اصول

سوده کانی نویژی جه ماعه ت و چوونه مزگه وت

سودەکانی نوێژی جەماعەت و چوونە مزگەوت 


 

دینی ئیسلام ، دینی پێکەوە ژیان و ئاشتی و تەبایی و چەساپاندنی عەدالەت و جوان کردنی ئەخلاقیاتی ئینسان و ئەوپەڕی تەوازووع و عبودیەتە بۆ خوای باڵادەست ، هەر لەبەر ئەم مانا گشتگیرەیە کە کاتێک ئینسان ئیسلام ئەکاتە ناسنامەی خۆی و بەوپەڕی توانای خۆیەوە هەوڵ ئەدات بۆ تەتبیق کردنی ئەحکامە شەرعیەکان ، چونکە هەرکەسێک بتوانێت چەمکە جوانەکانی دینی ئیسلام لە خودی خۆیا بەرجەستە بکات ، بێگومان ئەبێتە عەبدێکی حەقیقی ، ئەبێتە مرۆڤێکی نمونەیی لەو پەڕی جوانی کەمالیاتی ئینسانیدا دەر ئەکەوێت ، لەبەر ئەوەی زۆرینەی چەمکەکانی دینی ئیسلام بۆ باش کردن و پتەو کردنی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانە ، واتە پەیوەندیەکی دروستی بە تەواوی مانا مرۆڤ لەگەڵ مرۆڤ وە مرۆڤ لەگەڵ سەرجەم زیندەوەرەکانی دیکەی سەر ئەم زەویە ، لە دینی پیرۆزی ئیسلامدا زۆر گرنگی دراوە بە نوێژی جەماعەت ، چونکە نوێژی جەماعەت زۆر کاریگەری هەیە لەسەر بەهێز بوونی ئاستی  ئیمانی ئینسانی مسوڵمان ، بەتایبەتی نوێژ کردنی لە کاتی خۆیدا لە مزگەوت ” هەر وەک پێغەمبەر ( درودی خوای لێبێت ) ئەفەرمووێت “هەرکەس هاموو شۆی بەردەوامی مزگەوتی هەبوو شایەتی ئیمانداری بۆ بدەن ، لێرەدا چەند مەبەست و سودێکی نوێژی جەماعەت ئەخەینە ڕوو وەک بیرخستنەوەیەک وە هەم وەک دەرخستینی سودەکانی نوێژ کردن بە جەماعەت ، چونکە زۆر کەس هەیە ئەڵێت بۆ ئەوەنە ئەچیت بۆ مزگەوت بۆ لە ماڵەوە نوێژەکەت ناکەیت ! لێرەدا وەک وەڵامێک ئەڵێین ، جیاوازیەکی زۆر هەیە لە نێوان نوێژی جەماعەت و نوێژی تەنهایی لە ماڵەوە “چونکە   


(١) کاتێک مسوڵمانان بە ڕیز ئەوەستن قاچیان بە قاچی یەکەوە و شانیان بە شانی یەکەوە ، ئەوپەڕی یەک ڕیزی مسوڵمانان و عەدالەتی ئەم دینە دەرئەکەوێت کە مسوڵمانان هەموو لە یەک ئاستی ئینسانیدان مەگەر کەسێک تەقوای زیاتر بێت ، بەشێک لە قوڕەیشیەکان لە سەردەمی پێغەمبەردا ( درودی خوای لەسەر بێت ) هەر لەبەر ئەم هۆکارە بوو نەئەبوون بە مسوڵمان ، ئەیان ووت ” چۆن ئەبێت ئێمە مسوڵمان بین لای کۆیلە و هەژار و خەڵکی ئاساییەوە شان بە شانی ئەوان نوێژ بکەین ! هەڵبەت ئەمەش غروری ئەوان بوو لە ئاست خەڵکانی خوار خۆیان ، دینی ئیسلام هاتووە ئەم غروورەی ئینسان بشکێنێت و عەدالەتی کۆمەڵایەتی بچەسپێنێت ، چونکە هیچ کەس لە کەسێکی دیکە زیاتر نیە مەگەر کەسێک عیلمی زیاتر بێت و تەقوای زیاتر بێت ، (ان اکرمکم عند اللە اتقاکم ) .


(٢)نوێژی جەماعەت ئەبێتە هۆی گرێدانی سیلەی ڕەحم و یەکتر بینی و هەواڵ پرسینی نوێژ خوێنان لە کاتی ئامادەبوون بۆ نوێژ ، ئەمەش ئەجر و پاداشتێکی زۆری هەیە لەگەڵ یەکتر تەوقە  کردن  و بە زەردەخەنەوە قسە لەگەڵ یەکتر کردن ، ڕەنگە دۆستی وات هەبێت چەندین هەفتەبێت نەتبینیبێت ، بەڵام لە مزگەوت چاوتان بە یەک ئەکەوێت و لە نزیکەوە ئەحواڵی یەکتر بپرسن و ئەکرێت لە کێشە و موعاناتی یەکتر ئاگادار بن و بە هەموو لا لە هەوڵی چارەسەرکردنیدا بن .


(٣)پاداشتی بەرزی خوایی لە کاتی ئامادەبوون بۆ نوێژی جەماعەت ، هەر وەک لە حەدیپ دا هاتوە هەر نوێژێک بە جەماعەت پاداشتی ٢٧ نوێژی هەیە ڕەنگە زیاتریش ، هەڵبەت تەنها خوای گەورە خۆی ئەزانێت پاداشتی مرۆڤەکان مقابیل بە کارەکانیان چەندە ، ئەمەش ئەکەوێتە سەر تاکی نوێژ خوێن کە ئایا چەنێک بە ئیخلاصەوە نوێژ ئەکات .


(۴)کاتێک مسوڵمان بەرەو مزگەوت ئەڕوات ، هەموو ئەو هەنگاوانەی بە خێر و سەدەقە بۆ ئەنوسرێت کە بەرەو مزگەوت ئەینێت ، هەر ناڕەحەتی و گەرما و سەرمایەکی توش بێت لە ڕێگەدا ، هیچی لای خوا ون نابێت .


(۵)نوێژی جەماعەت جیاواز لە نوێژی تەنهایی ،  ئاسودەیی و دڵنیاییەکی تەواوت پێ ئەبەخشێت ، بە ڕێک و پێکی نوێژەکە ئەنجام ئەدرێت و حەقی تەواو ئەدرێت بە نوێژەکە ، ئەمە وا ئەکات دەمارەکانی ئینسان خاو ببنەوە و مرۆڤ سترێسی و شڵەژاوی نەمێنێت و زۆر زیاتر هەست بە دڵنیایی بکات و دڵ خۆش بێت بەو عیبادەتە کە لەگەڵ براکانیا ئەنجامی داوە کە بریتیە لە نوێژ .


(۶)لە دوای نوێژی جەماعەت لە مزگەوت ، تاکی نوێژ خوێن حەز و خولیایی زیاتری بۆ دروست ئەبێت کە زیکرەکان بخوێنێت و ئەمەش پاداشتی زیاتری لەسەرە ، ڕەنگە لە ماڵدا خولیا و تاقەت کەمتر بێت .


(٧)لەبەر ئەوەی ئێستا دوونیا دوونیایی جەنجاڵی و سورعەت و تەکنەلۆژیایە ، ئەمانە وای کردووە مسوڵمان زۆر مەشخوڵ بێت ، بە دەنگی اللە اکبری مزگەوت نەبێت نوێژی بیر نەکەوێتەوە ، لە کاتێکدا ڕەنگە زۆر بە ئاسانی  هەموو ئەو شتانەی کە سترێس و مەشخوڵیان کردووە ئەەتوانرێت بخرێتە دوای نوێژ ، بەتایبەت تۆڕی ئەنتەرنێت و فەیسبووک و ویب سایتەکان ، کە ئەگەر مرۆڤ ووشیار نەبێت کاتێکی زۆری ئەبات و عیبادەتەکانی سارد ئەکاتەوە یان نای هێڵێت ، لەبەر ئەوە چوون بۆ مزگەوت لە کاتی خۆیدا ، بەربەستێک بۆ ئەو هێزە خۆسەپێنە دائەنێت ، مرۆڤەکە ئەبێتە خاوەنی ئیرادە و بڕیار .


(٨)لە بەردەوامیت لە کاتی نوێژەکاندا بۆ مزگەوت ئەبێتە هۆی ناسینی خەڵکێکی زیاتر و ئەو مسوڵمانانەی تازە هاتوونەتە ئەو مەنتیقەیەی کە تۆی لێ ئەژیت ، یان لەگەڵ ئەو کەسانەی کە تازە مسوڵمان بوون ئەبیتە دۆست و ئاشنا ، ڕەنگە پێویستیان بە چەند کەلیمە قسەیەکی بە سودی تۆ هەبێت  ( الکلمت طیبه الصدقه ) ، یان ڕەنگە سود لە قسە و باسیان وەر بگریت ، بۆیە چونەکەت بۆ نوێژی جەماعەت خێرێکی دیکەی بە دوای خۆیدا هێنا (خیر علی خیر ) .


(٩)زیندوو کردنەوەی چەند نوێژێکی دیکە جگە لە پێنج فەرزەکە ، ڕەنگە مردوویەک هێنرابێتە مزگەوت بۆ ئەوەی نوێژی جەنازەی لەسەر بکرێت ، تۆش بە هەمان شێوە لەگەڵ مسوڵمانانی مزگەوتەکە ئەوەستیت  نوێژ ئەکەیت ، بێگومان لەم نوێژەدا دەرسێکی باش فێر ئەبیت ، تێ ئەگەیت لەوەی کە ئەمڕۆ نوێژت لەسەر مردویەک کرد ، سبەینێ خۆت لە شوێنی مردوەکەیت و خەڵک نوێژت لەسەر ئەکەن ! یان نوێژی جەژن لەکاتی جەژنی قوربان و جەژنی ڕەمەزاندا ، یان نوێژی هەینی ..


(١٠)یەک ڕیزی و جوان وەستانی مسوڵمانان و جۆش و خرۆشی نوێژ خوێنان و دەنگی ئوسرەی قورئان خوێنان و باس و ڕاڤە و لێکدانەوەی مامۆستای مزگەوت بۆ چەند مسوڵمانێک و تەوقە و ڕووخۆشی نوێژ خوێنان بە ڕووی یەکدیدا ، هەموو ئەمانە ئەبنە هۆی بەرز بوونەوەی شەحنی ایمانت و بێگومان کاتێک لە مزگەوت دێیتە دەرەوە دڵخۆش تر و دەروون ئاسودە تریت وەک لەوکاتەی پێش ئەوەی بێیتە مزگەوت .


 

واخیر دعوانا ان الحمدللە الرب العالمین

دانا حسین

نمایش بیشتر

ســــۆزی میــــحڕاب

سایت ســــۆزی میــــحڕاب در آذرماه 1392 با همت جمعی از اهل قلم خوشنام و گمنام تاسیس شد ســــۆزی میــــحڕاب بدون جنجال و در اوج عملگرایی به ترویج مبانی میانه روی می پردازد ســــۆزی میــــحڕاب با هیچ جریان و هیچ احدی درگیری ندارد ســــۆزی میــــحڕاب رسالتی جز همزیستی و دگرپذیری ندارد

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا