تاریخ

سه رما مروڤ کوژه یان داعیش و زلهیزه کان !

 سەرما مرۆڤ کوژە یان داعیش و زلهیزه کان؟؟! ( شیعر)

ئایا دەکرێ ئەم واتایە ژیرانە بێت کە دەڵێن سەرما مرۆڤ کوژە؟؟!!

هەواڵیان دامێ کە  ئەمڕۆو دوێنێ سەرمای سوریە چەن کەسێکی ڕەق کردەوە.

بە واتایە واقم وڕماو وتم ئای چەنە درۆیەکی سەرساماوەرە!

-باشە کەنگێ سەرما هێندە دڕندە بووە و مەرگەساتی لە ئامێزدا هەڵوەریوە؟

سەرما کاتێک دڵ ڕەق دەبێ و مەرگ دەبارێنێ کە مرۆڤەکان دڵ ڕەق بووبن و لە بیری خۆخۆریدا بن!

-سەرما ئەوکات کوشەندەیە کە بیرەنەوتیەکان توانای گەرم کردنەوەیان لە دەست دەدەن!

سەرما ئەوکات ملهوڕی دەنوێنێ کە ملوێنەکانی ملهوڕەکان، ملوانکەی ملی مناڵێکیان پێ داناپۆشرێ!

-سەرما کاتێک وزەی تۆقێنەر دەبێ کە دڵی موسڵمان بۆ موسڵمانی ڕووتو ڕەجاڵ وزەی تیا نەمێنێ!

-سەرما کاتێک مرێنەرە کە دین فەوتابێت و ئەسڵە بنەڕەتیەکان مردبن!

-سەرما لە جێگەیەکدا خۆ دەنوێنێ کە سوریا تەنیاو بێ کەس وێڵ کرابێ!

*سەرما بە تەنێ کەس ناکوژێ و کەسیشی پێ ناکوژرێ!

**سەرما نە داعیشە و نە زلهێزە دڵڕەقەکان!

*سەرما جیاوازە لە سیخوڕە عەربیەکان؟

*سەرما زۆر گەورەترو پیرۆزترە لە هەموو ئەوانه!

*هەزار ئەوەندەی ئەو چەپەڵە دڵ ڕەقانە شکۆمەندی هەیەو بەڕێزترە!

-باشە کوا لە کوێندەرێ دیوتانە کە سەرما بە چەقۆ سەرێک بقرتێنێ؟

یان بە ساڕووخ نەتەوەیەک بکوژێ؟ 

-یان بە گازی شیمیایی نەوەیەک قڕ بکا؟

-باشە کەنگێ سەرما ماڵی ڕوخاندوە؟

-کەنگێ سەرما مزگەوتەکانی هەڵپڕوکاندوە؟

-لە کوێ سەرما نامووس و شەڕەفەکانی پێشێل کردوە؟

-ئەرێ ئێوە بیستوتانە کە سەرما پیلانی داڕشتبێ و خەیانەتی کردبێت و دەستی چەپەڵی خستبێتە ناو دەستی نەیارانیەوە؟

@چی دەڵێن و لە سەر ئەم بابەتە چۆن دەدوێن؟

@بزانن کە سەرما نە تاوانبارە و نە هێن بچووک و پێشێلکارە!

@سەرما هیچ کاتێک چەتەیی نەکردوە و دەرمان و بژیوی بێدەرەتانەکانی بە تاڵان نەبردوە!

@سەرما ڕێگەی یارمەتیو بە هاناوەچونی لە هەمبەر کەس دانەخستوە!

خواوەندی موتەعال لە نێوان ئێمەو هەموو ئەو زاڵمە دڵڕەقانەدایە..

جێژوانی هەموو لایەکمان ڕۆژی پەسڵانە و بە ڕاستی ڕۆژی دوایی  بۆ دڵ رەقەکان تاڵ و کرچوکاڵە..

“فلا تعجل علیهم انما نعد لهم عدا”

نوسینی: سەردار شەمامی

نمایش بیشتر

سردار شمامی

@ کردستان - بانه @ نویسنده - مترجم @ فعال دینی و اجتماعی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا