خبرها،نظرها

ئەگەر پێغەمبەر بێتە دوکان و شوێنی کارەکەت چی روودەدات!!!

ئەگەر پێغەمبەر بێتە دوکان و شوێنی کارەکەت

ئەبوبەکر پێنجوێنی

لە ساڵیادی کۆچیدا ئەگەر پێغەمبەر بێتە دوکان و شوێنی کارەکەت چی روودەدات!!!

کۆچ لە مانا فراوانەکەیدا بە واتای رەتکردنەوەی ژینگەو شێوە ژیانی خەڵکی قوڕەیشبوو کە لێوان لێوبوو لە سووخۆری و بتپەرستی و نادادی و چینایەتی و زوڵمی گەورەو دەستڕۆیشتووەکان لە خەڵکی کۆیلەو هەژارو ژێر دەستەکات.

ئەوەی دەمەوێت بیخەمەوەبیری خۆم و ئێوەی بەڕێز دنیای بازاڕو مامەڵەی ئەو سەردەمە پڕبوو لە حەرامخۆری و سووخۆری و درۆو قۆڵبڕین و فڕوفێڵ و داگیرکاری و زۆرشتیتر…

پرسیارە گرنگە ئەوەیە ئێمە کە موسڵمانین گریمانەی ئەوەمانکردووە ئەگەر پێغەمبەر بێتە دوکان و کۆمپانیاو شوێنکارەکەمان چی روودەدات؟!!

ئەگەر پرسیاریکرد ئەم براندو مارکەیەی تۆ هی خۆتە یان تەزویرتکردووە؟

ئەگەر فەرمووی ئەم شێوازە لە موزارەبەی پارەو ئاڵگۆڕی بە قەرزو بێ بنەما و ئەم جۆرە لە مامەڵەی هاوایی دەزانی حەرامەو دەبێتە قومارو سوو؟!!

ئەگەر فەرمووی ئەم جگەرەو عەرەق و خۆراکە بەسەرچووەی تۆ دەیفرۆشی حەرامە و دروست نیە و گوناحە؟!!

ئەگەر فەرمووی ئەم گازینۆی قومارەی داتناوە بە ناوی بۆرسەو بازاڕی هەرەمی و دراوی ئەلکترۆنی هیچ دەوڵەتێك خاوەندارێتی ناکات و قومارو مەترسی و فڕوفێڵ و قۆڵبڕینە؟!!

ئەگەر فەرمووی بۆچی ئەوەندە ساویلکەو چاوچنۆکن هەر کەسێك وتی پارەکانتان بێنن من ئیش و کەسابەتی پێوەدەکەم بۆتان و لەماوەیەکی کەمدا دەیکەم بە دووئەوەندە بۆتان، بۆچی بەبێ سەرنجدان و وردبوونەوەو بەدواداچون و دڵنیابوون لە کارو ئیش و شوێنی کارو ئیشە کەی پێی دەخەڵەتێن، لە کاتێکدا من دەڵێم: باوەڕدار دوو جار ناگەزرێت لە کونێکدا؟!!

ئەگەر فەرمووی بازاڕو دوکان و کامپانیاو شوێنکاری مرۆڤی موسڵمان دەبێت دوور بێت لە سووخۆری و خەڵەتاندن و گزی و فڕوفێڵ و قۆرخکاری و ناپاکی و حەرامفرۆشی و حەرامخۆری دەبێت چی وەڵامێکمان هەبێت لە خزمەتیدا؟!!

ئەگەر فەرمووی دەبێت بە ویژدان و ئەمانەتپارێزو دادگەرو راستگۆبن لە مامەڵەو کڕین و فرۆشتن و وەبەرهێنان و هەناردەو هاوردەکردنتاندا وەڵاممان چی دەبێت؟!!

بۆ هەڵسەنگاندنی کارو ئیشەکەت بە خۆداچونەوە بکە هیچ کاتێك درەنگ نیە بۆ وازهێنان لە تاوان و هەوڵی گەیشتن بە کاروانی پێغەمبەروئال و یارانی!!!

ئەبوبەکر پێنجوێنی

نمایش بیشتر

ســــۆزی میــــحڕاب

سایت ســــۆزی میــــحڕاب در آذرماه 1392 با همت جمعی از اهل قلم خوشنام و گمنام تاسیس شد ســــۆزی میــــحڕاب بدون جنجال و در اوج عملگرایی به ترویج مبانی میانه روی می پردازد ســــۆزی میــــحڕاب با هیچ جریان و هیچ احدی درگیری ندارد ســــۆزی میــــحڕاب رسالتی جز همزیستی و دگرپذیری ندارد

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا