فتاویفقه

حەج کردن بە پارەی بازرگانێکی مەی‌چی

دەنگی ئیسلام چییە سەبارەت بە حەجی پیاوێ کە بە پارەی سەوداچیێکی ئارەق فرۆش چووەتە حەج؟ لە حاڵێک‌دا ئەزانێ خوای مەزن پاکە وەرناگرێ جگە لە پاکی.

ـ وەڵام لە لایەن دکتۆر یووسف قەرزاویەوە”

ـ خوازیارم لە خوای دڵۆڤان بێ نیازت بکا لە حەججێ بە پارەی ئارەق فرۆش بکرێ، فەرزە لەسەر موسوڵمان هەوڵ بدات بە ماڵی زەڵاڵ بچێتە حەج تاکوو حەججەکەی چاک بێ (مبرور)..

هەر وەک لە حەدیسا هاتوە ئەفەرموێ: وَالْحَجُّ الْمَبْرُورُ لَیْسَ لَهُ جَزَاءٌ إِلَّا الْجَنَّهُ ” یانی حەجی وەرگیراو پاداشی نییە جگە لە بەهەشت.

ـ ئێستە ئەبێ بزانین حەججی وەرگیراوو چاک کامەیە؟

هەوەڵ مەرجی ئەوەیە نیازی دڵت ڕێک بۆ خوابێ، نییەتت بۆ خوابێ وەک ئەفەرموێ: ( وَمَا أُمِرُوا إِلَّا لِیَعْبُدُوا اللَّهَ مُخْلِصِینَ)

یان ئەفەرموێ: إِنَّمَا الْأَعْمَالُ بِالنِّیَّاتِ، وَإِنَّمَا لِکُلِّ امْرِئٍ مَا نَوَى.

ـ لە لایەنێکی‌ترەوە حەج ئەبێ بە ماڵی حەڵاڵ‌و زەڵاڵ بکرێ، بۆیە ئەبینین بڕێ لە خەڵکی تێئەکۆشێ کاسبیێکی وابکات تەنانەت هیچ جۆرە گوێرێکی (ابهام، شبهە) تیانەبێ، تێ ئەکۆشێ ئەم ماڵە سەریەک نێ تا ئەتوانێ پێی بچێتە حەجێکی پاک و بێگەرد.

لە حەدیسا هاتوە کاتێ حاجی ئەڵێ: لبیک اللهم لبیک، وڵامی ئەدرێتەوە: لبیک و سعدیک” یانی خزمەت و هاتنت پیرۆزبێ، بەڵام ئەو کەسەی بە پارەی حەرام و پیس ئەچێتە حەج کاتێ ئەڵێ: لبیک اللهم لبیک، پێی ئەوترێ: نە خزمەت و هاتنت بەسوودە نە پیرۆزە حەجەکەت، بەسەرتا ئەدەینەوە حەجەکەت، وەگەرێ بۆ وڵاتی خۆت بە تاوانباری بێ پاداش.

ـ جا کەسێ کە هات پێی وتی: لەسەر ماڵی من بچۆ بۆ حەج مەحاڵە لێی وەرگرێ، بگرێ نابێ حەزی لە وەرگرتنەکەشی بێ چون بۆ خۆی ماڵی زۆرو حەڵاڵی هەیە. ..

بەس ئەگەر نەفەرێکی‌تر هاتوو وتی: ئەمهەوێ لەسەر دەسەڵاتی من بچی بۆ حەج ئەویش ئەتوانێ قەبووڵی کات یان قەبووڵی نەکات. چون خوای گەورە موکەلەفی نەکردوە لێی وەرگرێ و بچێ حەجی پێ بکات. بەس گەر خۆی مەیلی بوو ئەتوانێ وەریگرێ‌و حەجی پێ بکات. بەو مەرجەی بزانێ چ کاسبیێ ئەکات و چۆنی پەیاکردوە جا کە زانی لە ڕێگەی حەڵاڵۆ پەیای ناکا مافی خەڵکی پێوەیە نابێ لێی وەرگرێ و نابێ پێی بچێتە حەج. خوا زاناترە.

نوسه ر : دوکتور یوسف قرضاوی

وه رگیر : سعدی مرادی

از طريق
سعدی مرادی
منبع
sozimihrab
نمایش بیشتر

سعدی مرادی

استان کردستان - بانه مترجم و نویسنده دعوتگر و فعال دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا