تاریخ

حیجاب بپوشه خوشکه ژیره که م(شعر)

 

حیجاب بپۆشە خوشکە ژیرەکەم
دەستووری خوایە مەیگرە بەکەم

حیجاب حەیایە عیفەت و پاکی
یەکەم هەنـگاوە بەرەو ڕووناکی

حیجاب حورمەتە لە بۆ ئافرەتان
تا نـەبنـە کـۆیـلە و کـاڵای وڵاتان

حیـجاب باوەڕە یـەقینێـکی بەرز
دوور ئەخاتەوە لەبیرۆکەی هەرز

حیجاب قەڵایە لەمپەڕ و سەنـگەر
بۆ چاوی چەپەڵ بۆ خراپە و شەڕ

حیـجاب خـەڵاتە دیـاری خوایە
جوانی وەر گرین خێری تێدایە

حیجاب لادەبا فەساد و فەحشا
بۆ پێشکەوتنت دەبێ ڕێ گوشا

حیجاب پەرژینە بۆ باغچەی جوانیت
باغــی بـێ پــەرژین دەبــێ بــزانیـت

وەک سەیرانگایە پێشێلی دەکەن
ئەهل و نائەهل چاوی لێ دەکەن

بەهات زۆر بەرزە قەت نزمی مەکە
بە بــێ حیــجابی هـەڕاجــی مەکە

شەیدا مەحمودی – شنۆ

نمایش بیشتر

شیدا محمودی

@ استان آذربایجان غربی - اشنویه @@ نویسنده ، شاعر و مترجم @ فعال مدنی و اجتماعی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا