دوعاکردن بۆ باوک و دایک له بیر مه که
پیاوێک هاته لای حه‌زره‌تی عه‌لی کوڕی ئه‌بی تالب خوا لێی رازی بێ .. عه‌رزی کرد: قوربان! من رزقم کووڕه، و ژیانم ته‌نگه!!
-ئه‌ویش خوا لێی رازی بێ فه‌رمووی:
-له‌وانه‌یه به‌قه‌ڵه‌می نووک شکاو بنووسی؟ گوتی: نه‌ء..
-فه‌رمووی: له‌وانه‌یه به‌شانه‌ی شکاو قژت دابێنی؟ عه‌رزی کرد: نه‌ء.
-فه‌رمووی: له‌وانه‌یه له‌رۆیشتنا پێش له‌خۆت گه‌وره‌تر بکه‌ویت؟ گوتی: نه‌ء.
-فه‌رمووی: له‌وانه‌یه پاش نوێژی به‌یانیان بخه‌ویته‌وه؟ گوتی: نه‌ء.
-فه‌رمووی: له‌وانه‌یه وازت له دوعا کردن هێنابێ بۆ باوک و دایکت؟ گوتی: به‌ڵێ، ئه‌ی ئه میری ئیمانداران..
-حه‌زره‌تی عه‌لی فه‌رمووی: دوعایان بۆ بکه.. و بۆیان بپاڕێره‌وه.. چونکه من له پێغه‌ممه‌ر “صلى الله علیه وسلم” م بیست ده‌یفه‌رموو: “ترک الدعا‌ء للوالدین یقطع الرزق ” «وازهێنان له‌دوعاکردن بۆ دایک و باوک ده‌بێته هۆی رزق بڕین»
که‌وابوو خوێنه‌ری به‌رێز! به‌خیل مه‌به له دوعاکردن بۆیان، دوو ده‌قیقه له‌کاتی خۆتیان بده‌رێ و دوعای تیا بکه بۆیان..
حه سه ن پینجوینی
اللهم رب ارحمهما کما ربیانی صغیراً