موژده بی کانیاوی تری خوایی له ته قینه
به بۆنه‌ی له دایک بونی پێغه‌مبه‌ری مرۆڤایه‌تی حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌د(د.خ)
موژده بێ کانیاوی تری خوایی له ته‌قینه
سه‌روه‌ره‌که‌م … رابهرهکهم … ئه‌ی گه‌وره‌م … تاجی سه‌ره‌که‌م … تۆ سه‌ری لاشه‌ی ئوممه‌تی … بۆ هه‌مو عاله‌م ره‌حمه‌تی … بۆ وه‌ی ئێمه له نه‌فامی بکه‌ی ده‌رباز … بۆت هیناوین چاکترین په‌یام … جوانترین ڕێباز …
سه‌روه‌ره‌که‌م … ڕابه‌ره‌که‌م … بۆ گه‌یاندنی په‌یامت … ئای چه‌نده زه‌حمه‌تت کێشا ؟! …
ئوف … چه‌ند جاران دلت ئێشا ؟! … وای … چه‌نده ماندویان کردی … تێکۆشانت … ڕه‌نج و ژانت … کاری شه‌وانه ڕۆژانه‌ت … سه‌رنجی بده ین به‌ووردی .. لا فاوێکه و … ، چانهکان تیاخنکان !..حه‌سانه‌وه‌ی تل دا‌و بردی!..
سه‌روه‌ره‌که‌م .. سه‌رداره‌که‌م .. وای له پێش چاوم ئه‌ت بینم .. به سه‌ر سه‌فاوه وه‌ستاوی .. خۆت خێر خوازیت .. ئهشتویست خه‌ڵکی خێر خواز بن .. له تاریکی دهستهکێشان … به‌ره‌و ڕووناکی ئه‌ت بردن … .که‌چی ئه‌وان … نزیکترین که‌سانت … مامه‌ی له حه‌ق ڕاسانت … (بولهههبی ) جه‌هه‌ننه‌می … له جیاتی پشتیوانیت کا … کۆمه‌کت بێ … وه‌کو هار بهربوته گیانت … (تباًلکَ )ی پێ ئه‌وتی … به‌و هیوایه‌ی … گه‌رمی دڵت دا مرکێنی و … ده‌س بکێشی له قورئانت.
ئه‌ی سه‌ییدو سه‌رداره‌که‌م … (عام الحزن)ـه و … دو کۆڵه‌که‌و دو کۆمه‌کت … که له ته‌نگانه دڵ نه‌وایان ئه‌کردی …هه‌ر ئه‌وان بوون عه سا و چه‌کت …هه‌ر دو گیانیان له ده‌س داوه … وا سهفیهانی قوره‌یشی … له‌باتی دڵخۆشی دانت … فرسه‌تیان به گیر هێناوه … بێ شه‌رمانه … وه‌ک سه‌گی هار… کاتی به‌ره‌و ماڵ ئه‌ڕۆیشتی … پڕ به دڵی کرمۆڵیان … خاک و خۆڵیان به سه‌ر ڕشتی …
ئه‌ی ڕابه‌ری زه‌حمه‌ت کێشم … پێشه‌وا که‌م … چاوم لێته … له (طاێف) ـای … که موشریکانی له باوه‌ر دوره … له شاره که ده‌ریان کردی … تۆ میوان بووی …… هه‌ر چی شایسته‌ی تۆ نه‌بوو … پێیان کردی … به قسه‌ی کاڵ … زۆر تاڵ … گه‌وره‌و منال … ده‌ر چوون له ماڵ … به‌ردیان به‌سه‌ر دا باراندی… له شاریان رایان فراندی … !
چاوم لێته … خوێنی پیرۆز … به قاچه کانتا دێته خوار … به به‌رد لێدانیان کوتراوی … خه‌سته‌و کزۆڵ و داماوی … گوڕی ڕۆیشتنت نه‌ماوه … بۆ ئه‌وه‌ی که‌مێ ووچان بده‌ی … له بن دارێکا لات داوه … فرمێسک و خۆێن … غه‌م و ماته‌م … ده‌وریان داوی … ده‌نگی زوڵاڵی گریانت … تێکه‌ڵ له‌گه‌ڵ غه مه‌کانت … ئێش و ژانت … عاسمانه‌کان ئه‌له‌رزێنێ … جوان گوێم لێته … له‌گه‌ڵ خوای تاک و تهنیاتا … خه‌ریکی راز‌و نیازی … (اللهم الیک اشکو ضعف قوتی و قله حیلتی … و هوانی علی الناس) ….یا ارحم الرحمین … انت رب المستضعفین ،و انت ربی … الی من تکلنی ؟ … الی بعید یتجهمنی … ام الی عدو ملکته امری ؟ …. ان لم یکن بک علی غضب ،فلا ابالی…
سه‌روه‌ره‌که‌م له کێوی ئوحودا دیاری … گه‌رمه‌ی شه‌ره‌که‌ی ئوحوده‌وه … تۆی ئازیزم زۆر ئازیزت له ده‌ست داوه … ئاڵوقهی خۆشیت دراوه … خه‌به‌ری کوژرانت گه‌رمه‌و … هه‌مو کوری موسوڵمانان … شپرزه‌ن ،هێزی ئه‌ژنۆیان نه‌ماوه …
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌رم … ئاگام لێته … لاشه‌ی پیرۆزت پڕ ژانه … زۆر شه‌که‌تیت … خه‌سته‌و ماندویت … که ئه‌ته‌وێ ههڵستیهوه … به‌لا دا دێیت و ئه‌که‌وێت … ده دانی پیرۆزت شکاوه … له ڕومه‌تی موبارهکتا … نور له گه‌ڵ خوێن … ده‌ستیان له مل یه‌کتر ناوه … سه‌ری پیرۆزت هه‌ر خوینه … خوێنی شکانی چه‌ند شوینه…
سه‌روه‌ره‌که‌م … ئه‌ی زه‌حمه‌ت کێشی کۆڵنه ده‌ر … نه‌فامانی ده‌وروبه‌رت … زاڵمانی عه‌زیه‌ت ده‌رت … بێ شه‌رمانه … پێیان ئه‌وه‌تی : (محمد) وه‌جاخی کوێره … دوا براوه … گه‌ر خۆی بمرێت و نه‌مێنێ … ئیتر ئه‌م به‌زمه‌ش ته‌واوه…..
سه‌روه‌ره‌که‌م … پێشه‌واکه‌م … له سه‌ر دانه‌که‌ی طایفا … له ده‌ریای ژانی ئوحودا … له گه‌مارۆکه‌ی خه‌نده‌قا … له چه‌ندین وه‌ختی نابارو … چه‌ندین وه‌زعی،لار‌و له‌قا … کاتی ئه‌وان … وهجاغتیان به کوێر ئه‌زانی … بێجگه له خوا‌و خۆت به وه‌حی … کێ ئه‌یزانی ؟! ِ چ که‌سێ باوه‌ڕی وا بو؟! … که بانگه‌که‌ت … ئه‌م سه‌ر زه‌وی یه ئه‌شڵه‌قێنێ … ژینی ئه‌م دونیایه ماسته …ئیسلامه‌که‌ت ههوێنیه تی ئهیمێنێ …
کێ ئه‌یزانی ؟! ئه‌م ئیسلامه چرایه‌که … خودا شقارته‌که‌ی لێ داوه … بۆ هه‌میشه … هه‌ر ئه‌مێنێ… پڕ له کڵپه و داگیر ساوه …
سه‌روه‌ره‌که‌م ..ئه‌وه تا دوای هه‌زارو چوار صه‌د ساڵه … مهصعهبهکانی زه‌مانه .. به دڵ به گیان … له زقمهتتا … وا ئاماده‌ن … بۆ (مه‌دینه)یان بنێری … ئه‌رکی بانگ‌و جێگریه‌تی … ذاتی خۆتیان … پێ بسپێری …
ڕابه‌ره‌که‌م … ئه‌ی گه‌وره‌م … تاجی سه‌ره‌که‌م … ئه‌م ده‌سته له قوتابیان … ئه‌م پۆله‌ی قوتابخانه‌که‌ت … په‌پوله‌ی شه‌معی قورائانن … به ئاواتی ههلقرچانن … ئه‌یانه‌وێ … ئاده‌م ئاسا … زه‌ویه‌که‌ی خوا … ئاوه‌دان که‌ن … له کاری (ته‌عمیری ئهرضا) … هه‌مو ته‌مه‌ن به قوربان که‌ن…
ئه‌یانه‌وێت دانه دانه … لیباسی ته‌قوایی بدورون … که پڕ له خێر و پڕ له سوود … ئه‌و که‌سه‌ی بیکاته به‌ری … له حوزوری زاتی خوامان … ئه‌وه خۆشبه‌خته … ئه‌وه خۆشنووده …
ئه‌یانه‌وێت … هه‌ر عه‌ینی نوح … که‌شتی یه‌کی ئیمانی ساز که‌ن … ئه‌وه‌ی له خنکان ئه‌ترسێ … له ناو ده‌ریایی گومڕایی یا … له تۆفانی ده‌ریایی سه‌ده‌ی بیسته‌م … له لووتکه‌ی دوور له خوایی یا … له که‌شتی نێن وده‌ر باز که‌ن … نیازیان وایه … وه‌ک ئیبراهیمی پێغه‌مبه‌ر … ئه‌گه‌ر نه‌مرودی زه‌مانه‌یش … بێ بهزیبانهش ئاگری به تاویان بۆ ساز کا … له ناو ئاگریان بهاوێ…هه‌ر گیز تاوێ، ۰له وجهت) غافل نابن …(ما انا ) (ما انا) یا نه… چۆن ۰آفلین) ی خۆش ناوی … به دڵ بریاریان داوه … عیسا ئاسا … مردوه‌کانی ، گۆرستانی … جه‌هاله‌تی ئه‌م سه‌ر ده‌مه دهریهێنن … به ئیزنی خوا… سه‌ر له نوێ گیانیان له به‌ر که‌ن … چاوی کۆریان چاک که‌نه‌وه … به قورئان چاویان برێژن … ئیسلامیان پێ بناسێنن…
وه‌کو مو‌سا … له تاریکی شه‌وی ژینا … له ترسی سه‌رمای گومرایی … له هه‌ر لایه … ڕۆشنیی حیکمه‌تێ دیار بێ … هه‌ر چه‌ند دوور بێ … با ڕێگاکه‌ی سه‌ره‌و ژور بێ … ته‌نانه‌ت پڕ له مارو مور بێ … (آنست نارا)ی بۆ ئه‌ڵێن … به هه‌له داوان بۆی ئه‌چن … تا پزیسکێکی لی بێنن … پێشه‌واکه‌م … ڕابه‌ره‌که‌م … خاته‌می پێغه‌مبه‌رانی … گه‌وره‌و سه‌رداری هه‌مومانی … خۆتی (اسوه) خۆتی (قدوه) … ئه‌یانه‌وێت هه‌ر وه‌کو خۆت … به گوێی هه‌موو طاغوتیان بقیرێنن … قه‌سه‌م به وه‌ی که وا گیانمانی به ده‌سته … ئێمه ته‌نها ڕێگای خوایی مان مه‌به‌سته … گه‌ر خۆر له ده‌ستی ڕاستمان نێن … مانگیش بخه‌نه ئه‌و ده‌سته‌مان … ئه‌وه‌نده‌ی چاو تروکانێک … هه‌ر گیز هه‌ر گیز … قه‌ت لاناده‌ین … له به‌رنامه‌و له مه‌به‌ستمان …
سه‌روه‌ره‌که‌م … ڕابه‌ره‌که‌م … ئه‌ی نوری چاو … فه‌رمانده‌که‌م … ئه‌ی بۆ ئومه‌تت حه به ساو … ئه‌ی کاروانی گه‌وره‌ی (سه‌له‌ف) ….حه‌نبه‌لی یه‌کانی له زیندان … له سه‌ر قورئان … عه‌زیه‌ت دراو … زیندو که‌رانی ئه‌م دینه … به ننایانی له خوێن غهڵتاو … ئه‌ی ئه‌وانه‌ی هه‌ر تا مردن … له (ظلال قرآن) ژیا‌و … قوتبه‌کانی چرای ڕێگه … بۆ خوا ژیا‌و بۆ خوا خنکاو … نه‌وره‌سی یه کانی مێژوومان … لاشه دزراو … هۆ ناصرانی ئه‌م دینه … شه‌که‌تی کار … بۆ خوا ماندووی … قه‌ت نهحهساو …موژده‌یه گه‌وره‌م هێناوه … گوێم لێ گرن … عه‌رزتان ئه‌که‌م … شوکر وهجاختان ڕۆشنه … کانیاوی تری خوای … له‌سه‌ر ڕوی گۆیی ئه‌م زه‌مینه … له ناو خاکێکی وێرانا که کوردوستانی شیرینه … له گه‌لێکی ئێجگار کڵۆڵول و داماوا … زۆر چه‌وساوه‌و لێ قهوماوا … که گه‌لی کوردی به دینه … خوامان یار بێ … به ئیزنی ئه‌و … کانیاوه که بهههریهتی و به‌م زوانه له ته‌قینه .
شاعیر جلال ا‌لدین
با تشکر از ماموستا محمد وطمانی برای ارسال این دل نوشته
امین بو دوعای ماموستامحمودیانی
خوا پاداشی نووسه رو نیره رو دانه رو خوینه ر بداته وه!