تاریخ

ترێ ڕەش وبەختی ڕەش

خەی ترێ ڕەش بەرهەمی زێڕی وڵات
تاوەبەر دێت پێی دەوێ هەوڵ و خەبات

یا بەپەل یاخود بەڕیشەی تێدەخەن
هەرلەسێ پەل دووی شەرایی پەک دەخات

هەرهەموو ساڵێک دەبێ چاک بیبڕی
گەرنەکێڵی هەر رەزەێک ڕەنجت دەبات

مانگی جۆزەردانە، بن مێوی دەوێ
مانگی پووشپەڕ پێی دەوێ، قوونار دەگات

تاچوار ساڵان ڕەزت بێ بەر دەبێ
پێی خەنی وخۆشحاڵی ،گرمالێک بدات

نیوە سەرما لێی دەدات زستانی ڕەش
نیوەکەی دی دۆکە،ماڵ وێران دەکات

کودوو خزمەت بەردەوامە هەردەمێ
جا بەرازیش خوانەکا سەردانی کات

گەر لەهاوین دانەپۆشی بەرهەمی
کۆی دەسووتێ چیدی نات مێنێ تەمات

ئارەقی نێوچاوی، پیری باخەوان
باوەشی مێوژیلکی منداڵی نەبات

دێتە سەربەر مانگی ڕەزبەر،بۆخەڵک
دەک بەخێرێی کێشە ئەوجار هەڵدەدات

ئەوترێیەی پێی دەڵێن مرواری ڕەش
بۆی لەبۆسەن خوێن مژو جەردەی وڵات

باخەوانەو ئارەق وخوێنی گەشی
هەردەڵاڵ و دەوڵەمەندە خێردەبات

داری دەستی شیرکەتی دێتو دەچێ
کلکی بۆفێڵۆ تەڵەک پێچەک دەدات

ئەو ترێیەی نێوونێوبانگی هەبوو
دایدەڕوخێنن کەنرخی پازدەقات

گەرنەبێ جێگەو مەکانێ بۆخەزن
یان حکوومەت نەیکڕێ چی لێ بکات

ترسی سەرما ترسی باران پێکەوە
فکروبیری باخەوان دەکرێن قەپات

بۆیە ناچارەو بەرەو پیری فرۆش
بەرهەمی بۆمفتەخۆر دەکرێ خەڵات

هەرهەمووی دەدرێ بەوەعدەی خیزگوڵی
تاکو پێی سازکات دەڵاڵ، خانووی دەقات

باسی کرد پارێزەری باخی ترێی
تۆبڵێی رۆژێک ترێ خێرێ وەدات؟

پاشەڕۆژی باخەوانی ئێمەیە
بۆیەهاوسێی ئاگرەو وێی هەڵدەکات

روولە ئاوروئاسنەو کوێستانی خەم
سینگی بۆگوللەو لەبۆجەم هەڵدەخات

حەسەن رەوێش(پارێزەر)

نمایش بیشتر

ســــۆزی میــــحڕاب

سایت ســــۆزی میــــحڕاب در آذرماه 1392 با همت جمعی از اهل قلم خوشنام و گمنام تاسیس شد ســــۆزی میــــحڕاب بدون جنجال و در اوج عملگرایی به ترویج مبانی میانه روی می پردازد ســــۆزی میــــحڕاب با هیچ جریان و هیچ احدی درگیری ندارد ســــۆزی میــــحڕاب رسالتی جز همزیستی و دگرپذیری ندارد

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا