تاریخ

ترۆمبێڵ بەخششی خوایە

ـ نیازم وایە یاسای هاتووچۆ بە شێوەی نووسین بخەمە بەردەستی خوێنەران بە ئارمانجی کەڵک وەرگرتن و چاکسازی لەم بوارەدا…

کاتێ ئەڕوانی بۆ کۆمەڵگا لێخوڕەکان چۆن لێخوڕی ئەکەن دڵت ژان ئەکا چۆن لەم سەردەمەیا بەو زانست جوانەوە جوانەکان ئاوه ها شۆفیری دەکەن!. بۆیە بڕیارم دا بیخەمە سەر تێنووس تا خوێنەر بن لە خاڵە بە نرخەکانی یاسای هاتووچۆدا.

ـ جا سەرەتا باسی ئەوە دەکەین ترومبیل نیعمەتی خوایە.

گەر مێژوو بخوێنینەوە بۆمان ڕوون دەبێتەوە لەڕابردودا خەڵکی بە چوارپێ و وڵاخەبەرزە کارو ڕەوتی ژیان و کشتووکاڵ و خەلەوخەرمان و گوێزانەوەی بارو کاوگیایان گوێزاوەتەوەو بە کاریان هێناون بەس ئیستا وانەماوە ڕێک پێچەوانەیەو قورسی ئیشەکان گشتی سەنعەتیەو ماشێنالاتە! بەشەر بە لووتکە گەیوە لە پێشکەوتن‌دا.

ـ یاخود دەبینین کاتێ ویستبێتیان بچنە سەفەر بە گوێدرێژو ئەسپ و ئێسترو بووە لە وڵاتی ئێمە، لە وڵاتانی‌تر وشتریان بەکار هێناوە. جا کاتێ لێکۆڵینەوە دەکەیت بۆت دەردەکەوێ لەو دژواری و نارەحەتی و سەختیە بەم سانایی و ڕاحەتیە گەیەشتبین لێرەدا نیعمەت و گەورەی خوات بۆ دەردەکەوێ.

ـ لە سوورەی زوخروف دا خوای گه وره دەفەرموێ: وَالَّذِی خَلَقَ الْأَزْوَاجَ کُلَّهَا وَجَعَلَ لَکُم مِّنَ الْفُلْکِ وَالْأَنْعَامِ مَا تَرْکَبُونَ (۱۲)لِتَسْتَوُوا عَلَی ظُهُورِهِ ثُمَّ تَذْکُرُوا نِعْمَهَ رَبِّکُمْ إِذَا اسْتَوَیْتُمْ عَلَیْهِ وَتَقُولُوا سُبْحانَ الَّذِی سَخَّرَ لَنَا هَذَا وَمَا کُنَّا لَهُ مُقْرِنِینَ (۱۳) وَإِنَّا إِلَی رَبِّنَا لَمُنقَلِبُونَ (۱۴). لەم ئایاتانەدا بە جوانی باسی ئەو نیعمەتەمان بۆ دەکات.

۱ـ جا باشترین ڕێ بۆ ناسین و سپاسکردنی خوای گەورە گرنگی دانە بە بەخششەکانی.

۲ـ بۆ ئەم شوکرانەیەش باشترین بەخشش ئەوانەن کە لە هەموو سەردەمێ‌کدا بۆ سەرجەم خەڵکی لەبەر چاوابێت.

۳ـ گوێزانەوەی کارە قورسەکان بە وەسیلەی خودڕەو یەکێکە لەو بەخششە خواییە لەسەر مرۆڤ، وەک لە سوورەی نەحل‌دا ئەفەرموێ: وَتَحْمِلُ أَثْقَالَکُمْ إِلَی بَلَدٍ لَّمْ تَکُونُواْ بَالِغِیهِ إِلاَّ بِشِقِّ الأَنفُسِ إِنَّ رَبَّکُمْ لَرَؤُوفٌ رَّحِیمٌ (۷).

۴ـ سوود بینین لە نیعمەتەکانی خوا ئەبێ ئاوێتەی گردن کەچی بێ نەک لووت بەرزی بمان گرێ و خەڵکی بە پیاو نەزانین! یان کاتێ هاتینە بازار وا بزانین شەقامەکە هی ئێمەو کڕیومانە! بۆیە ڕێنموونیمان دەکات کاتێ ویستمان سوار ماشێن بین نووح ئاسا بڵێین: وَقَالَ ارْکَبُواْ فِیهَا بِسْمِ اللّهِ مَجْرَاهَا وَمُرْسَاهَا إِنَّ رَبِّی لَغَفُورٌ رَّحِیمٌ (۴۱). ناوی خوا بێنین واتە گەردن کەچی یان ئایەتەلکورسی و سوورەکانی تەوحیدو فەلەق‌و ناس بخوێنین یا ئەم ئایەتە” سُبْحانَ الَّذِی سَخَّرَ لَنَا هَذَا وَمَا کُنَّا لَهُ مُقْرِنِینَ (۱۳)
وَإِنَّا إِلَی رَبِّنَا لَمُنقَلِبُونَ (۱۴).

/ لە گەورە زانین و سپاسی خوایە بۆ ئەو نیعمەتە کە پێی داوین ئەم خاڵانە ڕەچاوکەین:
۱- ئەرزشی بزانین و چاودێری بین لە کێوو کەژ بیپارێزین و ئەزیەتی نەدەین.

۲-پاک و خاوێن ڕاگرتنی بە جوانی هەم لە ناوە هەم لە دەرۆ. له ئامۆژگاریەکانی پێغەمبەردا هاتووە کە فەرموویەتی : فاصلحوا رحالکم؛ واتە وەسیلەی سواریتان ڕێکوپێک بکەن هەم لە پشکنینی ساڵانەدا (معاینه فنی) هەم لە ڕواڵەتا وەیان ڕازێنن.

ـ ئاگاداری” ئەو ڕازاوەییەی ئەوڕۆ جەوانان دەیکەن لە ماشێنێ‌دا کە بە ملوێن پارە سەرف دەکەن! یان دوو دەست ڕینگی لۆکسی هەیە! یا باندی چەن میلوێنی بۆ دادەنێن!! یاخود نزمی دەکەنەوە سەر ئەرزی کە قولانجێ بەرزە! و… ئەوە گشتی نادروستەو حەرامە چون پارە بە فیڕۆ دەروا. گەر بە شێوەی عورفی ڕازێنرایەوە حەرام نییە.

۳- ئەزیەت نەدانی هاوسێ‌و دراوسێ بە پڕ گازکردنی! یا بە بەهانەی گەرمکردنی و..

۴- پیاوەتی لەسەر بکەیت وەک سوارکردنی هەژارو نەخۆش و پیرو پەککەوتە و..

// هەوەڵ ترومبیل کێ دروستی کرد و ساڵی چەند بوو؟

ـ ساڵی ۱۹۵۰ دوو قەڕن لەمەوبەر ئەندازیارێکی فەڕانسەوی بە ناوی( ژووزێف کۆنیۆ) ماشێنێکی هەڵمی دروستکرد کە لە کاتژمێرێکا چوار کیلۆ مەتری ئەپێوا.

ـ لە کۆتاییدا ئەڵێم:

وَآتَاکُم مِّن کُلِّ مَا سَأَلْتُمُوهُ وَإِن تَعُدُّواْ نِعْمَتَ اللّهِ لاَ تُحْصُوهَا إِنَّ الإِنسَانَ لَظَلُومٌ کَفَّارٌ (۳۴).
خوایە سپاست دەکەم لەسەر ئەم هەموو بەخششە لەناویانا ترومبێل.

ئاماده کردنی : سه عدی مورادی- بانه

از طريق
سعدی مرادی
منبع
sozimihrab
نمایش بیشتر

سعدی مرادی

استان کردستان - بانه مترجم و نویسنده دعوتگر و فعال دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا