ـ فرۆشتنی مزگەوت یا گوێزانەوەی”
حیکمەتی خوایی وایە مرۆڤ جێ وەگوێزێ و بڕوات بۆ ئەو شوێنەی پێی خۆشە، جا ڕۆشتنەکەی بەخۆشیو ئیختیاری خۆی بێ یا بە زۆرەملی بێو هۆکاری ببێ، بۆیە مزگەوتیش ئەبێ چارەی بکرێو نابێ ڕەهابێت،
۱ـ ئەگەر لەبەر سێڵاو گواستیانەوە یا ئەکەوتە نێو ئاوی بەنداوەکان ئەوە دروستە کەلووپەلەکانی بگوێزنەوە بۆ مزگەوتێکیتر،،،
٭ ئەگەر مزگەوتەکە خۆی خراپ نەبوو هەروەها مزگەوتەکانیترو دەورووبەریشی هەر خراپ نەبوون کەلووپەلەکانی حەڵاڵ نیە بفرۆشرێ و کڕیاریش نابێتە خاوەن ئامرازەکان فرۆشیاریش نابێتە خاوەنی پارەکەی ئەبێ ڕەدبکرێنەوە بۆ شوێنی خۆیان،،،
۲ـ ئەدی کە خراپ بوو چۆڵکراو ئاوەدانی لێ نەما کەسیش نەدەچووە نوێژکردنی وەک زۆر گوند چۆڵن ئەوە زانایان ڕاجوێن؛
ـ بە ئیزنی قازی دروستە بفرۆشرێ چونکە کەڵکی نەماوە، پارەو سوودەکەی سەرفی مزگەوتیتر دەکرێت، بەلای حەنەفیەکانو حەنبەڵیەکانەوه،،
۲ـ دروست نیە بە هیچ جۆرێک کەلووپەلی مزگەوت بفرۆشرێ با بێهۆ بفەوتێ ئەوەش بۆچوونی ( روایەتێک لە ئەبووحەنیفەو ئیمام ئەحمەد، ڕێرەوی شافعیو مالکیشە)
۳ـ لەم حاڵەدا وەقفەکە ئەگەرێتەوە بۆ بنەماڵەی وەقفکراوەکان واتە دروستە بفرۆشرێ چوونکە ئەوانیش دەیفرۆشنەوە،
٭بەلگەی ڕای یەکەم ئەوەیە کاتێ لە کووفە دزی کرا لە بەیتولماڵ سەعدی کوڕی وەققاس نامەی نووسی بۆ پێشەوا عومەر (رخ) لە وڵاما فەرمووی: مزگەوتەکەی تەمارین وەگوێزە بەیتولماڵەکەش بخەرە پێش مزگەوتەکەوە چونکە ئەوێ هەمیشە ئاوەدانە، ئەم فتوایەی پێشەوا بەحزووری هاوەڵان بوو دژی نەوەستانەوە کەواتە وەک کۆدەنگی وایە،،
۲ـ وەقف ئەگەر لە دەستی خاوەنەکەی هاتەدەر مادام بەرژەوەندی هەیە ناگەرێتەوە بۆ خاوەنەکەی و میراتگرانی، چونکە بۆ مانەوەی وەقفەکە ئەکرێ بفرۆشرێو سوودەکەی لەوەقفێکیتردا سەرف بکرێت،
ـ کەواتە هەرکاتێ مزگەوت فرۆشرا بە نرخەکەی زەوی یا ماڵ سەوداکراو کردیانە مزگەوت حوکمی زەویە ئەسڵەکەی هەیەو جیاوازی نیە، تەواوی کەلووپەلی مزگەوتە کۆنەکەش بەکار ئەهێنرێ بۆ تازەکە، ئەگەر مزگەوتە نوێکە پێویستی پێی نەبوو بۆ مزگەوتێکیترو لە شوێنێکیتر،،
– بە پووختی دروستە فرۆشتنو بەکارهێنانی کەلووپەلەکانی بۆ مزگەوتێکی تر
دەرکەی مزگەوت”
ئەبێ بزانین هیچ شوێنێ بێ دەرکە نابێ جچای مزگەوت کەواتە ئەبێ
ـ دەرکەی پیاوان و ئافرەتان جودابنو دوور لەیەک بن
ـ دەرکەی گەورەو جێدارو دووربین دار، خودکاربێ کرانەوەو بەستنیان وەک بانگەکان،
ـ ئەبێ شەوانەو کاتی مەترسی دەرکەی کلیل بکرێ لەبەر رێزو حورمەتی مزگەوت، بۆ پاراستنی ئامێرەکانو…
ـ بەلای جمهووری فوقەهاوە سوننەتە هەمیشە ئاوەڵابێ دەرکەی مزگەوت مەگەر مەترسی هەبێ،،
– بەلای بازێک لە شافعیەو حەنەفیەو مەزهەبی ئەحمەد دروست نیە دارو باخچە لە حەوشەی مزگەوت،
ـ بەلای بازێک لە ئەحناف؛ ئەگەر دارو سەوزایی سوودداربوون دروستە
۳ـ ئامێرە کارەباییەکان سێ جۆرن:
ـ تیشک دەرەکان (لامپ) بۆ ڕووناک بەخشی بە مزگەوت، پێشەوا قورتووبی ئەگێرێتەوە؛
کاتێ تەمیمی داری چووە شام (دمشق) چرای جوانو نوێو گەورەی بینی کە تیشکی زۆریان ئەبەخشی بۆیە دڵی تێیچوو کڕینی دوای کە هاتەوە بۆ مەدینە ئێوارەی هەینی بوو بە بەندەکەی وت بچۆ ئەم چرایانە( زەیتو فتیلەدار) لە مزگەوت هەڵواسە کاتێ دنیا تاریکبوو بە ئەبووزیادی غولامی ووت بچۆ چراکان هەڵکێشە با ڕووناک ببێ مزگەوت، کاتێ پێغەمبەری خوا دخ ئەوا بە ڕووناکی مزگەوتی دی زۆر خۆشحاڵبوو فەرمووی: کێ وای کردووە؟
عەرزیان کرد: تەمیمیداری، فەرمووی: نورت الاسلام نوراللە علیک فیالدنیا و الآخره، اما ٳن کانت لی ابنه لزوجتکها، نەوفەلی کوری حارس وتی: من کەنیشکێکم هەیە ناوی موغیرەیە کچی خۆتە بیدە بە تەمیم،
ـ واتە سوننەتە مزگەوت نوورانی بێ و لەگشت ئامێرێک فوول بێت.
ـ دوو؛ بڵندگۆی مزگەوت؛
بۆ کاتی نوێژەکان، بۆنەکان، سوودیان هەیە، بەرزیو نزمی دەنگی بڵندگۆکان بەگوێرەی هەلوومەرجی شارو دێو گەرەک بێت،
ـ گەر پێویست بوو بۆ بازێ گەرەک تاکە بڵندگۆیەک ببرێت باشەو گونجاوە،،
ـ سێ؛ ئامێرەکانی فێنکیو گەرمی، با وا دامەزرێن کە هەواکەی کەس نەرەنجێنێ،
٭ گەسکی کارەبا، جلشۆر، ئاژەڵکوژ، ئاو ساردکەر، و.. پێویستن بۆ مزگەوتو موباحن.
? ڕایەخو فەرشی مزگەوت؛
لە ڕابوردوا مزگەوتەکان ڕایەخیان تیانەبووە بەڵکوو سەنگفەرش یا چەوڕێژ کراوە، سەلماوە کە پێغەمبەر دخ لەسەر ڕایەخی سەردەمی خۆی نوێژی کردووە بەتایبەت لەم سەردەمدا کە بە فەرشی سەججادی پڕ فەڕش ئەکرێن، نوێژکردن لەسەریان دروستە مادام
ـ حەریرو ئاوریشم نەبن،
ـ داگیر نەکرابن
ـ وێنەی تێدا نەبن
ـ حەرام نەبن
٭ ناپەسەندە نوێژ لەسەر( چیغ، چەرم، نشیمانی سەرۆک، لە خوری چاکرابێ)
٭ سەلماوە کە پێغەمەر دخ لەسەر بەڕەو حەسیرو بەرگی دارخورما نوێژی کردووە،
ئەنەس ئەفەرموێ: ئێمە لە گەرمای زۆردا نوێژمان دەکرد گەر کەسێکمان نەی توانی بێ لەبەر گەرمی سەرکاتە سەر سوجدە جلەکانی دائەنا وەک بەرماڵ،،
ئامرازی پاراستنی مزگەوت:
۱ـ کەپسوولی ئاگر کوژێنەوە لەبەر ئەوەی ئامێرە کارەباییەکان بەزۆری گەرم ئەبنو مەترسی سووتانیان هەیە
۲ـ ناودان، ئاوەڕۆ، مەنهۆڵ، پلووسکی بان بۆ کاتی بارانە،
۳ـ دەروازەی ماشینڕەوی گەورە بۆ ئیشی مزگەوت،
۴ـ دووربینی مەدار بەستە،،
بەرپرسانی مزگەوت
مزگەوت کاتێ ڕۆڵی پڕشنگداری خۆی ئەگێرێ کە کەسانێکی دڵسۆز هەستن بە لە ئەستۆگرتنی تەواوی کارو باری مزگەوت، کە بریتین لە؛
۱ـ مامۆستا” ئەووەڵ کەسە کە بەرپرسە لە مزگەوت بەشێوەی ڕاستەوخۆ بۆیە ئەبێ ئەم سیفاتانەی هەبێ؛
ـ ئیخلاسو دەروون پاکی
ـ خۆی یەکلا کردبێتەوە بۆ ئایین
ـ خاوەن زانستی سەردەم بێ
ـ ئەمین بێ، ڕازداربێ
ـ شایستەی پێشەوایی ببێ
ـ زووڵم لە کەس نەکات
ـ ڕۆڵی خۆی بەباشیو وردی بگێرێ
ـ شوێنکەوتەی ئایینو شەریعەتو ڕەوشتی بەرزی بێگەردی ڕەسوولوڵڵابێ
ـ وانەی حەوتانەی ببێ بۆ گشت چینەکان
ـ قورئان بە باشیو ڕەوانی بزانێ
۲ـ بانگوێژ” لەبەر ئەوەی جاروبار پێشنوێژی دەکات پێویستە زۆر بە ئاگاداریەوە هەڵی بژێرن، مەرجە؛
ـ ئەمینو دەستپاک بێ
ـ دەنگی ڕەساو خۆشبێ
ـ ڕەوشت بەرزبێ
ـ ئادابی بانگ بزانێ
ـ زاڵ بێ بەسەر کاتوساتی بانگەکاندا
ـ پەیوەندی بە خەڵکو پێشنوێژەوە جوان بێ
ـ هەیبەتی مزگەوت بپارێزێ
ـ نەبێتە گورزی دەست ئەموئەو،،
۳ـ مجێور (خادم)
پاک ڕاگرتنی مزگەوت ئەرکی سەرشانی گشت موسوڵمانانەو کاری پێغەمبەرانە کەواتە ئەبێ هەموومان تێکۆشەربین لەم بوارەدا، مەرجە؛
ـ بە تەواوی هێزیەوە مزگەوت خاوێن ڕاگرێ
ـ ئاگاداری کەلووپەلی بێت
ـ ڕێکخستنی بەرماڵو فەرشەکانی
ـ مورەتتەب کردنی قورئانەکان
ـ زبڵدانی حەوشەکە ڕێک بخات
ـ ڕەوشت بەرزی خۆی بنوێنێ لە خەڵکی مزگەوتا،،
۴ـ وانەبێژی قورئان” مەرجە لەسەری؛
ـ کاتی قوتابیەکان ڕێکخات
ـ کاتیان بەفیڕۆ نەدات
ـ بۆ خوا هەستێ بە ئیشەکەی،،
۵ـ ئەو لایەنو ئیدارانەی یارمەتی مزگەوت دەدەن وەک ئەوقاف، سەنتەرە خێرخوازەکانو… هتد
۶ـ نوێژخوێنان” بەگشتی هەموویان بەرپرسن جا ئەهلی ئەو مزگەوتەبن یاخود ڕێبواربن، ئافرەت یا بێگانەبن، هەموویان بەرپرسن لە ئاست پاراستنی دا، هەرکاتێ سوودی بینی لە ئامێرێکی مزگەوت بە جوانی کەڵکی لێ وەرگرێ،،
پێویستاتی نیزامی”
زانایان (ڕخ) ئاماژەیان داوە بەوەی کە بۆ پاراستنی ئەمنی مزگەوتو پێشنوێژو بانگبێژو مجێورو گشت بڕواداران پێویستە کۆمەڵێ لە هێزی نیزامی دایمەن ببێ لە مزگەوتا بۆ چاودێری کردن.
(خوێنەری هێژا تائێرە تەرجەمەی نامێلکەی [احکامالمسجد] بوو کە زۆر بەوردی باسی پێداویستیەکانی مزگەوتو کارو ڕەوتی مزگەوتو ڕۆڵی خۆی لە کۆمەڵگەداو چۆن ئیستا لەم سەردەمەدا کاریگەری ئەمێنی باسی کردوە، بۆیە منیش بە چاکم زانیو وەرمگێرایەوە بۆ کوردی تا سوودی پتربێ،
ـ زۆر بابەتیشی بۆ وڵاتی ئێمە نە ئەبوو بۆیە دەستم بۆ نەبردوەو لێ گەراوم،
ـ زۆر بابەتیش کە لە وڵاتی ئێمە هەیە ڕەگەڵم خستووە،،
ـ هیوادارم خوای گەورە بێ بەشمان نەکات لە ماڵی خۆیو خێری ئەم ڕاڤەیە)
سعدی مرادی