەخەنە ووشەیەکى جوانە بەبێ پیت.
* ئەو کەسانەى بەئاگر بەرگرى لەئاگر دەکەن خۆڵەمێشیان دەست دەکەوێت.
* ژیر لەبرى ئەوەى دیوارێک بەدەورى خۆیدا دروست بکات تاخۆى بپارێزێت لەلافاو بەلەمێک دروست ئەکات تا پێى بپەرێتەوە.
* فێربە بلێى نازانم ؛ ئەگەر وتت نازانم فێرت ئەکەن تا بزانى ، ئەگەر وتت ئەزانم پرسیارت لێ ئەکەن بۆ ئەوەى نەزانى.
* هەرکەس سامانێک لەدەست بدات زۆرێک لەدەست دەدات، هەرکەس هاورێیەک لەدەست بدات زۆرترى لەدەست داوە، هەرکەس ئازایەتى لەدەست بدات هەمووشتى لەدەست داوە.
* دوربکەرەوە لەکەسى توڕە بەڵام بۆ هەتا هەتایى لەکەسى بێدەنگ نزیک مەبەرەوە.
* بیر لەوە مەکەرەوە لەوەى کەلەدەستت چووە هەتا ئەوەى هەتە لەدەستت نەچێ.
* هەرکەس راوێژ بەکەسانى تر بکات بەشدارە لەژیریاندا.
* هەرکات کاتەکانت باش دابەش کرد ڕۆژەکەت وەکو سندوقێکى فراوانى لێ دێت جێگەى هەموو شت ئەکاتەوە.
قسەى خۆش تیر نیە بەڵام خێرا ئەگاتە دڵ.

مریم ابراهیم گەڵاڵى 

منبع : مالپه ری یه کگرتوو

نمایش بیشتر

ســــۆزی میــــحڕاب

سایت ســــۆزی میــــحڕاب در آذرماه 1392 با همت جمعی از اهل قلم خوشنام و گمنام تاسیس شد ســــۆزی میــــحڕاب بدون جنجال و در اوج عملگرایی به ترویج مبانی میانه روی می پردازد ســــۆزی میــــحڕاب با هیچ جریان و هیچ احدی درگیری ندارد ســــۆزی میــــحڕاب رسالتی جز همزیستی و دگرپذیری ندارد

نوشته های مشابه

یک نظر

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا