تاریخ

ئه ی مانگ؛ پیم بلی له کویی؟(دلنوشته)

ئەی مانگ! پێم بڵێ لە کوێی؟!

ماوە یەکە رووخساری جوانت لە ئاسمانی ڕەمەزان نابینم؟

لە ئێمە تۆراویی وا بارگەی خۆتت پێچاوەتە وەو ڕۆیشتووی؟

سی ڕۆژ مێوانی دڵ و گیانی ئێمە بووی.

میواندارێکی باش نەبووین.

سی شەوی ڕەمەزان به و هیوایه سەیری تۆمان دەکرد کە هێواش هێواش چکۆله ببی و له ئامێزی ئاسمان بشاریتەوە.

بەلام ئە ی مانگی ڕەمەزان, ئێستا کە خەریکی دەڕۆی دڵتەنگی تۆم.

فرمێسکەکانم پاش تۆ لە ئامێزیی کێ دا بوەرێنم؟

پێم بڵێ ئە ی ڕەمەزان, ئە مجار کە دیسان جلی کردەوەکانم  لە ژێر باری گوناە ڕەش و پیس بوو , بە کام کانیاو خۆمی پێ بشۆم؟

 تۆ نوور بووی, بەرەکەت بووی,ئەوین بووی

تۆ ژین بووی.

ئاخ ئه ی ڕمه زان وا قەدری تۆم نەزانی, ئێمە هه موو مردوو پەرەست و غەریب پەرەستین!?

 کە دێی پێمان دەلەرزێ کە دەڕۆیی بۆت دەگریین!!

ئە ی مانگی ڕەحمەت ماڵ ئاوا….

ماڵ ئاوا ئەی کانیاوی پاک کەرەوەی گوناە

ماڵ ئاوا ئەی مانگی درەوشان!!

 ڕەمەزان بەڵێنم پێ بە, بەڵێنم پێ بە وا جارێکی تر چاوم بە دیتنی رووخساری شیرنت گەش کە یتەوە.

تۆ هاتیی و بە قۆدوومت خودای گەورە گوناهی ئێمە ی ,سڕیه وە.

پاش خۆشت جیژنت بە خەڵات بۆ دانایین

تۆ گۆناهی نێوان ئێمە و خودات سڕیە وە

جێژنیشت دانا تا گوناهی خومان و خە لک بسڕینەوە!

 ئەی مانگی ڕەحمەت فرمێسکەکانم ماڵ ئاواییم بۆ سەخت دەکەنەوە,

بەڵام چارەم نییە, دەبێ بڕۆێ

ماڵ ئاوا ئە ی مانگی من.

تۆ مێوان بووی یان من مێوانی تۆ؟

نازانم…

ئەوەی دەزانم هاوڕێم بووی, دلسۆززانە گە ورەت کردم

دەک بە قوربانت بم.

تەنیا ترسم لەوەیه ڕێبواری تەمەنم ئێزنم پێ نەدات وا جارێکی تر بتبینمەوە…

 ماڵ ئاوا ئەی مانگی ڕەحمە ت

مەرحەبا ئە ی جێژنی نێعمەت

 نووسەر : شەیماکەریمی

نمایش بیشتر

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا