ئه ی پیغه مبه ر

ئەى پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم)

 
ئەى ئەو کەسەى ناوت لەعەرش نوسراوە 
کاتێ ئادەم لەبەهەشت وەدەرنراوە.
پارایەوە خوایەگیان بۆ خاترى محمد لێم خۆش بە 
خوایەگیان فەرموى چۆن محمد دەناسى هێشتا دروست نەکراوە 
ئادەم وتى کە دروستت کردوم و رۆحت کرد بەبەرما 
سەرم بەرزرکردەوە بینیم ناوى لەتەنیشت ناوەکەتەوە نوسراوە
زانیم تا زۆر خۆشت نەوێ ناوێ لەوێ نانوسرێ
فەرمووى راست ئەکەى خۆشەویسترین دروستکراوە
فەرموى لێت خۆش بووم چونکە ناوى ئەوت هێناوە
کەتۆ هاتى نەهاتى بوو
کە تۆ هاتى جیهانت گۆڕى لەتاریکستان
بتەکان کەوتنە لەرزو شکان
نهۆمەکانى کیسراو رۆمت رووخاند
ئەى ئەو کەسەى زانستت لەکەسەوە وەرنەگرتووە
کەچى وەرگێڕى  زانستە شاراوەکانت کردووە
 ئەى گەورەترین مامۆستاى قوتابخانەى راستى 
بەسەرهاتى  پێغەمبەرانى پێش خۆت زانى
هەتا مێژووى هەموو  مرۆڤایەتى
هەواڵى ئایندەو زیندوبونەوەت گەیاند
بەهەشت ودۆزەخت بەئومەت ناساند
ئەى خۆشەویست دەرگا بەدەرگا گەڕایت
بۆ گەیاندنى پەیامەکەت هیچ نەوەستایت
فەرمووت پاداشتم ناوێ من لەخوا داوا ئەکەم
رۆشتنى ئوممەتەکەم بوە چاکە بۆ بەهەشت لەخوا تەمەنا ئەکەم
تۆ فرمێسکى هەتیوانت ئەسڕیەوە
کاتى چونت بۆ ئیسراو میعراج
 ئاسمانى تاریکت ڕووناک کردەوە
جبرائیل بەرگى ئیحرامى پۆشى
زەوى سوجدەى شوکرى برد لەخۆشى
وتیان ئێستە میوانێ دێ هەرچى ئەخلاقى جوانە
وەرگیراوە: لە (ئەى خۆشەویست بەهۆى تۆوە بونەوەر دروست کراوە) .

 

نیگار حمد علی 

خروج از نسخه موبایل