تاریخ

زەمـــزەمـە و شنــە شنــە بــۆ ژن

لە ماڵپەری سـۆزی میحـڕاب چاوم که وت بە ڕەستە هەڵبەستێک لە مەر ژنەوە کە لە لایەن ئافرەتێک بە ناوی ـ شەیدا مەحمودی ـ رازا بۆوە…

کەوتمە زەمزەمەوە بۆ وەسفی ئەو بەهارە ژینە .
ژن و ئیـسلام و ئـەندیشـەت بە من دا
بە ژن تیــری هـەرای لاویت لە من دا

ئـەزەل فەرمـویە ژینی بێ ژن مەحاڵە
زەوو زوو بـێ هــەوێنـی مـێ بـە تـاڵە

 

لـە حـەیـوانات هـەتـا خێڵی نە باتات
بـە بێ مـێ ڕایـەڵ و پـۆی قـاتە هیهات
لە ئـایەی ۶۷ ی ماڵی یاسیـن
ئێشـاڕەی لا کـراوە نەزمی هاوژینی
هەچی دەڕوێ لە خاک و ئاوو ئینسان
شـەمی ژینی لە مێدا دێتـە گیرسـان

سیـمای کـۆمـەڵ بە بێ مێ نـانوێنـێ
زەوی بـێ ئـاو تـاو هیـچ نـاڕوێنـێ
شـەمـی مـێ شـەمع و شـەمدانی ئەوینە
لە شـەمدانی ئەوێنـدا هـەست وە ژینـە

 

لـە ئـایەی ۲۱ ی سـورەیی رۆم
دەبینرێ نەقشی ژن تیشکە لە ئاسۆم

ژنـە ئـارامـگەیی هــەستی ئەوینـە
ڕەحـەمدانی پـەنـا گای ئـاوی ژینـە
ڕەحـەمدانی هـەوه ڵ قـۆناغـە بـۆ ژیـن
لە وێرایە وزەی شادی و غەم و شین
ئەگەر هات و گروی گرت هەستی هەستی
بـە بێ مـێ نـابێ ژیر ئـەو دێوی مـەستی
بە ری ژن ژینگەیی بەزمی بەزینە
لەوەڕگەو مەزرەعەی چینەو ژەنێنە
عومەر نەیماوە بەزمی ئاشقانە
بەشی پیر چاوە چاو زار داچەقانە

 

 هۆنراوە:عومەر مودەررسی – مه هاباد

نمایش بیشتر

عمر مدرسی

استان آذربایجان غربی - مهاباد نویسنده و شاعر و امام جماعت مسجد

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا