ئه ی خودای گه وره دلم پر غه مه (شیعر)
ئه ی خودای گه وره، دڵم پڕ خه مه
وه ک ئاسمانت ، ده روون پڕ ته مه
گرژ و تووڕه و تاڵ، بێ نمێ باران
یادی به خێر بێ، به فرە که ی جاران
گونەڵه بازی و خزەخزانێ
جێ پێیه خاس که و نیشانێ دانێ
ده سکێش له ده س و چه کمه وه پێ بووین
لووت سوور و ڕچاو، بؤ مه دره سه چووین
هه تا مه دره سه، که نین و زه قین
ئای چه نده خۆش بوو، له و کاته دا ژین
سۆبه ی نه فتین و بۆگه نی دووکه ڵ
دڵێکی خۆش و جه سته ی وه کوو که ڵ
هه م ماڵه قۆڵه و بووکه به فرینه
سپی و جوان بوو، سه ر ئه م زه مینه!
به ڵام خودایه ، دونیا گۆڕاوه
ئێستا شایی وا، هه رگیز نه ماوه
نه به فر و باران ، زقم و سڵێوه
وشک و برنگه ، سه ر هه رچی کێوه
بؤیه «که ریمی» ده پاڕێته وه
به دڵ و به گیان ده لاڵێته وه
ئه ی ئه وه ی جیهان، به تۆیه مانا
خودایا ، زاتی گه وره و ته وانا
هه وری ڕه حمه تت، با بگرمێنێ
به فر و هه م باران، جا بۆمان بێنێ
له ڕه حمه تی خۆت ، بێ به شمان نه که ی
له دونیا و ئوخرا ، ڕوو ڕه شمان نه که ی!
شاعیر:شه یما که ریمی – پاوه