اندیشهجوانان

دەروون بەرزی لێخوڕ

ـ ئەخلاقی بەرز هی هەرکەس بێ، لە هەر کوێدابێ، هەر بەرزەو هەر بەنرخە. لە ئیسلاما زۆر جەخت کراوەتەوە لەسەر ڕەوشتی بەرزو لایەق بۆیە پلەی بەرزی شایان دراوە بەوانەی ڕەوشت بەرزن کە ببنە هاوەڵ و نزیکترین کەس لە پێغەمبەر (دخ).

جا ئێمەی مرۆڤ کاتێ هێوین زۆر نووڕماڵ ئیش ئەکەین بەس کاتێ دێینە بازارو دووکان و… ئاوای ڕوونی ناخمان ئەشڵەقێ‌و خۆمان ناشرین ئەکەین بەتایبەت کاتێ ئەبینە شۆفیر! چون لاساری بازێ دەبینین ئێمەش هەڵوێست ئەگرین بە قسەی ناڕێک یا… بۆیە دەم هەوێ چەن خاڵێک باسکەم”

۱- خۆڕاگری یەکەمین و سەرەکیترین ڕەوشتی بەرزی شۆفیرە.

// پێم باشە پۆلیسی یاسای هاتووچۆ گەواهی نەداتە ئەو بەرێزانەی دامەزراو نین لە ناخیانا واتە” تووڕەن، عەسەبین، کەلّەیین، زوو هەڵەچن، ڕەوانین، دەمارگرژن..

✅ پێم باشە لە کاتی ئازموونی گەواهی‌دا دکتۆری ڕەوانشناسی لە ئامووزشگاکانا دانێن تا نەفەری دامەزراو و ڕەوانی دیاری بکات.

– سفارشم ئەوەیە بەشێک لە وانەی وتنەوەی پەڕاوی ئازموون دابنرێ بۆ ڕەوشت بەرزی لێخوڕ( فەرهەنگی ڕانندگی).

۲- چۆنیەتی لێخوڕینی ماشێن بۆ گەنج و پیر جیاوازە، یانی” ئەو خوێن گەرمی و چالاکیەی گەنج هەیەتی پیر نییەتی کەوابوو ئەبێ ئەم دوو بەرێزە لە ناوشەقاما چاودێری یەکتر بن، پەرۆشی یەکدی بن نەک هەڵوێستی ناشرین بنوێنن لە ئاست یەکدا. ئەبێ عوزر بۆ یەکتر دانێن وەک”

ـ پیرەو بێ حەوسەڵەیە، ئاگای لێی نییە، ناتوانێ، هۆشی نییە، جارزە، لەجێی باوکە و…هتد.
ـ یا خود بۆەنجەکە بڵێتن: جەوانەو نەزان، تازەکارە، فشاری دەڕوونی هەیە، ئەویندارە، حوڕەو بێ موبالات و..
٭ گەر بە چاوی باوک‌و کوڕ، یا گەورەو بچووک سەیری یەک بکرێ لە ڕانندەگی‌دا بڕێک لە کێشەو گرفتەکان نامێنن.

۳- کاتی پێکدادان (تەسادوف) دادەبەزن بە قسەی نەشیاو بە یەکتر! بەرخوردی ناشرین دەکەن! شۆکێرو کوتەک و چاقۆو…!!! بۆ یەکتر دێنن و شەڕێکی قورس ڕوو دەدا! لەسەر چی؟ لەسەر بێ حەوسەڵەگی و لووت بەرزیان و.. گەر چاو پۆشییان ببێ هەرگیز ئەوە ڕوونادات.

٭ پێغەمبەر (دخ) ئەفەرموێ: انما الصبر عند الصدمه الاولی. یانی” سەبرگرتن کاتی پێکدادانی هەوەلە واتە لە سەرەتای کارەساتەکەوە خۆراگربە.
۴- حورمەت و ڕێزی یەکتر دێتە ئاراوە، ئەوسات ڕانندگی تام بەخش دەبێت، هەواڵی هەڵەی شۆفیری نادرێ ( گذارشات تخلفات رانندگی).


/// پووختەی وتە” چاودێری یەکتربین چون تۆی گەنجیش پیر دەبی و تێدەگەی لە دنیا.

ئاماده کردنی : سعدی مردادی – بانه

درێژەی هەیە

از طريق
سعدی مرادی
منبع
sozimihrab
نمایش بیشتر

سعدی مرادی

استان کردستان - بانه مترجم و نویسنده دعوتگر و فعال دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا