جاریه له ئیسلامدا !
مه‌سه‌له‌ی (جاریه) چۆنه له ئیسلامدا
وه‌ڵام :
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگاری جیهانیان و درود و ڕه‌حمه‌ت بۆ سه‌ر گیانی پاکی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه و سلم) و که‌س و یاران و شوێنکه‌وتووانی به‌گشتی.
یاسای به‌کۆیله‌کردنی خه‌ڵک، یاسایه‌کی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی مێژوویی‌یه و هه‌ر له سه‌ره‌تاکانی دروست بوونی کۆمه‌ڵگا مرۆڤایه‌تییه‌کانه‌وه ئه‌م یاسایه به‌رپا بووه و هه‌بووه و کاتێک ئیسلامیش هاتووه له ڕاستیدا ئه‌م یاسایه بوونی ماوه و کاری پێکراوه و نه‌یشکراوه یه‌کسه‌ر هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، وه‌کو سه‌رجه‌م دیارده دزێوه‌کانی تری ناو کۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی. هه‌ر بۆیه ته‌عامولێکی واقیعیانه‌ی له‌گه‌ڵ کردووه و دوای پاش ماوه‌یه‌کی زۆر بنه‌بڕی کردووه و نه‌یهێشتۆتەوه.
هه‌ر چه‌نده ده‌قێکی ڕوونمان نییه له قوڕئان یان سوننه‌ت که ئه‌م یاسایه یاساغ بکات، به‌ڵام زۆر ده‌قمان هه‌یه که هه‌وڵی نه‌هێشتنی ده‌دات و هه‌ر له ده‌ره‌نجامی ئه‌و ده‌ق و هه‌وڵانه‌ش، پاش ماوه‌یه‌کی زۆر ئه‌م دیارده‌یه شوێنه‌واریشی نه‌ماوه.
یاساکه‌ش به‌و شێوه‌یه بووه که کاتی خۆی شه‌ڕ به‌رپا ده‌بوو له نێو تیره و هۆزه‌کاندا، یان ده‌وڵه‌تاندا. سوپای هه‌ر لایه‌ک شه‌ڕه‌که‌ی ببردایه‌ته‌وه، ئیتر سه‌ر و ماڵی سوپاکه‌ی‌تری ده‌برد و ته‌نانه‌ت ماڵ و منداڵه‌کانیشیان ده‌بردن و به دیل ده‌بران و خێزانه‌کانیشیان ده‌کردنه که‌نیزه‌ک.
ئیتر ئه‌و که‌نیزه‌کانه دابه‌ش ده‌کران به‌سه‌ر جه‌نگاوه‌رانی سوپا سه‌رکه‌وتووه‌که‌دا و پێویست نه‌ده‌کرا ماره بکرێن، چونکه ئه‌وانه به خێزان ئه‌ژمار نه‌ده‌کران.
پاشتر که ئیسلام هات، چه‌ند ڕێگه‌یه‌کی دانا بۆ مامه‌ڵه کردن له گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که ده‌که‌ونه به‌ر ده‌ستی سوپای موسوڵمانان:
یه‌که‌م: ئه‌وه‌یه که بێ به‌رامبه‌ر ئازاد بکرێن و له دیلی ڕزگار بکرێن.
دووه‌م: له‌گه‌ڵ دیلی موسوڵمانان لای هێزی به‌رامبه‌ر گۆڕینه‌وه‌یان پێ بکرێت.
سێیه‌م: له به‌رامبه‌ر بڕێک پاره‌دا ئازاد بکرێن.
چواره‌م: بکوژرێن ئه‌گه‌ر سه‌لما خه‌ڵکی موسوڵمانیان کوشتووه، یان زیانیان بۆ موسوڵمانان زۆر بووه.
پێنجه‌م: به‌کۆیله بکرێن و بکرێنه خزمه‌تکار.
جا پێشه‌وای موسوڵمانان هه‌ر یه‌ک له‌م ڕێگانه‌ی پێ باش بووبێت له به‌رژه‌وه‌ندی موسوڵمانان، ئه‌و ڕێگه‌یەی هەڵدەبژارت، یان هێزی به‌رامبه‌ر به کام ڕێگه له‌و ڕێگانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌خسیری موسوڵمانان بکردایە، ئه‌ویش هه‌ر به هه‌مان شێوه و ڕێگه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌خسیری ئه‌وان ده‌کرد.
جا ئه‌گه‌ر ئه‌وان یه‌خسیری موسوڵمانانیان ده‌کرده کۆیله و خزمه‌تکار، ئه‌و کات ئێمه‌یش بۆمان هه‌یه هه‌مان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌خسیری ئه‌وان بکه‌ین.
به‌ده‌ر له‌مه‌یش ئیسلام کۆمه‌ڵێک ڕێنمایی دانا بۆ چۆنیەتی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره که‌سانه که ئه‌و ڕێنماییانه، گره‌نتی ڕێگرتنه له هه‌ر سته‌مێک که به‌رامبه‌ریان بکرێت.
له‌وانه: نابێت کارێکیان پێ بکرێت که له توانایاندا نییه و ده‌بێت شوێنی حه‌وانه‌وه و خواردن و خواردنه‌وه و جل و به‌رگ و هه‌موو پێداویستییه‌کی‌تری ژیانیان بۆ دابین بکرێت و ده‌بێت له هه‌مان ئه‌و شتانه‌یان پێ بدرێت و بۆ بکرێت که خاوه‌نه‌کانیان بۆ خۆیانی ده‌که‌ن.
و ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێیته‌وه سه‌ر مێژووی ئیسلام، ده‌بینیت ئه‌وانه ئه‌وه‌نده به‌شێوه‌یه‌کی جوان و ناسک مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ کراوه، که ئه‌گه‌ر به‌راوردی بکه‌یت له گه‌ڵ شێوازی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ دیله‌کانی سه‌ده‌ی بیست و یه‌ک له گرتوخانه‌کانی ئه‌مریکا، له هه‌ر یه‌ک له بۆکا یان ئه‌بو غه‌رێب یان گوانتانامۆ یان هه‌ر گرتوخانه‌یه‌کی‌تر، بۆت ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌وانه
هه‌زار قاتی ئه‌مانه‌ی ئه‌مڕۆ ماف و ڕێزیان هه‌بووه.
و له کۆمه‌ڵگاکانی ئێمه‌دا له سایه‌ی ئیسلامه‌وه چه‌ندین سه‌ده‌یه ئه‌و دیارده‌یه بنه‌بڕ کراوه، وه‌گه‌رنا له ڕۆژ ئاوا ته‌نها ساڵی پار به‌پێی ئاماره‌کانی ڕێکخراوه نێو ده‌و‌ڵه‌تییه‌کان، نیو ملیۆن ئافره‌ت فرۆشراوه به مه‌به‌ستی بازرگانی کردن به لاشه‌یانه‌وه.
ماوه ئه‌وه بڵێین که ئه‌م سیسته‌مه زیاتر سیسته‌مێکی کۆمه‌ڵایه‌تی بووه نه‌ک ئایینی و ئایینی پیرۆزی ئیسلام هێمنانه بنه‌بڕی کردووه و ئێستا له
دونیای ئیسلام و موسوڵماناندا شتێک نه‌ماوه به‌و ناوه.
خوای گه‌وره‌ش زاناتره.
نێردراوە لە لایەن: محمد انجوی – سردشت
پێداچوونەوە: حسن زادە