شخصیت هاکوردی

زەماوەندی نەجمەدینی ئەییوبی!!

مێژووتانە فێری بن، بیخوێننەوە …

ماوەیەکی زۆربوو نەجمەدین ئەییوب ژنی نەهێنابوو!
شێرکۆی برایی لێی پرسی:براکەم بۆ هاوسەرگیریی ناکەی؟
نەجمەدین وتی: ئەو کەسە نادۆزمەوە کە بۆ یەکتر ئەگونجێین!!
شێرکۆ وتی: کچێک هەیە زۆر باشە بۆ نایخوازیت؟
نەجمەدین وتی: کێیە؟
شێرکۆ : کچێکی جوان و دەوڵەمەندە،کوڕەزای مەلەک شای سوڵتانی سەلجوقیەکانە!!
نەجمەدین: ئەوە لەگەڵ من ناگونجێ.
شێرکۆ سەری سوڕما و وتی:ئەی کێ لەگەڵ تۆ ئەگونجێ؟

نەجمەدین وتی:
من هاوسەرێکم ئەوێت کە میهرەبان بێت و دەستم بگرێت و بمباتە بەهەشت و کوڕێکی ئازاو سوارچاکم بۆ پەروەردە بکات، قودس ڕزگار بکات!
شێرکۆ قسەی براکەی بەدڵ نەبوو، وتی: ئینجا ئەمەی تۆ ئەیڵێی لەکوێ پەیدا دەبێ؟!
نەجمەدین وتی:لای خوای گەورە ئاسانە ئەگەر نییەتمان پاک بێت!

ڕۆژێک نەجمەدین لەمزگەوتێکی تکریت لەگەڵ پیاوچاکێکی شارەکە دانیشتبوو، پێکەوە قسەیان دەکرد.

لەوکاتەدا کچێک لەپشتی پەردەوە پیاوچاکەکەی بانگ کرد،پیاو چاکەکەش ئیجازه ی لە نەجمەدین وەرگرت بۆئەوەی لەگەڵ کچەکە قسە بکات!
نەجمەدین گوێی لێ بوو پیاوچاکەکە بەکچەکەی وت:
بۆچی بەو کوڕە ڕازی نەبوویت کە ناردبووم بۆ ماڵتان بۆ خوازبێنی؟!

کچەکە وتی: قوربان ڕاستە ئەو کوڕێکی قۆزو دەوڵەمەند بوو،بەڵام بۆ من ناگونجێ!
پیاوچاکەکە :ئەی تۆ چیت ئەوێ؟!
کچەکە: من پیاوێکم ئەوێ،دەستم بگرێت و لەگەڵ خۆی بمباتە بەهەشتەوە، ئەمەوێ کوڕێکی ئازاو سوارچاکم لێی هەبێ پێکەوە پەروردەی بکەین و قودس بۆ موسوڵمانان ڕزگار بکات!!

نەجمەدین کچی سوڵتان و وەزیرەکانی ڕەتکردەوە سەرەڕای ئەوەی جوان و دەوڵەمەند بوون.
کچەکەش کوڕی قۆزو خاوەن پلەوپایەی ڕەتکردەوە!!

لەپێناو چیدا؟
چونکە هەردووکیان یەک ئامانجیان هەبوو،ئەیانویست دەستی یەک بگرن و پێکەوە بڕۆنە بەهەشت،کوڕێک پەروەردە بکەن قودس ڕزگار بکات!!

نەجمەدین چووە لای پیاوچاکەکەو پێی وت: قوربان ئەمەوێ لەگەڵ ئەو کچە هاوسەرگیریی بکەم!!
پیاوچاکەکە: ئاخر ئەوە کچی هەژارترین پیاوی گەڕەکە!!
نەجمەدین وتی: من ئەوم ئەوێت!!

نەجمەدین لەگەڵ مەلیک خاتون هاوسەرگیریی کرد و خوای گەورە بەپێی نیەتی خۆی لەگەڵ کردن!
کوڕێکی سوارچاکی پێبەخشین کە توانی خەونی موسوڵمانان بەدی بێنێت و قودس ڕزگاربکات ئەویش سەلاحەدينی ئەییوبی بوو!!

ئەمە مێژووی ئێمەیە،ئەبێ شانازیی پێوە بکەین !

سەلاحەدینی ئەییووبیش :

یەکەم سوڵتانی میسر و سووریا و دامەزرێنەری دەوڵەتی ئەییووبی.

ئەبوو موزەففەر یووسفی کوڕی ئەییووب ناسراو بە سەلاحەدینی ئەیوبی (٢٥ی کانوونی یەکەمی ١١٣٧- ٤ی ئازاری ١١٩٤ ) کوردێکی سەرلەشکەری موسڵمانان بوو کە دەوڵەتی ئەییووبیی دامەزراند. سەرەتا لەدژی فاتیمییان و دوایی لەدژی خاچپەرستان (ئەو مەسیحییانەی کە چووبوون خاکە پیرۆزەکان لە فەلەستین بۆ ئۆلی خۆیان بپارێزن) دەرکەوت و شاری قودسی پاش سەد ساڵ خستەوە دەستی موسڵمانان.

لەدایکبوون⁄ ١١٣٧-١١٣٨
تکریت، عێراق

مەرگ ⁄١١٩٣، لە تەمەنی ٥٥-٥٦ ساڵیدا
دیمەشق، سووریا

شوێنی گۆڕ ⁄مزگەوتی ئومەییە، دیمەشق، سووریا

نەتەوە ⁄کورد

ئایین⁄ ئیسلامی سوننە

دوای ئەوەی سەلاحەددینی ئەییووبی ساڵی ١١٩٣ مرد، دەوڵەتی ئەییووبی لەنێوان کوڕەکانیدا بەش کرا و ئیتر ئەو ھێزەی سەردەمی سەلاحەددینی پێ نەما.

سەلاحەددین موسڵمانی سوننە بوو و بە لێخۆشبوون و ھەڵسوکەوتی مرۆڤانەی لەگەڵ دوژمنەکانی ناوی دەرکردبوو.

سەرەتای ژیانی….

سەلاحەددین لە خێزانێکی کوردی سەر بە یەکێک لە ھۆزە کوردییە ناودارەکان بە ناوی ھۆزی ڕەوادی لەدایک بووە. شوێنی نیشتەجێبوونی ھۆزی ڕەوادیش لە نزیک شارۆچکەی دوین لە ئەرمەنستاندا بووە. ئەییووبییەکانیش دەدرێنە پاڵ ئەییووبی کوڕی شادی.

شادی (باپیرە گەورەی سەلاحەددین) ھەندێک پۆستی کارگێڕیی لە قەڵای تکریتدا پێ سپێردرا، کە لەو کاتەدا موڵکی بەھرۆزی خزمەتگوزاری سوڵتانی سەلجوقی محەمەدی کوڕی مەلیکشا بوو. شادی لەگەڵ دوو کوڕەکەیدا، نەجمەددین ئەییووب و ئەسەدەددین شێرکۆ، گواستیەوە بۆ ئەوێ و پلە-بە-پلە بە پۆستە کارگێڕییەکاندا سەرکەوت تا پۆستی پۆلیسیی (شەحنە) وەرگرت.

کاتێ مرد نەجمەددین ئەییووب بووە جێنشینی و بەھۆی جوامێری و دەستپاکییەوە سوڵتانی سەلجوقی قەڵای تکریتی پێ سپارد و ئەویش بە باشترین شێوە بەڕێوەی برد! ھەروەک ئەسەدەددین شێرکۆی مامی سەلاحەددین لە پێشەوەی ئەمیرەکاندا بوو لای سەلجوقییەکان و لە تکریت و دەوروبەریدا ناوچەیەکی بەرفراوانیان بۆ تەرخان کردبوو.

سەلاحەددین ساڵی ١١٣٨ لە قەڵای تکریت لەدایک بووە. ڕۆژی لەدایکبوونی سەلاحەددین ھاوکات بوو لەگەڵ ئەو ڕۆژە کە موجاھیدەددین بەھرۆز، والیی بەغدا، بەھۆی کوژرانی یەکێک لە سەرکردەکانی قەڵا لەلایەن شێرکۆی مامی سەلاحەددینەوە، فەرمانی دا بە نەجمەددین ئەییووب و ئەسەدەددین شێرکۆی برای کە تکریت بەجێ بھێڵن. ئەوانیش بەجێیان ھێشت و بەرەو مووسڵ بەڕێ کەوتن.

ھەردوو برا، نەجمەددین و ئەسەدەددین، چوونە مووسڵ و لەلایەن عیمادەددین زەنگییەوە پێشوازییان لێ کرا. لەوێ بوو

کە بنەماڵەی ئەییووبی گەشەی کرد و نەجمەددین و شێرکۆی برای بوونە یەکێک لە باشترین سەرکردەکانی عیمادەددین. ماوەیەک دواتر، عیمادەددین کوژرا و نوورەددین زەنگی کاروباری گرتە دەست، ئەویش بە یارمەتیی ئەییووبییەکان توانی دیمەشق بھێنێتە ناو دەوڵەتەکەی.

لە دیمەشقدا سەلاحەددین فێری زانستە ئیسلامییەکان، ھونەرەکانی سوارچاکی، ڕاو، تیرھاوێژی و پێداویستییەکانی تری پاڵەوانێتی بوو. کاتێک نوورەددین زەنگی لە ساڵی ٥٣٤ی کۆچی بەعلبەکی داگیر کرد، نەجمەددین ئەییووبی کرد بە والیی ئەوێ. پاشان، نەجمەددین چوو بۆ دیمەشق و بەم شێوەیە سەلاحەددین تەمەنی مناڵیی لە بەعلەبەکدا بەسەر برد.

سانا خاتون ناردویه تی

نمایش بیشتر

ســــۆزی میــــحڕاب

سایت ســــۆزی میــــحڕاب در آذرماه 1392 با همت جمعی از اهل قلم خوشنام و گمنام تاسیس شد ســــۆزی میــــحڕاب بدون جنجال و در اوج عملگرایی به ترویج مبانی میانه روی می پردازد ســــۆزی میــــحڕاب با هیچ جریان و هیچ احدی درگیری ندارد ســــۆزی میــــحڕاب رسالتی جز همزیستی و دگرپذیری ندارد

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا