ماموستا ئیبراهیم مه‌ردۆخی – مه ریوان
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر! ئه‌ی رابه‌ری مرۆڤایه‌تی! سڵاوی خودای گه‌وره‌ت له‌سه‌ر، پێش خه‌ڵاتی پێغه‌مبه‌ری، پێش گه‌یشتنت به‌سه‌روه‌ری، له به‌ر ناباری بارودۆخی ئاڵۆزی کۆمه‌ڵگاکه‌ت، له‌به‌ر بێ وێڵی و نه‌زانی گه‌ل و هۆزه بێ ئاگاکه‌ت، کۆمه‌ڵگاکه‌ت به‌جێ هێشت و روت کرده ئه‌شکه‌وتی حیرا، له‌و ته‌نیایی و به‌بێزڵه و ئارامیه‌دا، راده‌مایت و بیرت له‌وه ده‌کرده‌وه، ئاخۆ ئه‌م بوونه‌وه‌ره پان و به‌رینه، ئا ئه‌م جیهانه ئاڵ و واڵ و ره‌نگینه، ئه‌م ئاسمانه به‌رفراوان و به‌رز و شینه، تریفه‌ی ئه‌م هه‌تاو و مانگ و ئه‌ستێرانه، ئه‌م هه‌موو زینده‌وه‌ر و گیان له‌به‌رانه، چین و چۆنن و بۆ دروست کراون؟!
ئاخۆ ده‌ستی ره‌نگینی کێ ئه‌م تابلۆیه ی نه‌خشاندوه؟! ئه‌م هه‌لومه‌رجه فراوانه‌ی بۆ ئه‌م مرۆڤه ره‌خساندوه؟! ئاخۆ ئه‌م مرۆڤه هه‌روه‌ها ره‌ها کراوه؟! له‌م گۆڕه‌پانی ژیانه‌دا مۆڵه‌ت دراوه هه‌رچی که که‌یفی لێیه‌تی ئه‌نجامی بدا؟! چاوه‌کان پڕ له فرمێسک و زام و برینه‌کان ناسۆر کا؟! تام و چێژ له خوێن مژین و خوێن رشتن و چه‌وسانه‌وه و هه‌نسک و ئاخ و ئۆف ببا؟!
ئاخۆ رۆژی لێپرسینه‌وه‌یه‌ک نه‌بێ سه‌ره‌نجامی ئه‌م هه‌رچی و په‌رچیه چی لێدێ؟ خۆزگا و بریا بمزانیبا، ئه‌م بارودۆخه پیس و پڵۆخه تاکه‌ی و چه‌نده بڕ ده‌کا؟! که‌ی گێژه‌ڵوکه‌ی ئاه و نزوله و دووکه‌ڵی ده‌رونی سته‌م‌لێکراوه‌کان، زلهێز و چه‌وسێنه‌ران و سته‌مکاره‌کان قڕده‌کا؟! خۆزگه و بریا بم زانیبا؟!! …
که‌ی حه‌ق و مافی بزنی کۆڵ، له بزنی شاخدار ده‌سنرێ؟ که‌ی ریشه و ره‌گه‌زی سته‌م له‌بنج و بێخ ده‌رده‌هێنرێ؟ له‌زه‌ریای قووڵ و بێ بنی ئه‌م بیر و بگره و به‌رده‌دا رۆچوبویت و نقوم بوبویت.
له‌پڕ ده‌هه‌نده‌یی و دلۆڤانی یه‌زدانی به‌به‌زه‌یی، سه‌رڕێژی کرد، ره‌هێڵه و رێژنه‌ی سروشی گه‌یه زه‌وی، به ووشه‌ی (اقرا باسم ربک الذی) ته‌خت و تاجی زلهێزانی زه‌وی، له‌رزی و دڵیان ته‌زی، تیشکی په‌یامی پیرۆزی په‌روه‌ردگارت، شه‌وه‌زه‌نگی ئه‌نگوسته چاوی نه‌زانی شڵه‌قاند، سه‌ره‌تای پێغه‌مبه‌رایه‌تی و به‌رپرسیه‌تی ئه‌تۆی به‌رێزی راگه‌یاند، وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و بریا و ئاخۆ وخۆزگایانه‌ت درایه‌وه، ده‌روازه‌ی خێر و بێر له مرۆڤ کرایه‌وه، به‌هۆی وه‌حی و سرووشی خوداوه، قورئانی پیرۆزت خه‌ڵات کرا، بانگی یه‌کتاپه‌رستی و بیر و بڕوای راسته‌قینه درا، خێرا له ئه‌شکه‌وتی حیرا دابه‌زیت، به‌ره‌و کۆمه‌ڵگا ژڵه‌ژاو و وێرانه‌که‌ت که‌وتیته رێ، قوناغ به‌قوناغ پێ به پێ، له‌ترسی هیچ که‌س نه‌له‌رزیت، له‌خه‌باتکردن نه‌به‌زیت، هه‌ستت به لێپرسراوی کرد، سوژده و کڕنوشت ته‌نیا بۆ په‌روه‌ردگار برد، بڕیارتدا ئه‌م په‌یامه راگه‌یه‌نیت، واز له هه‌موو کاڵای ئاڵ و واڵی ئه‌م دنیایه بێنیت، به‌دروشمی “لااله الا الله” ده‌نگت هه‌ڵبڕی، یه‌کتاپه‌رستی له‌و کۆمه‌ڵگایه‌دا چڕی.
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر! ئه‌ی رابه‌ری ماندوونه‌ناس و پێشه‌وا، ئه‌ی هه‌ڵگر و پارێزه‌ر و راگه‌یه‌نه‌ری په‌یام و خه‌ڵاتی خودا! (یاایها المزمل) له‌شیرین خه‌ودا دای چڵه‌کاندی، به‌ندایه‌تی و شه‌و نوێژکردنت کرد به قه‌ڵغان و نه‌سره وتی، له‌ترسی خودا هه‌رگیز پڕ به چاوه‌کانی خۆت نه‌خه‌وتی، (یاایها المدثر) و (ق‌م فانذر) رایپه‌ڕاندی، تاکو ئه‌و رۆژه‌ی که‌وا، بوی به میوانی په‌روه‌ردگارت، خۆشی و ئیسراحه‌ت و سره‌وتنی لێ ستاندی، شه‌وت له گه‌ڵ رۆژ گرێ ده‌دا و، رۆژیشت ده‌دایه ده‌م شه‌و، ئه‌م قورئانه پیرۆزه‌ی خودات، به‌هه‌ڵسو که‌وت و کرده‌وه، به‌ده‌رس ووتنه‌وه و خوێندنه‌وه، به گوتار و راڤه و شرۆڤه و توێژینه‌وه، به گه‌ل و هۆزه‌که‌ت گه‌یاند، به‌ئاکار و کرده‌وه‌ی جوان، چین و توێژێکی زۆر چاک و پاک و به‌رز و به‌ڕێزت تێگه‌یاند و پێ گه‌یاند، کردنت به سه‌رمه‌شق و نمونه‌ی لێهاتویی بۆ داهاتوو، گوێت به‌و هه‌موو ئه‌زیه‌ت و ئازاره نه‌دا، بانگه‌وازه ناوازه‌که‌ت درێژه پێدا. ( واصبرعلی مایقولون. واهجر هم هجرا جمیلا )ت کرد به‌ریبازی پیرۆز و رێگای نه‌جات، هه‌تاکو دنیا دنیایه ،ئه‌م رچه و رێبازه جوانه‌ت له بره‌ودایه و، شوێنکه‌وتوانی ئه‌م قورئانه، سڵاوات و درودی خودات له‌سه‌ر ده‌ده‌ن، هه‌ر دۆعای خێرت بۆ ده‌که‌ن.
جاکه واته ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر! درودی خوای گه‌وره‌ت له‌سه‌ر، خودا پاداشی باشی شایانی شان و شکۆت له‌بریتی ئێمه پێ‌بدا، وه‌سیله و فه‌زیله و مه‌قامی مه‌حمودت پێشکه‌ش بکا، لێزمه‌ی بارانی ره‌حمه‌تی په‌روه‌ردگار، هه‌ر وه‌کو شه‌ست ره‌هێڵه و وه‌شتی به‌هار، به‌سه‌ر ئه‌تۆی خۆشه‌ویست و یاره وه‌فاداره‌کانتا بڕژێته خوار.
اسال کننده : نادر قهرمانی
ده ستت خوش ماموستا گیان به یاده ی ئه و کاتانه ی که له خدمتتدا بوین