زوێر (شعر کوردی)
ده‌ڕۆم، ده‌ڕۆم
له‌به‌ر بڵێسه‌ی ئاوری ئه‌م وڵاته
خه‌ونه‌کانم
ئه‌بنه سه‌هۆڵ!
په‌ڵه هه‌ور و ڕه‌وه‌زه به‌رد، هه‌موی گه‌ڕام
که‌سم نه‌بینی
داخی دڵمی بۆ هه‌ڵڕێژم!
ناچار یونس ئاسا، دام له دڵی ده‌ریا و
حه‌زه‌کانم
هه‌موی سوتان
به ده‌س شه‌پۆل!
* * *
ده‌ڕۆم، ده‌ڕۆم
پشتم قه‌رزاری قامچی
هیچ که‌س نیه
به شه‌و ده‌ڕۆم، به ڕۆژ ده‌ڕۆم
هه‌تا چاوی ته‌مه‌ن بڕکا
پێم به‌س نیه!
* * *
ده‌ڕۆم، ده‌ڕۆم
قاپ و که‌چکی هیچ پاشایێ
نالێسمه‌وه!
په‌یمان ئه‌ده‌م
وشه بۆ هیچ به‌ژن و باڵایێ
ناڕێسمه‌وه!
* * *
ده‌ڕۆم، ده‌ڕۆم
له وڵاتێک، به‌رماوی ڕێوی
بۆ شێر بێ!
سه‌گ له گه‌ڵ گورگ
به مه‌ڕ فێر بێ!
که‌وده‌ری له پێش پێشاوی ئاوایی و
مراوی له هه‌ڵدێر و زه‌نوێر بێ!
چۆن گیر ئه‌بم؟
ئه‌گه‌ر بست به بستی
هه‌موی زێڕ بێ!
٭ ٭ ٭
ده‌ڕۆم، ده‌ڕۆم
له وڵاتێک
شاعیره‌کان،
په‌تی سێداره‌ی وشه‌کان
ئه‌هۆننه‌وه!
نوسه‌ره‌کان،
له‌به‌ر بڵێسه‌ی ئاوری په‌رتوکخانه
ئه‌نوسنه‌وه!
نانیشمه‌وه! نانیشمه‌وه!
٭ ٭ ٭
ده‌ڕۆم ؛ ده‌ڕۆم
کاتێ ئه‌بینم کۆلکه‌زێڕینه
له ده‌وری دوکه‌ڵی گوفه‌کی دراوسێکه‌مان
خۆی با ده‌دا!
نه خۆر، نه بوک، نه باران
نه ڕه‌نگه‌کانی جاران
ئیتر بۆ من مانا ئه‌دا!
٭ ٭ ٭
ده‌ڕۆم، ده‌ڕۆم
ئاخر له‌م ده‌ڤه‌ره
بولبوله‌کان سه‌ر ئه‌بڕێن!
په‌پوو، بۆ دیوه‌خان
به پوڵ ئه‌کڕێن!
مێشکه‌کان که‌ڵه‌پچه ئه‌کرێن و
گه‌لحۆ و گه‌ل‌خۆره‌کان، له کۆڵ ئه‌نرێن!
٭ ٭ ٭
ده‌ڕۆم، ده‌ڕۆم
سودی نیه مانه‌وه‌که‌م
له‌م سه‌ر ئه‌رزه
لێره به‌رزایی نزم و
نزمایی به‌رزه!
نامێنمه‌وه! نامێنمه‌وه!
٭ ٭ ٭
ده‌ڕۆم، ده‌ڕوم
خه‌فه‌ت مه‌خۆن بۆ هاتنه‌وه‌م
چونکه له‌م ناوه
ئه‌وه‌ی نه‌ماوه، ئه‌و ماوه!
نه‌مری بۆ هه‌رچی نه‌ماوه
خوا حافیز، خوا حافیز
نایه‌مه‌وه! نایه‌مه‌وه!
شفیع جهانگیری « شیار »