ادبیاتداستان

بەسەرهاتێکی کاریگەر

لە دوای ئەوەی کە بەغدای پێتەختی خیلافەتی عەبباسی بە دەستی تاتارەکان ڕوخێندرا و داگیر کرا ، ڕۆژێکیان کچەکەی هۆلاکۆ کە لە شەقامەکانی بەغدا دا دەگەڕا چاوی بە کۆمەڵێکی زۆر لە خەڵک کەوت کە لە دەوری زانایەک کۆ ببونەوە ، بە سەر سوڕمانەوە پرسیاری کرد : ئەوە کێیە ؟

پێیان گوت یەکێ لە زانا موسوڵمانەکانە ، ئەمری کرد : دەستو لاقیم بە مەندیلەکەی بۆ ببەستن و بۆم بێنن ، ئەو کارەیان کرد و ئەو جار کچەکەی هۆلاکۆ لێی پرسی : تۆ یەکێک لە زانا موسوڵمانەکانی ؟
زاناکە وەڵامی دایەوە : بەڵێ ، کچەکە پێی گوت : خوا ئێمەی لە ئێوە خۆشتر دەوێت ، ئەوەتا ئێمەی بە سەر ئێوە دا سەر خست ، بۆ خۆشت دەزانی کە خودا فەرمویەتی : واللە یؤید بنصره من یشاء ، ـ خودا کێی پێ خۆش بێ یارمەتی دەدا و سەری دەخا ـ ، زاناکە پێی گوت : شوانی مەڕ دەناسی ؟

گوتی : بەڵێ هەمو کەس دەزانێ شوان بە کێ دەڵێن ، زانا گوتی : مەگەر مەڕەکان لەبەر دەستی شوانەکەیان دا نین ؟
گوتی : بەڵێ وایە ، زانا گوتی : دەزانی هەر شوانێک چەند دانە سەگیشی پێیە ؟
گوتی : بەڵێ
زانا لێی پرسی کاری ئەو سەگانە چییە ؟
گوتی : پاسەوانی مەڕەکان دەکەن و جاری واشە ئەو مەڕانەی لە شوانەکە دور بونەوە بۆی دەگێڕنەوە ، زاناکە گوتی : دەی حاڵی ئێمە و ئێوە وەکو ئەو مەڕو سەگانە وایە ، خوا ی بێ وێنە شوانەکەیە ، ئێمە مەڕەکانی خواین و ئێوەش سەگی خوان ، کاتێ ئێمە لە خوا دور کەوتینەوە و بێ ئەمری ئەومان کرد ، ئێوەی بە سەردا زاڵ کردین ، هەر کاتێکیش بگڕێینەوە لای خوا ، بۆ خۆی خراپەی ئێوەمان لێ دور دەکاتەوە !

بێ گومان ئەمڕۆ و دوێنێ زۆر وەکو یەک دەچن ، هەر ئەو بەسەرهاتە کۆنەیە ئەمڕۆکە بۆ موسوڵمانان دوبارە بۆتەوە ، خودای گەورە هێندێ سەگی بەسەر ئوممەتی پێغەمبەر دا زاڵ کردون و هەتا نەش گەڕێنەوە لای پەروەردگاری خۆیان لە دەستی ئەو سەگانە ڕزگاریان نابێت !

نوسەر : ئەدهەم شەڕقاوی
وەرگێڕ : ئومێد سولەیمانی ــ بانە

منبع
سوزی میحراب
نمایش بیشتر

امید سلیمانی

# استان کردستان- بانه @@ فعال دینی و اجتماعی @@ نویسنده و مترجم

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا