تاریخ

رینوینی دوای ئیمتیحان!!(شعر)

جارێکیان بینیم ،که کەڵه پیاوێ/
تاڵب رەحمەت و خەیرو سەواوێ/

خەریک دەرس دانی، ئەخلاق و دین بو/
خەریک فێر کردن ، رەوشـــــتـــــی ژین بو/

خەریک نیشان دان ، دین و تەقوا بو/
خــەریک ناســـــــاندن ، بـیـــرو بــڕوا بو/

ئەوەی لازمه ی ، ژینیکـــــــــی پاکه/
فەرمان ویاسای ، خودای بێ باکه/

هۆی بەختەوەری ، دین و دۆنیایه/
ســــەبەبه رەنجێ، نەڕوا به زایه/!!

قانون کۆمەڵەو ، گەلی پێش کەوتو/
هیوای بۆ ناچێ ، له خەڵکیی خەوتو!/

هەموی به رێکی ، زەریف و میزان/
وەری گـــــرت بوو ، له ئایەی قۆرئان/

بێ ترس له لۆمەو ، بێ باک له زەحمەت/
به هیــوای خـــه یرو ، گەیاندن رەحمەت/

به سەختی خەریک، هــەوڵ و تەلاش بو/
زۆر زەحمەت کێش و، دڵ سۆزی باش بو/

بەڵام یەک ئەشکاڵ ، بو له ناۆ کاری/
که تەلاشـــــەکەی ، ئــەبـــوه بێگاری!!/
٭٭٭٭٭٭

ئەویش ئەوه بو ، ئەو کەسەی که وا/
بۆ فێر کردنی ، ئەم هەوڵی ئەدا/!!

لەم ژینی دۆنیا ، بەشــــــــی نەما بوو!/
لاشەی سارد و سڕ ، له نیو گۆڕا بوو/

ئەم دڵ سۆزیه ، له دوای ژینی بوو!/
کاتێ! تونێ خاک ، له سەر سینی بوو!/

کاتێ بوو لاشەی ، جوان و نازداری/
گۆڕێکی ،تاریک ، بوو جێ قەراری!/

کاتێ بوو کاتی ، عەمەل نەما بوو!/
قاپیـــی ژیانـــــــی ، قەپات کــرا باو!!/
٭٭٭٭٭٭٭
به زۆان حاڵ وتی: مامۆستای ژیرم !/
ئیســــــتا وەزیفەم ، ئەخەیته بیــــرم ؟!/

ئیستا پێم ئەڵی؟ که مردن حەققه!/
جێم گۆڕستانه و ناۆ بەردی رەقه!/

ئیستا خۆشک و برام ، پێم ئەناسێنی؟/
ئیستا رچەی ژین ، له بۆم ئەشکێنـــی؟/

ئیستا فێرمەکەی ، مەفهومی قۆرئان؟/
نیشـــــــــانم ئەدەی ، چۆنیەتـــــــی ژیان !/

هەۆڵ ئەدەی هەتا، له سەر رێ راس بم؟!/
نه وەک بێ دین و ، خودا نەشناس بم!؟/

تو خوا ده بەس که ، ئەم بەزمه لابه /
چون ئیستا بۆ من ، کاتی حیسابه/

بۆ من بێ کەڵکه ، چونکه زۆر دێره/
حەققی زینوانه ، ئەم باسه خەیره/

ئەمەت ئەزانی ، بۆ زو نەت وت پێم؟!/
هەتا بمکــــــرداێ ، به روناکـــــــی رێم !!/

ده بڕۆ واز بێنه ، کار عەبەس مەکه!/
جەرگی دڵ سۆزان ، به قەقنەس مەکه!/

بچـــــۆ بزانه ، کــــێ ژینـــــــی ماوه؟/
تۆمار ئەعمالی، قەپات نەکراوه؟/

کێ یه ئەتوانێ ، قسەت گوێ بگرێ؟/
کێ یه مۆحتاجه ، رێ نوێنی بکرێ؟/

لـــــه دەورو بــــەرت ، بــــزا کـــــــــــێ نەزانه !/
مۆحتاج دەس گیری و ، فەهمی قۆرئانه/

به رەنج و زەحمەت ، به هەوڵ و تەلاش/
دەستــــــــی ئەو بگــــــره ، بەرەو رێگای باش/

رێ نۆمای ئەو به ، با وەیلان نەبێ/
تا گاڵته جاڕی ، دەس شەیتان نەبێ/

تا به براو خۆشکی ، نەکا خیانەت/
بەر نەدا رێگای ، تەقواو ئەمانەت/

به زیندو بڵــــــــــــــێ : قۆرئان ئیمامه/
بەو بڵێ رێگای ، راس و چەوت کامه؟/

هەتا خەیردین و ، دۆنیای دەس کەوێ/
له تول ژیانـــــــــی بــــــێ ، مەبەست نەوێ/

تا وەزیفەی خۆی ، بناسێ له ژین/
ئاوەدانی کا ، به بڕۆاو یەقین/

خەلیفەی خۆا بی و ، مۆتێع فەرمانی/
دینــی نەفرۆشــــــێ ، به دۆنیای فانی/

رو له دۆنیا و پشت ، له عۆقبا نەکا/
دۆنیاو ئاخێرەت ، له یەک جیا نەکا/

تا به دەستـــــــــی پڕ ، دەرچێ لەم ژینه/
بێ نەسیب نەبێ و ، (غەریب)لەم دینه /

کەردەت کۆ نەگرێ ، بۆ کات دەس گیریت/
پارسەنگ هەڵ ئەگرێ،مەنتێق و زیرێت!!

نمایش بیشتر

اسماعیل رضایی

استان کرمانشاه - شهرستان کرمانشاه شاعر و فعال دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا