به هار (شعر)

بەهارە کاتی ژیانەۆە وەرزی سروشت بوژانەۆە

 سەمای عەڕعەڕوچنار بەسروەی بەربەیانەۆە

 خرۆشی کانیو

ڕوبارلەبەرزاییی کێوانەۆە

 دەمی غونچەوگوڵ وریحان بە پێکەنین کرانەۆە

 شەقەی باڵی مەلی سەربەست لە ناخی ئاسمانەوە

 گەڕانەوەی کۆچەرەکان بەرەوماڵ وهێلانەوە

 نەخشا رایەخی  زەوی بەرەنگی سەۆزوجۆانەۆە

 سەری هەڵدا سۆێسن ونێرگز لەبن کەۆی بەفرانەۆە

 تیشکی هەتاۆ وەدەرکەۆت لەسوچێکی کولانە وە

 خەفەت لەدڵ هاتنە دەرێ بەخۆشی ئەم سەیرانەوە

 روخساری ڵێڵ گەشانەۆە بە پریشکی بارانەۆە

 بۆن وبەرامەی دێتە دەم لە شه قام وکۆڵانەوە

 دێنەبەرچاۆ چرۆۆ وشێنه بە لقوپۆی دارانەوە

 بزەی لیوی دەمی جوتیار لە مەزرعە و بیستانەوە

 موژدەی ڕوناکی ئاسۆ دێ لە بانی ئاسمانەوە

 خۆایە هەزارهەزار شوکر بە سووڕی ئەم دەورانەوە

 وەرن کەمێک تیبفکرین بە ئاوەزو رامانەوە

 بۆهاتنی ژیانی دۆا رۆژ دۆایی مردن وهە ستانەۆە

  نوسینی شەیدا مەحمودی       شنۆ

خروج از نسخه موبایل