جوانانخانواده

ئامۆژگاری نێوان دوو گەنج کە هاوسەرگیری دەکەن

۱ـ یەکترتان وەک ئینسان قەبووڵ بێ واتە لەبەر ماڵی دنیاو جوانی‌و… نەبێ
۲ـ ڕێزی یەک بگرن وەک ئەوەی ئینسانە نەک لەبەر ئارەزوات
۳ـ وەک دوو هاوسەری ڕاستەقینە یەکترتان بوێ واتە” لەم دنیایەدا هەر تۆم بە هاوسەر قەبووڵەو بەچاوی هاوسەریەوە سەیرت ئەکەم
۴ـ لەژیانتانا بۆخۆتان بژین
۵ـ چاولێ کەری مەکەن لە قیافەتانا، لە ژیانتانا، و..
۶ـ بڕوانە گیرفانی پیاوەکەت جا داوای شت بکە، قەت ڕازی مەبە پیاوەکەت ژێر قەرز کەوێ بەهۆی کڕینی شتی ناپێویست
۷ـ قەت بە هاوسەرەکەت مەڵێ” ژنت بەسەر دێنم، یا فڵان ئافرەت کەجوانەو..
۸ـ تەفاهوومتان بێ
۹ـ حەوسەڵەتان بێ لەگەڵ یەکدا
۱۰ـ لەسەر شتی ناوماڵ بەگژ یەکا مەچن واتە” موشکلاتەکانتان گەورە مەکەنەوە ژێر پێی بەن با بەرز بنەوە
۱۱ـ گرفتەکانتان بەرنە لای گەورەو دڵسۆزی خۆتان نەک نەیاری بەناو دڵسۆز
۱۲ـ مەهێڵن کەس دخاڵەت کاتە ژیانتان بە نامەردی
۱۳ـ تا ئەتوانن گرفتەکانتان مەبەنە لای هیچ کەس خۆتان حەلی کەن.
۱۴ـ چاوپۆشی لەیەک بکەن لە هەڵەکانتان
۱۵ـ خۆتان پێ زل نەبێ لە ئاست یەک، هیچ کێشە نییە گەر چاوپۆشی لەیەکتر بکەن” مەڵێ من لە ماڵی باوکم قەت قسەم رەت نەکراوەتەوە
۱۶ـ وازبێنە کاکی زاوە لە هەموو ڕفیقێکی نالەباری سەر سفرە چونکە وتراوە؛
ـ ڕفیقی سەر سفرە لەدوای سفرە، سفرە
۱۷ـ ڕێز لە قەوم‌و خوێشی یەکتر بگرن بەتایبەت دایک‌و باوک‌و خوشک‌و براتان.
۱۸ـ لەسەر دەعوەتی‌و زەماوەندو پارک‌و سەیران‌و.. دڵی یەک مەڕەنجێنن
۱۹ـ دادەگیان، تۆ کەتازە شوو ئەکەیت ئیدعای ئەوەت نەبێ کە بە قەی خوشکەکەتت ببێ کە ۱۰ ساڵە شووی کردووە. وردەوردە بەرەو کەمال ئەچیت.
۲۰ـ نوێژو تاعەتی خواتان لەبیر نەچێ چونکە زۆر دەرد هەیە هیچ شتێ چاری ناکا مەگەر پاڕانەوەو ئەڵڵا
۲۱ـ توڕەبوون وەک گوڕز بەکار مەهێنن بۆ یەک بەڵکو قەت بەکاری مەهێنن، گەر تووڕەش بوون دانەیێکتان بێ دەنگ بێ‌و هیچ نەڵێ، یابچێتە دیوێکی ترو هیچ نەڵێ
۲۲ـ ئەگەر ناکۆکیتان بوو زوو یەکتر ئاشت وەکەن هەرکامتان چوو ئەوی تری ئاشت کردۆ دڵنیابە کەمی نەکردوە بەڵام ماقوڵتر دەبێ لای هاوسەرەکەی.
۲۳ـ کارێک بکەن ببنە ئۆلگوو بۆ گەنجانی تری خزمان کە ئەوندە ژیانێکی خۆشتان هەیە.
۲۴ـ مانگی جارێ دووبەدوو دانیشن باسی کەموکوڕی یەکدی بکەن عەیب‌وعاری یەکتر وەلانێن.
۲۵ـ قەت گومانی خراپ بە یەکتر مەبەن.
۲۶ـ یەکتر ڕووشکێن مەکەن
۲۷ـ بە دیار مناڵەوە دەمەقاڵە مەکەن با خەفەتان نەخوا، لە سەر پۆلی قوتابخانە هۆشی لای دەرزەکەی بێ‌و تێبگات.
۲۸ـ ڕێز لە خەسوو خەزوور بگیردرێ، جنێویان پێ نەدرێ.
۲۹ـ دەستنوێژ لە ژنخوشک دەشکێ و حەرامە تەوقەی لەگەڵ لێدەیەوە.
۳۰ـ لە دنیای ئەمرۆدا بۆ ئەوەی مێردەکەت تووشی هەڵەی جینسی نەبێ و هەرتۆی بووێ خۆتی بۆ وەڕازێنە بە هەرمۆدێلێکی جوانی شەرعی نەک عورفی وابێ شوەکەت شەیدای تۆبێ‌و تەواوی جوانیەکان لەتۆدا ببینێ.
ئیتر بەخوای مەزنتان ئەسپێرم بە هیوای ژیانێکی پڕ لە ئەوین و سۆز بۆ هەموو هاوسەران

سعدی مرادی – بانه

از طريق
سعدی مرادی
منبع
sozimihrab
نمایش بیشتر

سعدی مرادی

استان کردستان - بانه مترجم و نویسنده دعوتگر و فعال دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا