شعرعقاید

خوا زات و سیفاتی یه‌کن

بۆ سۆزی میحراب

خودا زات و سیفاتی یه‌کن

وەنەوشە و بۆنی مەستی پڕ لە هەستی

کە ڕازاوەن لە کارگەی ئەلەستی

لە لایەن هەستی ئەوانەی هەستیارن

نیشانەی نەخشی خوای خاوەن نیگارن

ئەگەر زانا بزان بێ بەو نیگارە

سەر و ماڵ دادەنێ بۆو کردگارە

دەکا ئیقرار بەوەی هەر ئەو خودایە

کە هەر ئەو شایەنی حەمد و سەنایە

سیفات و زاتی تاکی جیا لە یەک نین

وەک خوێ و سوێری، خوێ سا بێ لە یەک نین

سیفات و زاتی ئەو یەکتای دووتایە

کەسێ وا هەست نەکا، هەستی خەتایە

ئەشاعیرە و هەرایی موعته‌زیلە

نەزەر سەنجێنەیە دوورە دەلیلە

«تعدّد» کەس نەڵێ لە خوداوە ده‌بێ

سیفاتی خودا ئەگەر زاتی خودا بێ

بەڵێ ئەوساف و مه‌وسووف لێک جیایە

بەڵام ئەودابە دابی غەیری خوایە

سیفاتی پاک و زاتی تاکی تاکە

وەکوو ئەوسافی ئاوی ساف و پاکە

تەڕ و فێنکە لەش ئاو بێ گومانە

جیا لێک نین دەسا مەگرە به‌هانە

سیفاتی ئاگریش سۆز و سووتانە

کە هەر دوو هەستی سۆزێکن بزانە

خودا ڕووتبێ لە ئەوسافی زەمانێ

هەموو بوون و نەبوون دێنە نەمانێ

خودا خۆی بیسەریشە و بینەریشە

خودا خۆی دانەریشە و ڕانەریشە

خودا خۆی خالقیشە و ڕازقیشە

خودا خۆی عالمیشە و قادریشە

ئەقڵ هەر چەن سەری دێرەودەوێ نێ

لەشی ناسکی تەزووی نه‌زانی دێنێ

لەوەی دوورە کە ئینسان خۆ بناسێ

دەنا گەر خۆ بناسێ خواش دەناسێ

خودا چۆنە و چییە، دوورە دەراوە

خودا بۆ ئەو دەراوە ڕێی نەداوە

عومەر سەرگەشتەیە لەو ڕازوڕەمزە

کە ڕێ نەدراوە چوون بۆو قوللە بەرزە

مامۆستا عومەر مودەرریسی – مەهاباد – 10/10/1398

پێداچوونه‌وه‌: سۆزی میحڕاب

از طريق
عمر مدرسی
منبع
https://sozimihrab.org/
نمایش بیشتر

عمر مدرسی

استان آذربایجان غربی - مهاباد نویسنده و شاعر و امام جماعت مسجد

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا