خوایه گیان، ئه ی دانه ری هه مو جوانیه کان 

ئەی دانەری هەمو جووانییە کان…

کاتێک زمان ڵال دەبێت،
پێنوس ڕادەمێنێ و بێ توانا دەبێت لە نوسین
چاوەکان دەبن بە کانیاوێک بۆ خۆشەویستی تۆ !

ئەو کات من لە ئاست گەورەیی و جەلال و هەیبەتی تۆ
بە زمان و فرمێسک و پێنوس
چ بێژم چۆن بگریم چ بنوسم!

کە لە گەورەیی و بێ وێنەییت دەڕوانم
من لە ئاستی تۆ
ئیتر چۆن سەر بەرز نەکەم
چۆن چاو لە چاوانت هەڵگرم

تا تۆی خۆشەویست مان هەبێت
کوا بێ هیوا دەبین!

لەو کاتەوە کە تۆ لە ناو ژیان مان دا بووی
هەر فێرت کردوین و هەر لێت فێر بووین ،

تا زیاتر لە گەورەییت بڕوانین
زیاتر سەربەرزین

تا ڕێبازی جوانی تۆ پێشەنگ مان بێت

نە ڕێبوار بێ رێگه دەبێ
نە غەم بار دڵ بە غەم دەبێ
ژین مان تا دێو ڕونتر دەبێ

تۆ گڕو تینی لە کاتی ژین دا
ئێمەش ڕێبوارین لە ڕێگای دین دا …

# ئەمیر پەناهی
گۆڵانی ۹۵

خروج از نسخه موبایل