دهنگی پێی تۆبه
بێگومان مرۆڤەکان لە ژیانی ئەم گۆی خاکییەدا باروودۆخ و ئەحواڵی ژیانیان یەکسان و یەکنەواز نییە؛ کاتی وایە لە ژیانی خۆشی و شادی دان و کاتی وایە لە ڕەنج و میحنەت و نەخۆشی و یا دهمێک لهنێو کۆڕی دۆستان و خزمان و دهمێک له گۆشهیێکی تهنیایی قەرار دەگرێت.
مادام ژیان و ئەحواڵی ئێمەی مرۆڤ وایە، دەبێ خۆ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کات و ساتەکانی جۆراوجۆری ژیان ساز بکەین، هەتا تووشی ترس و دڵەڕاوکەمان نەکات و شیرازهی کتێبی ژیانمان و پەڕەکانی کتێبی ژیانمان لێک پەرتەوازە نەبێت. ئا لەم ڕۆژگارەی ئێستای حەساس و پڕ لە نیگەرانی و نەخۆشی واگیر بە واتای ناوداری جەهانی بە بایرۆسی کڕۆنا کە سێبەری ڕەش و ناڕێکی بەسەر ژیانماندا کێشاوە و ژیانی لە هەموان تاڵ و غەمگین کردووە، زۆر پێویست و ئەرکە بە بەردوام بەرهو خوا و ئایینی خۆشبەختی و مرۆڤساز بگەڕێینەوە، بەڵام خاڵێک سهبارهت به تۆبە کە جێی سەرنجپێدانە، ئەوەیە کە تۆبە تەنها بە وتنی چهند دێڕێکی زمانی و نزا و پاڕانەوەی بێڕۆح و وشک ناوترێ، بەڵکوو تۆبە ئا لەم کات و ساتە گرینگە و لە ژیانی هەستیاری ئیستادا، دوو لایەنی گرینگ و چارەسازی هەیە.
یەکەم: سەبارەت بەخوای گەورە کە فەرمانی تۆبە و گەڕانەوەی داوە، دەبێ لە دوای بەکارهێنانی ئەسباب و بەجێهێنانی ئەرکەکان و سازکردنی پێویست، داخوازی لێخۆشبوونی وەرگرتنی نزا و پاڕانەوە و شیفای کارسازی لێ بکرێت، نەک ئەوەی که تەنها بۆ شیفاوەرگرتن لە خوا، بە پاڕانەوه و گریان و زاریی کەڵک وەرگرین و لە بەکارهێنانی پێویستییهکان بە تایبەتی ڕەوشتی دڵسۆزانهی تایبەتمەند لەبواری پزیشکی، تەرک بکرێت و چاوەڕوانی شیفای خوا ببین.
دووهەم: سەبارەت بە کۆمەڵگا و بەندهکانی خوا دەبێ گەڕانەوە بەرهو ژیانی بڕواداری و دووریکردن لە ژیانی دونیاپەرستان ڕهچاو کهیین کە لە کەمینی سەرمایە و گیرفانپڕی و ئاخنینی گیرفان دایه.
چەند چاکە و مرۆڤ خۆشەویستییە و دۆستایەتی تێدایە ئا لەم باروودۆخەی ئیستادا، نەک لە ئاکاری بێبەزەییانەی ئیحتکار و ئەنبارکردن، مەوادی خۆراکیی و کاڵایی تەندروستیی شتشۆردن و دژەچڵک خۆ بپارێزین، بۆ ئەوەی میحنەت و دەرد و نیگەرانی لەسەر هاوڵاتیانمان لە بناغەوە بنهبڕ بکەین و لەم بوارەدا هەنگاوی ڕاستی هەڵ بنێین، نەک ئهوهی خەم و پەژارە بە داخ و خهمهکانیان و گیانی پڕ لە ئازاریان زیاد بکەیین.
بە داخوپەژارهیێکی زۆرەوە بە بەردوام ئا لەم باروودۆخی ئێستادا، شایەتی قازانجی بێسنووری زۆری درووستکراوانی کاڵاکانین و تەنانەت ئەوانەی دەیکڕێن و یا کاتی وایە بە دەستە جەمعی بۆ کڕینی کەلوەپەل ڕوو دەکرێتە دووکانەکان و ئیزدیحام و ئاڵۆزی لە ساحەی دووکانەکان ڕوو دەدات و بە یەکجێ قەفەسەی دووکانەکان خاڵی دەکرێت، بەجۆرێک هەوری ترسی سەنگین و سامناک بەسەر دڵ و ناخماندا سێبەر دەکێشێت کە ڕازقییەتی خوا بە تەواوی لەیاد دەکەیین و کەمترین کەس لە یادی نەداران و هەژاران هەن،بەپێچەوانهی خەڵکانی بێبڕوا که لە کاتی پێشهاتنی ئەو جۆره پێشهاتانه، نەک هەر لەقەدهر پێویست کەلوەپەل دەکڕن، تەنانەت لە ئیحتکار و زەخیرەسازی تهواو خۆدەپارێزن. لهکاتێکدا دەبوایێ بڕواداران پێشەنگی ئەم ئاکارە بۆ خەڵکانی تر بن، چونکه بڕوای ڕاستی و تۆکمە کە بڕوابوونە بە خوایەتی خوا و پەیامی پەسڵان، بە پێویستی دادەنێت کە لە ڕۆژانی دژوار و ناهەمواردا لە پێش هەمووشتێکدا لە فکری هاوچهشنی خۆیاندا بن و هەموو ئیمکانات لە حەسری خۆیدا قەرار و قۆرخ نەکات.
ئەوەیە تەوبەی ڕاستین و واقعی کە دەبێ دەنگی پێی بەردەوام بە گوێی گیان ببیستین، هەتا ئاسوودهیی ژیان لە هەموو بوارێکدا بۆ خۆمان هەبێ وکۆمەڵگاش سوودی لێ وەربگرێت. بە هیوای هاتنەدی ئەو ڕۆژە.
نووسەر: ئەحمەد عەبباسی [بانە]
وەرگێڕ: عەبدوڕڕەحمان ئەمین پوور [بانە]
سۆزی میحڕاب