سۆزی میحڕاب
سۆزێکه لە ناخەوە
بۆ دەربڕینی پەیامی حەق
بوڕکانێکه له وتەی جوان
لە پێنووسی ئێوەی ئازیزان
هۆ خوشکان، برایان
مەیدان دراوه پێتان
دەی قوڵی هیممەت هەڵماڵن
بۆ پاراستنی دین و نیشتمان
هۆنراوەی جوان هەڵبەستن،
بیکەن به دیاری
بۆ گەنج و لاوان
بۆ دایکان و کچان
ڕێبازی حەقیان نیشان دەن
با بڕۆن بەرەو یەزدان
تێبگەن لە ئایینی پێکەوە ژیان
سۆزی میحڕاب مالپەڕی ئێوەیە
دروشمی میانەڕەوی و تەباییه
جەوهەری وتاری ناوازەیە
لە پێنووسی ڕەنگینی نۆئەندیشانه
یا خوا هەر سەربەرز بێت سۆزی میحڕاب
لە خزمەتدا بێت بۆ دین و نیشتمان
وێڕای سڵاو و ڕێز لە سەرجەم خوشکان و برایانی نواندیش و زەحمەتکێش و ماندوونەناسی سۆزی میحڕابی.
منیش بە نۆرەی خۆم پیرۆزبایی خۆم بە بۆنەی یادی لەدایک بوونی گەوره و پێشەوای مرۆڤایەتی، حەزرەتی موحەممەدﷺ و هەروەها سێهەمین ساڵگەردی دامەزراندنی سایتی سۆزی میحڕاب، ئاراستەی سەرجەم ئێوەی بەڕێزان دەکەم.
لە خوای گەوره داواکارم
ژیانتان لێوانلێو لە ئاسوودەیی و بەختەوەری بێت،
گۆڕتان پڕ نوور لە ڕەحمەتی یەزدان بێت،
دواڕۆژتان لەگەڵ پێغەمبەران و شەهیدان بێت،
ماڵتان له بەهەشتی بەرینی خوا، جیرانی محمدالمصطفی’ بێت،
سۆزی میحڕاب هەردەم دەغدەغەی ژیانتان بێت.
کلثوم حسن زاده