حسبي الله ونعم الوكيل ( داستان)
چیروک
رووداوێكی زۆر سه‌یر و د‌ڵته‌زێنم خوێنده‌وه كه یه‌كێك له گه‌وره قازییه‌كانی عه‌ره‌بستانی سعوودیه به‌سه‌ریا هاتووه‌و خۆی رووداوه‌كه ده‌گێڕێته‌وه:
ئه‌م لاوه له كۆلیجی دادوه‌ری له زانكۆی مه‌لیك عه‌بدولعه‌زیزدا قوتابی ده‌بێت، و ژنی هێناوه و رۆژێكیان كه ده‌ڕواته‌وه شتێكی زۆر جه‌رگ بڕ و چاوه‌روان نه‌كراو ده‌بینی..
به‌م شێوه وێنای رووداوه‌كه ده‌كات: كابرایه‌ك له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یا ده‌بینێ له‌كاتی كرده‌وه‌ی سیكسیا، كاتێ ئه‌م ده‌بینن، ترس هه‌موو گیانیان داده‌گرێ، و پیاوه‌كه هاوار ده‌كات و به گه‌وره‌ترین سوێند سوێند ده‌خوات كه خه‌تای ژنه‌كه بووه هه‌ڵی خڵه‌تاندووه، و ژنه‌ش ده‌ست به‌گریان ده‌كات و به‌چه‌پۆك به‌رده‌بێته سه‌رو گوێلاكی خۆی و په‌شیمانی ده‌ر ده‌بڕێ كه ئه‌م كاره‌ی بۆ كرد؟!
مێردی ژنه‌كه به‌پیاوه‌كه ده‌ڵێت: خۆت كۆبكه‌ره‌وه و بڕۆره ده‌ره‌وه، خوا په‌رده‌پۆشت بكات. بڕۆ ونبه. لاوه‌كه به‌سه‌ر خۆ‌یا زاڵ ده‌بێت و خۆی ده‌گرێ و نايكوژێ، چونكه ده‌زانێ له‌دادگادا ده‌كوژرێته‌وه ئه‌گه‌ر شایه‌تی نه‌بێ، دادگا ئه‌و ئیحتیماله داده‌نێ كه له‌به‌ر شتی تر كوشتبێتی.. بۆیه ئه‌م بۆی نییه ئه‌و مافه له‌كابرا بسێنێ ده‌بێ دادگا بۆی بسێنێت.. به‌هه‌رحاڵ كابرای خیانه‌تكار ده‌ڵێ: قه‌سه‌م به‌خوا خه‌تای ئه‌و بوو منی هه‌ڵنا، ده‌نا من كاری وام نه‌ده‌كرد.. ئه‌ویش له‌گه‌ڵ خه‌م و خه‌فه‌تێكی زۆری جه‌رگبڕا ده‌ڵێ: بڕو ونبه. كاتێ كابرا ده‌چێته ده‌ره‌وه له‌به‌رده‌رگاكه‌دا ئاوڕێك له مێردی ژنه‌كه ده‌داته‌وه و بزه‌یه‌كی ئاوێته به‌پێكه‌نین ده‌گرێ، ئه‌مه ئه‌وه‌نده‌ی تر جه‌رگ بڕ ده‌بێ بۆ مێردی ژنه‌كه، و ئازاری پێ ده‌گه‌یه‌نێ، چونكه وا ته‌فسیر ده‌كرێ كه گاڵته‌ی به‌م پیاوه پاك و فریشته‌یه كردووه.. بۆیه ئه‌میش به‌و هه‌موو ئازاره‌وه خۆ ده‌گرێ و به‌سه‌ر خۆ‌یا زاڵ ده‌بێت و ده‌ڵێت: خوام به‌سه بۆ پشتیوانی و ئه‌ویش باشترین پشتیوانه.. ” حسبي الله ونعم الوكيل “..
ئینجا ده‌روات بۆلای ژنه‌كه‌ی وپێی ده‌ڵێ: خۆت كۆبكه‌ره‌وه تابتبه‌مه‌وه بۆ ماڵ باوكت، من له ده‌ره‌وه‌و چاوه‌ڕوانیت ده‌كه‌م..
ئه‌ویش ده‌ست به‌گریان ده‌كات، و ده‌پاڕێته‌وه‌و ده‌ڵێت: ئه‌مه په‌نی شه‌یتان بووه،و ده‌نا ئه‌م نه‌ی ویستووه كاری وا بكات.. و شتی زۆر باس ده‌كات.. به‌هه‌ر حاڵ ئه‌م بێده‌نگ ده‌بێت تا به‌ته‌واوی له قسه‌كانی ده‌بێته‌وه، مێرده‌كه‌یشی سێ به‌سێ ته‌لاَقی ده‌دات و پێی ده‌ڵێت: خوا گوناهه‌كه‌ت داپۆشێت، و له‌و خوایه بترسه كه ده‌تبینێ، هه‌ركه‌س ته‌قوای خوای هه‌بێ خوا ده‌رووی لێده‌كاته‌وه، و به‌جۆرێك رزقی ده‌دات كه نه‌هاتبێ به‌خه‌یاڵیا.” وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَلْ لَهُ مَخْرَجًا، وَيَرْزُقْهُ مِنْ حَيْثُ لاَ يَحْتَسِبُ “.
ژنه‌كه‌یشی ده‌ڵێت: به‌راستی من شیاوی تۆ نیم.. و به‌چه‌پۆك به‌رده‌بێته سه‌رو روومه‌تی خۆی..
به‌هه‌ر حاڵ ده‌یباته‌وه بۆ شاره‌كه‌ی ماڵ باوكی و ته‌سلیمی كه‌س و كاری ده‌كات، و ده‌ڵێت: قه‌ده‌رمان وا بووه ئه‌وه‌نده پێكه‌وه بژین، بێ ئه‌وه‌ی له‌لای كه‌س و كاری ژنه‌كه‌یدا باسی ئه‌و خیانه‌ته‌ی ژنه‌كه‌ی بكات!!
رۆژگار ده‌ڕوات و لاوی خوێندكار به‌سه‌ركه‌وتووییه‌وه كۆلیجی داوه‌ری له زانكۆی مه‌لیك عه‌بدول عه‌زیز ته‌واو ده‌كات ، و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بیر له‌وه نا‌كاته‌وه بۆ هیچ موناسه‌به‌یه‌ك بڕوات بۆ جیزان، به‌ڵام له‌ماوه‌ی ئه‌و ساڵه دوور و درێژانه‌دا ئه‌و بزه ئاوێته به گاڵته‌یه‌ی كابرای له‌بییر نه‌ده‌چوه‌وه..
لاوی خوێندكار ژنی دووه‌م دێنێ، و ده‌بێ به‌قازی له‌دادگادا، به‌لاَم چ ژنێك له‌راستیدا ژنێكی زۆر به‌رێز، خۆ به‌خت كه‌ر، زۆر دڵسۆز، خوای بالاَده‌ست چه‌ند مندالێكی له‌و ژنه پێ ده‌به‌خشی، ژنه‌كه‌شی هانی ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی له زانكۆدا ده‌رس بڵێته‌وه، چونكه پله‌ی مومتازی شه‌ره‌فی هێنابوو.. به‌لام ئه‌م نه‌ی ده‌ویست ده‌رس بڵێته‌وه، و له ئه‌نجاما به‌ڵگه نامه‌ی دكتۆرایشی هێنا، و بوو به داوه‌ر له دادگای باڵای جیدده‌دا..
قازی ده‌ڵێت: له‌هه‌موو نوێژه‌كانما له‌خوا ده‌پاڕامه‌وه ئه‌و دیمه‌نه ناخۆشه‌م له‌بییر به‌رێته‌وه، به‌لاَم هه‌ركاتێك كه‌سێكم ببینیایه پێ ده‌كه‌نێت، ئه‌و دیمه‌نه دڵته‌زێنه‌م ده‌هاته‌وه پێشچاو، و په‌نام به‌خوا ده‌گرت له‌شه‌ڕی شه‌یتانی نه‌فرین لێكراو..
قازی رۆژانه ده‌ڕوات بۆ سه‌ركاری خۆی و رۆژێك كه له‌دادگا داده‌نیشێت و ئه‌وراقه كانی سه‌ر مێزه‌كه‌ی به‌رده‌می سه‌یر ده‌كات، مه‌سه‌له‌ی قه‌تڵێكی تیا ده‌بینێ كه ده‌بێ یه‌كلایی بكرێته‌وه، و ئه‌و پیاوه‌ش كه قه‌تڵه‌كه‌ی كردووه هه‌ر هه‌مان مرۆڤه كه زینای له گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی قازیا كردبوو..
مه‌سه‌له‌كه‌یشی به‌م جۆره‌یه: پیاوێكی بینیوه له‌ماڵ خۆ‌یا به‌سه‌ر ژنه‌كه‌یه‌وه، به‌لاَم خۆی بۆ نه‌گیراوه‌و پیاوه‌كه‌ی كوشتووه، و ژنه‌كه‌ش به‌سه‌لامه‌ت ده‌رچووه، كه‌س و كاری كوژراوه‌كه شكاتیان لێكردووه، و داوای حه‌قی خۆیانی لێده‌كه‌ن، بۆیه ئێستا به زه‌لیلی زنجیر كراوه و گیراوه و ئینسان به‌زه‌یی به‌حاڵیا دێته‌وه.
قازی ده‌ڵێت: لێم پرسی: بۆچ هێنراویت بۆ ئێره‌و چیت لێ قه‌وماوه؟
ئه‌ویش پێی ده‌ڵێ: قوربان! په‌نام به‌خوا هێناو پاشان به‌تۆ، به‌ڵكو فریام بكه‌ویت، و رزگارم بكه‌یت؟
قازیش ده‌ڵێت: من ده‌توانم چیت له‌ته‌كا بكه‌م؟! مه‌سه‌له‌كه‌ت چییه؟!
ئه‌ویش ده‌ڵێت: جه‌نابی قازی! كاتێ رۆیشتمه‌وه بۆماڵ دیتم پیاوێك له‌په‌نای ژنه‌كه‌مدایه، ئیتر خۆمم پێ نه‌گیراو كوشتم..
قازی پێی ده‌ڵێ: ئه‌ی بۆچ ژنه‌كه‌یشت نه‌كوشت؟
ده‌ڵێ: پیاوه‌كه‌م كوشت و ئاگام له‌خۆم نه‌ما..
قازی پێی ده‌ڵێ: بۆچ وازت لێ نه‌هێناو پێت نه‌گوت: خوا عه‌یبت داپۆشێ؟
ئه‌ویش ده‌ڵێ: قازی تۆ به‌شتی وا رازی ده‌بیت بۆ خۆت؟!
قازی ده‌ڵێ: به‌ڵێ، به‌شتی وا رازی ده‌بم، و ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌ش ده‌ڵێم: خوام به‌سه بۆ پشتیوانی و ئه‌ویش باشترین پشتیوانه. ” حسبي الله ونعم الوكيل “..
“كابرا ده‌م ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: به‌راستی من ئه‌م قسه‌یه‌م پێشتر بیستووه!!
قازیش ده‌ڵێ: به‌ڵێ، ئه‌و قسه‌یه‌ت له‌من بیستووه، كاتێ خیانه‌تت لێكردم و له‌ماڵ نه‌بوونی منت به‌هه‌ل زانی و خێزانه‌كه‌مت هه‌لخڵه‌تاند و خسته ناو زه‌لكاوی زیناوه.. ئه‌و بزه ئاوێته به گاڵته‌یه‌ی خۆتت له‌بییره كاتێ كه قین و خه‌فه‌ت دڵمی پاره‌پاره كردبوو به‌و حاڵه‌شه‌وه پێم گوتییت: بڕۆ خوا په‌رده‌پۆشت بكات، منیش خوام به‌سه بۆ پشتیوانی و ئه‌ویش باشترین پشتیوانه. ” حسبي الله ونعم الوكيل “..؟! به‌ڵێ، خوا مۆڵه‌تی دایت، و به‌ڵام تۆ له گوناهی خوتا رۆچوویت، و وازت نه‌هێنا تا خوا ویستی حه‌قی به‌نده‌كانی خۆیت لێ بكاته‌وه.. سوێند به‌خوای گه‌وره لێم روونه تا ژیانت تیابێ، ئه‌و دیمه‌نه‌ت له‌بییر ناچێته‌وه، و كه‌مێك بێده‌نگ بوو.. پاشان گوتی: باشه.. تۆ وا ده‌زانیت من چیم پێده‌كرێ بۆتۆ؟ ئه‌گه‌ر كه‌س و كاری كوژراوه‌كه عه‌فوت نه‌كه‌ن و لێت خۆش نه‌بن من هیچم له‌ده‌ست نایه‌ت جگه له‌وه حوكمی خودات به‌سه‌را جێبه‌جێ بكه‌م..(1)
تاوانباره‌كه گوتی: ئه‌وه ده‌زانم.. به‌لاَم من ته‌نیا شتێكم له‌تۆ ده‌وێت..
قازی گوتی: چیت ده‌وێ؟
گوتی: من ده‌مه‌وێت لێم ببوریت، و داوای لێخۆشبونم له‌خوا بۆ بكه‌یت.. به‌ڵێ من تاوانبارم، و ئه‌مه‌ش كه‌مترین سزایه بۆ تاوانه‌كانم.. خوا ده‌زانێ ئه‌وه‌ی كۆنه ژنه‌كه‌ت پێی گوتی راستی كرد، من هه‌ڵم خڵه‌تاند و رۆیشتمه بن كڵیشه‌یه‌وه، هه‌موو وه‌سیله‌یه‌كی شه‌یتانیم به‌كارهێنا، و له‌هه‌ر یه‌كێكیانا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوومایه وه‌سیله‌یه‌كی ترم به‌كار ده‌هێنا تا تووشی ئه‌وتاوانه‌م كرد.. ئه‌مه حه‌قیقه‌تێكه، و به‌ڵام خۆزگا ئه‌و كاته منت بكوشتایه و رۆژم به‌م رۆژه نه‌گه‌یشتبا!!
قازی پیاو چاك ده‌ڵێت: بڕۆ ئه‌وا من له‌مافی خۆم لێت خۆش بووم، خوا له‌دنیا و قیامه‌تا لێت ببورێت.. هه‌ر بۆیه له‌گه‌ڵ خێرخوازانی ترا هه‌وڵی بۆ ده‌دات تا كه‌س و كاری كوژراوه‌كه بیبه‌خشن، به‌لاَم خوا وای ته‌قدیر كردبوو كه ده‌بێ به‌قه‌ڵه‌می ئه‌و قازییه دڵفراوانه لێبورده‌یه تۆڵه‌ی تاوانی خۆی لێ بكرێته‌وه و بكوژرێ..
له ئه‌نجامدا ئه‌وه‌ی به‌دیواری خه‌ڵكیدا هه‌ڵبزنێ، به‌دیواریدا هه‌ڵده‌گه‌ڕێن، و ئه‌وه‌ی له‌ده‌رگای خه‌ڵكی بدات له‌ده‌رگای ده‌ده‌نه‌وه..
خوا هه‌موو لایه‌كمان عاقیبه‌ت خێر بكات و بێ ئابڕووی دنیا‌و قیامه‌تمان نه‌كات..
# # #
(1) له‌ناحیه‌ی شه‌رعییه‌وه ده‌بێ ئه‌و پیاوه چوار شاهێدی هه‌بێ كه ئه‌وكه‌سه له‌ته‌ك ژنه‌كه‌یا زینای كردووه، چونكه ئه‌گه‌ر شاهیدی نه‌بوو هه‌ڵده‌گرێ له‌به‌ر شتێكی تر كوشتبێتی و ئێستا وا بڵێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌تاوانی كوشتنه‌كه‌ی رزگاری ببێت.. په‌یوه‌ندی نێوان ژن و مێرد وه‌ك په‌یوه‌ندی نێوان باوك و كچ و دایك و خۆشك نییه، ته‌نیا به‌چه‌ند وشه‌یه‌ك ئه‌و په‌یوه‌ندییه دروست بووه، ده‌توانێ به‌چه‌ند وشه‌یه‌ك ئه‌و په‌یوه‌ندییه بپچڕێنێ له‌به‌ر ئه‌وه.. ده‌بێ له دادگا شكات بكات، و ئه‌و مافه‌ی بۆ بسه‌نێت، نه‌ك خۆی..
حه سه ن پینجوینی
ارسال : علی معروفی- مه هاباد