ئایا ئیسلام دینی توقاندن و خوین رشتن و خوین مژتنه؟!
ئایا ئیسلام دینی تۆقاندن و ترساندن و خوێن رشتن و خوێن مژتنه؟
ئه‌وانه‌ی چاویان به ئیسلام هه‌ڵنایه ، لێی به گومانن، ده‌ڵێن ئیسلام دینی تۆقان و ترساندنه‌وه‌و کاری ئه و هه‌ر ده‌م خوێن ڕشتن و خوێن مژتنه به لگه‌شیان ئه م فه‌رموده‌ی خوایه که ده‌فه‌رموێ :
(تا بۆو ده‌کرێ چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی ، جبه‌خانه‌ی شه‌ڕو ئه‌سپی سواری په‌یدا بکه‌ن و دوژمنی خوتانی پێ بترسێنن، که دوژمنانی خوداشن، غه‌یری وانیش دوژمن تان هه ن ئیوه نایان ناسن، به ڵام خودا ده‌یان ناسێ هه‌ر ماڵ و سامانێکی له ڕاهی خودای به‌ختی که‌ن، خودا ده‌یبژێرێته وهیچ ناحه‌قیو لێ ناکرێ)[انفال : ۶۰]
پێش هه‌مو شتێک با ئێمه بێین مانای ئیرهاب و تیرۆر شیی بکه‌ینه‌وه و لێکی ده‌ینه‌وه :
وشه‌ی ئیرهاب و تیرۆر سه‌رچاوه‌که‌ی (أرهَبَ یَرهَبُ أرهَاباً) و له بابی ئیفعاله وه ئه‌سڵه‌که‌ی (ره‌ب)یه ، به مانای ترساندن و تۆقاندن و نه‌هێشتنی ئارامی و نانه‌وه‌ی ئالۆزی و پشێوییه.
ئیرهاب و ترساندن و تۆقاندن دو به‌شی هه‌یه:
۱- ئیرهاب و تیرۆر مه‌زموم و مه نفوره و له ئیسلام و کۆمه‌ڵگای موسوڵمانان به دوره.
ئه‌ویش ته‌جاوز به حه‌قی خه لک کردنه و ماڵی خه‌ڵکی به فیڕۆ بردنه و ڕێ له ڕێبواران گرتنه و خوێنی به ناحه‌ق ڕشتنه.
به ڕاستی ئیسلام دژی ئه‌و کردار‌و ئاکارانه‌و ئه‌م جۆره ڕه‌وشتانه یه.
بۆ نمونه ئیسلام بۆ ڕی گرتن له ڕێبواران جه‌ریمه‌ی قوڕس و سه‌نگینی داناوه‌و ئه‌و کرداره له گوناهه گه‌وره‌کان هه‌ژمار کراوه . خوای مه زن ده‌فه‌رموێ(گۆری گیانی ئه‌و که‌سانه‌ی دژایه‌تی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری ئه‌که‌ن، له عه‌رزا ده‌بنه خرابکار، کوژرانه، یان له دار درانه، یان بڕینی ده‌ست و قاچه به پێچه‌وانه، یان له وڵات دور خرانه، که ئه‌م سزایه بۆ وان ریسوا بونه له دونیادا و به‌شیان له ڕۆژی سه‌ڵادا جه‌زره‌به‌دانی به ژانه.)[المائده : ۳۳]
ئیسلام دژی ژن و منداڵ و پیرو مندال کوشتنه و دوژمنی ماڵی بێ تاوان تاڵان کردن و خوێنی به ناحه‌ق ڕشتنه ، بۆ ڕاستی و دروستی ئه‌م ڕستانه چاو له ئایه‌ی ۳۲ی سوره تی مایده بکه‌ن، ته‌نانه‌ت کوشتنی ئه‌و کافرانه‌ی ده‌گه‌ڵ موسوڵمانان هاو په‌یمانن به ناڕه‌واو حه‌رام ده‌زانێ و جه‌زره‌به‌ی به‌ژان و گه‌وره‌ی بۆ بکوژه‌که داناوه:
عه‌بدووڵڵای کوری عومه‌ر ڕه‌زای خوا له هه‌ر دووکیان بی، له پێغه‌مبه‌ر ده‌گێرێته‌وه که فه‌رمویه‌تی : ( که‌سێک هاوپه‌یمانێک بکوژێ بۆنی به‌هه‌شتی بۆ نایه)
۲- ئیرهاب هه‌یه که مه‌شروع و ڕه‌وایه وه بۆ ئه‌و ترساندنه ، قورئان ئایه‌تی تێدایه، ئه‌ویش ترساندن و تۆقاندن و تۆپاندنی ئه‌و که‌سانه‌یه که شه‌و و ڕۆژ و له‌یل و نه‌هار، بۆ کوشتنی خه‌ڵکی بێ تاوان و فه‌قیر و هه‌ژار، که‌وتونه‌ته کار و به تانک و زرێپوش و تیربێژو و فڕۆکه‌ی بۆمباهاوێژ خاک و وڵاتی موسوڵمانان دابێژ ده‌که‌ن و ڕه‌حم به مناڵ و پیرو گه نجه کان ناکه‌ن.
کێ تۆقێنه‌ر و ترسێنه‌ره؟
ئایا ئه‌وانه تۆقێنه‌رن که رابرده‌و سه‌رگوزه شته‌یان پره له به‌خشش و میهره‌بانی و مرۆڤ دۆستی و خه‌ڵک ویستی ؟
ئه‌گه‌ریش گومانیان هه‌یه با بۆ جارێکیش بێت، چاو له مێژووی بێ گرێ و گۆڵ و بێ فڕو فێڵ و سه‌رچاوه‌ی ئاوی خاوێن و بێ ڵێڵی ئێمه – موسلمانان - بکه‌ن و بیخوێننه‌وه‌و، فه‌تحی مه‌ککه بۆ نمونه له به‌ر چاو دانێن، که پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست به ده‌هه‌زار شه‌رکه‌ری شمشێر به ده‌ست ده‌وری مه‌ککه‌یان داوه‌و دوژمنی دێرینه و له مێژینه‌ی بابه کوشته‌یان گه‌ماڕۆ داوه‌و بڕستیان لێ بریون و ده‌رتانیان بۆ نه‌هێشتونه‌وه‌و دوژمنانیان له ته‌سلیم بوون و خۆ به ده‌سته‌وه دان چیان بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه، پێغه‌مبه‌ر ڕوویان تێ ده‌کات و پێیان ده‌ڵێ ، لاتان وایه چیتان ده‌گه‌ڵا ئه‌که‌م؟! ئه‌وانیش که جیا له ڕه‌وشتی به‌رزو ئه‌خلاقی ته‌رزو مرۆڤ دوستی و ئینسان خۆشه‌ویستیان له‌و نه‌دیوه ده‌ڵێن: بۆ خۆت گه‌وره‌ی، هه‌ر چی ده‌یکه‌ی حه‌قی خۆته‌و جێی خۆیه‌تی! به لام پیغه مبه ر ده‌ڵێ:ده‌بڕۆن هه‌ر هه‌موتان ئازادن !!
با چاوێکیش له ڕابڕدووی به فڕوفێڵ و پڕ له گرێ و گۆڵ و ئاوی قووڕراوی پڕ له لێڵی خۆیان بکه‌ن تا بۆیان ڕوون بێته‌وه ، ئاخۆ کام مان له کاممان ئیرهابی تر و تۆقێنه‌رترو ترسناکتره؟
کێیه چه‌کی کۆمه‌ڵ کوژی به کار هێناوه؟
کێیه به تانک و ته‌یاره‌و زرێپوش و فرۆکه‌ی بومباهاوێژ و به چه‌کی قورس سووکه‌وه وڵاتی موسوڵمانان داده‌بێژێت و جیاوازی ناخاته نێوان ژن و پیاو و کیژو و لاو و بێ تاوان و تاوان بار؟!
دیسان بۆ ئه‌وه‌ی پاک و پیس و سوڵح ته‌ڵه‌ب و تێرۆریست لێک جیا ببنه‌وه با وڵامی چه‌ند پرسیار بدۆزرێته‌وه وه شی بکرێته‌وه
ئه‌وانه‌ی له چه‌رخی بیسته‌می زایینی‌دا به میلیۆن مرۆڤی به‌سته‌زمانی بێ ده‌ره‌تانی بێ تاوانیان کوشت ، موسوڵمان بوون یان نازیه‌کانی ئاڵمانی ؟
ئه‌وانه‌ی دادگای ته‌فتیشی عه‌قاید و باوه‌ڕیان داناوه و هه‌مو جۆره ئه‌شکه‌نجه‌و جه‌زره‌به‌دان و لێدان و پێدادانیان به کار هێناوه موسوڵمانن یان ئه‌وانن؟!
به‌ڵێ له نێو ئێمه‌ش دا هه‌ن که نه‌زانن ، له دینی خۆیان تێ ناگه‌ن و که‌م زانن، هه‌ر توێلک یا توێکڵ ده‌بینن و له هه‌سته و کاکڵ نه‌بانن، به‌ڵام ئه‌وان یه‌ک به سه‌د یه‌ک به هه‌زاران و کۆمه‌ڵگای ئیسلامی له وان بێزاره و له کرده‌وه‌یان شه‌رمه‌زاره .
نۆسه‌ر : ئیهاب که‌ماڵ ئه‌حمه‌د
وه‌ڕگێر :ڕه‌سوڵ بیژه‌ن – پیرانشار
ئایه‌ته‌کان به پێنوس و بنوسی لوسی ماموستا هه‌ژار کراونه‌ته کوردی ئه‌من وه‌رگێراوه‌که‌ی ئه‌وم وشه به وشه نوسیوه‌ته‌وه.