دعوت اسلامیقرآن

به‌خشین، ڕێگایێک بۆ به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ کۆڕۆنا

عەلی ئۆجاقی

هاوکاری و کۆمەک بە نیازمەندان، یەکێ لە ڕێگاکانی بەربەرەکانی دەگەڵ کۆڕۆنایە

لە قوڕئاندا نزیک ۶۰ جار ئیمان و عەمەلی ساڵح پێکەوە هاتوون و وەک دوو باڵی گەیشتن بە خۆشبەختی و ژیانی هەرمانی بەهەشتی باس کراوە.
«ان الذین امنوا و عملوا الصالحات کانت لهم جنات الفردوس نزلا» (که‌هف:107)
«والذین امنوا و عملوا الصالحات لنبوئنهم من الجنة غرفا تجری من تحتها الانهار خاادین فیها نعم اجد العاملین» (عه‌نکه‌بوت:58)
یەکێ لە گرنگترین کردەوە باشەکان کە دەبێتە هۆی ڕازیبوونی خودا و گەیشتن بە بەهەشتی هەمیشەیی خودا، بەخشین و ئینفاق لە ڕێگەی ئەو و دەستگرتنی هەژار و نیازمەندەکانە:
«یا ایها الذین امنوا انفقوا مما رزقناکم من قبل ان یأتی یوم لا بیع فیە و لا خلة و لا شفاعة» (بەقەڕە:۲۵۴)
«الذین ینفقون اموالهم باللیل و النهار سرا و علانیة فلهم اجرهم عند ربهم و لا خوف علیهم و لا هم یحزنون» (بەقەڕە:٢٧۴)

ئەرزش و بایەخی بەخشین به‌ ڕادەیەکە کە زیاتر لە ٨٠ ئایەدا باسی لێ کراوە.
قوڕئان کاتێک سیمای چاکان باس دەکات، یەکێ لە ئەوساف و تایبەتمەندییەکانیان، بەخشش لە ڕێگەی خوا داده‌نێت و هەر لە سەرەتای قوڕئاندا٠ خوای گەورە یەکێ لە ئاشکراترین سیفاتی ئەهلی تەقوا، بەخشش و ئینفاق هەژمار ده‌کات: «و مما رڕقناهم ینفقون»

بەشێک لە سووده‌کانی بەخشش لە ڕێگای خوادا:

۱- بەخشش و ئینفاق بەرگری لە تێداچوون دەکا: (بەقەڕە:۱۹۵)
۲- هۆی زیادبوونی ماڵە: (بەقەڕە:۲۶۱)
۳- جێگای پڕ دەبێتەوە: (سەبەء:۳۹)
۴- ڕۆحی فیداکاری لە ناخی ئینساندا ساز دەکا: (بەقەڕە:۲۷۲)
۵- هۆی بەخشینی گوناه‍ و تاوانە: (بەقەڕە:۲۶۸)
۶- خوای گەورە ئاگای لە بەخشیارەکانە: (ئال عیمڕان:۹۲)

۷- ئەوەی لە ڕێگەی خودا خەرجت کردووە، پێت ده‌درێتەوە: (ئەنفال:۶۰)
۸- هۆی نزیکبوونەوە لە خودایە: (تۆبە-۹۹)
۹- بەخشش لای خودا تۆمار و سەبت دەکرێ: (تۆبە:۱۲۱)
١٠- دەروون خاوێن دەکاتەوە: (تۆبە:۱۰۳)

بەخششی ماڵ و سامان لە ڕێگەی خوا لە ڕیزی گرنگترین شتانێکە کە نێوان دەوڵەمەند و هەژار کەم دەکاتەوە و هۆی گەیشتنی ئینسانە بە بەختەوەری ئەم دنیا و ئەو دنیایە.

بەم ڕاڤەیە بەخشەر بە بەخشینی سەرمایەی ماددی و مەعنەوی، ڕۆح و دڵی خۆی لە ڕەوشتە قێزەونەکان ڕزگار دەکا و لە لای خوای گەورە دیارییەکی گەورەی وەرگرتووە و پێبەخشراوەکەش هەلومەرجی زیاتری بۆ پەیوەندیگرتن لەگەڵ خوادا بۆ ڕەخساوە و هیوای جێبەجێکردنی عەداڵەت لە کۆمەڵگا و ئومێدی بە ژیانیش پتر دەبێ.
ئێستە لەم بارودۆخە بوحڕانی و نەخوازیارەی نەخۆشی کۆڕۆنا و بڵاوبوونەوەیدا، زۆرێک لە کەسب و کارەکان وەستاون و خه‌ڵکێکی زۆر لە بواری ئابورییەوە تووشی زەرەر و زیان بوون، لەبەر ئەمە پێویستە هێندێ لە ماڵ و دارایی خۆمان دەگەڵ ئەوان بەش بکەین تا بۆ ئەوان هاوکارییەکی کاتی بێ و لەم بارودۆخە نالەبارە توانیبێتمان بزە بخه‌ینە سەر لێویان و شادی و خۆشی بخەینە ژیانیانەوە.
لە هه‌موو شارەکاندا بنکەی خێرخوازی هەیه‌، دەتوانن هاوکاری نەغدی و غەیرەنەغدی خۆتان بە شێوەی سەبەدی کاڵایی بەوان بدەن، تا ئەوانیش بیگەیەنە دەستی هەژاران، بۆ ئەوە هەم شوکر و پێزانینی نێعمەتی خوا و هەم بەربەرەکانی و وەستان لە بەرابەر کۆڕۆنا و بەرگری لە زیادبوونی ئەم ویرووسە بێ.

هیوادارم بە هۆی ئەم هەڵوێستە خێرخوازانە جوان و خەڵک پەسەندە، خوا لە کەموکوڕی و گوناه‍ و تاوانی منیش و ئێوەش خۆش بێ و ئەم ویرووسه‌ و نەخۆشییە کە لەوڕا کەوتووەتەوە نێو دنیا، هەڵی بگرێ. ئامین

نووسینی: عەلی سارمی
وەرگێڕ: لە فارسییەوە ـ عەلی ئۆجاقی
سۆزی مێحڕاب

نمایش بیشتر

علی اجاقی

@استان آذربایجان غربی- بوکان @@ نویسنده و مترجم @@ دعوتگر و فعال دینی و اجتماعی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا