دل نوشتهکوردی

شنەبای حیرا

شنەبای حیرا

چەخماخەی کورتەنامەی حیرا،لەسەدەیەک لێدرا کە زاماری دڵی بەشەرتەشەنەی کردبوو و چارەسەری بەهیچ حەکیم و لوقمانێک نەدەهات وبایخی مرۆڤایەتی لەگیانەڵا دابوو.
هناسەیەک وێنەی مەڵحەم ودەوایەک بوو کە مرۆڤی ماڵوێرانی ژێرچنگی هاورەگەزەکانی خۆی هێوەرکردەوە و ئاهێکی ژانبەخشی هەڵکێشا.سەردەمێک کە مرۆڤایەتی و حورمەت و کەسایەتی لێ ستێنرابۆوە.

شنەبای حیرا هێندە بەجێ و ڕێ بوو کە مرۆی سەرلێشێواو، دەستی بەهیچ جێگە و کەسێک ڕانەدەگەیی بەکردەوە کڵۆڵ و کۆیلەولاوازببوو وهاوارێکی خنکابوو کەکەس نەیدەبیست.

ئینسان بێ هەوێنی عیرفان و خواناسی وێنەی قانگەڵە چەقڵێکە کەبەدەم گێژەلووکەوە سەما دەکا و هەردەم لەوڵاتێکە و کۆچەرەو بێ نێشتمان و شوناسە و نازانێ لە چ دەگەڕێ و بۆ کوێ دەچێ و لەدووی چ وێڵە.

عیرفانێکی کە بەدەم چیای ئۆحودەوەی داباری و نیوە دورگەی عەرەبی و دواتریش جیهانی کردە بژوێن و پڕبوو لەخواناسین و خۆناسین و حیکمەت و رێگاو شوێنی پڕ لەئامانج و دیاریکراو.هەدەفێکی پیرۆزی خستەناو ژیانی مرۆڤ کە دەبێ چۆن رێگا بپێوێ و چ کەرەسەیەکی پێویسە و بەرەو کوێ هەنگاو هەڵێنێ؟

رووداوی ناوئەشکەوت،هەروا شتێکی ساکارو کاتی نەبوو وکەتەنیا لەمەودایەکی کورت روویدابێ و ببڕێتەوە و بە دڵی مێژوو بسپێردرێ.
حیرا شوناس و مەعریفەیەکی دەروونی و ئەخلاقیە کە سنووری نێوان ئاژەڵ و مرۆڤی دیاری کردو نەخشە و پلانێکی جوان و رازاوە بوو کەجێگەو پێگەی ئینسانی هێنایەوە کایە و ئاکارو بۆچوونە گەندەڵەکانی لە ناو مێشک و جەستەی بنیادەم داڕمی و رێچکەکانی پڕکردنەوە و شاڕێی ژیانی واقیعی هەموارکرد.

بەشی شوناسی حیرا بۆ هەموو مرۆڤە و وڕەگەزو نەتەوەو زمان وسنوورناناسێ و پێخۆرێکی مەعنەوی و دەروونی هەر ئینسانێکە و نکۆڵی لێناکرێ ونیازێکی حاشاهەڵنەگرە و لەمرۆڤ دانابڕێ .

ئاڵاهەڵگری ناو حیرا، پیاوێکی مەندو ناوازەو داڕێژراو وپوختە وجوامێر و تۆکمە بوو کە پیاوەتی ئەوبەڕێزە لەسەرزمانان بوو بەرژەوەندی تاکەکەسی خۆی فیدای خۆشی بەشەر و ئاوەدانی سروشت و فەرمانەکانی خوا کرد و چاوی لەماڵی دونیا و کۆشک و تەلارو حەرەمسەراو زیندان و خوێنڕێژی نەبوو و دەراوی زاری ئەو، ئاشتی و برایەتی و پێکەوە ژیان بوو.هەرئەو ئاکارانە شوناسەیەکن بۆ عیرفانێکی ڕێک و پێک و مرۆڤ پەسەند.

موحەممەد،دەنگی خنکاوی ملێۆنەها کەس بوو کە وەهاوار کەوت وچوون بەناو دین و پاشایەتی و خزمەت، هەژارو بێکەس و کاریان دەچەوساندنەوە و دەستیان لە قورگێ نابوون و هەناسەیان بۆ هەڵنەدەکێشراو لەسەرەمەرگ دابوون و پێ لەسەر مل بوون.

شنەبای ئەشکەوت، لەکات و ساتێکی هێندە هەستیار هەڵی کردکەباغ و مەزرای ژیانی لەویشکەرۆیی وخنکان و ژێرچەپۆکی و کرمەڕێزی رەهاکرد و چرای هومێد و مانگەشەوی ئازادی و خۆری گیانبەخشی وەگرخست ئەو زاته بەڕێزە کردەوە و وتەکانی یەک بوون و موویان لەناو نەدەچوو بۆیە ببوو بە هیوای ڕزگاری خوازی کۆیلە و بێ دەرەتانەکان و لەژیان دابڕوەکان و قۆڵ قۆڵ خۆیان لەباوەش داویشت.

ئێستا لەم کات و ساتەی ئەم سەردەمە کەخەریکە وەک پێش هەناسەی حیرای لێبێتەوە و نەزانی و خۆ بەگەورە زانین و پشت بەزانیاری بەستن و لەخۆبایی بوون، مرۆڤ دادەگرێ و خۆی پێ خوایە و وادەزانێ هەموو شتێک دەزانێ ودەتوانێ چارەسەری هەموو قەیرانەکان بکا ولەوتاریکە سەلاتەداکاروانی سەرلێشێواوی خۆی بەرەو ڕزگاری بەرێ و نیازی بە بوونی خوا نییە و دەسەڵات وبوونی خۆی هەموو شتێکە و لەناو دەریای ناسوپاسی و بێ ئەمەگی و کەللەرەقیدا دەخنکێ هەست دەکرێ کە شنەبایەکی دیکەی حیرا پێویسته هەڵکا و بووژانەوەیەک وەگەڕ بخا.

کۆسارو ساراو لێرەواری تینووی مرۆو، لەو سەردەمەدا هێندە ویشکەرۆیه کەتەنیا دڵۆپەبارانی عیرفانێکی رەسەن و بێ خەوش و پاک، دەتوانێ تەشەنە بکاتە ناو دڵەکان و ریشە و بنچکی رەق هەڵاتوووی ئەم چاخە چارەسەربکا و بژوێنێکی مەعنەوی و ئارام بەخش وەڕازێنێ و وەرزی زەردهەڵگەڕاوی پاییزی ژیان وەبووژێنێ.

خۆناسین و عیرفان و خواناسی،ونبوێکی بەشەری سەردەمە و لەبەر خۆبەزل زانی و سەرلێشێواوی، لێی لادەدا و یان خۆی لێ گێل دەکا ویان هێن سەرقاڵی شتی دیکەیە کە وەسەری هەڵناپڕژێ و هەنگاو بەهنگاو لەناو لیتەو زۆنگاو ڕۆدەچێ وسڕدەبێ وهەستیشی پێ ناکا.

عیرفان وێنەی شێ باییکە کە کزەڵۆکی و وەڕەزی ژیان دادەمرکێنێ،تەڕایی کەلوەبارانێکی تەڕو فێنکە کەزەوی و زاری ویشکی دڵ دەخووسێنێ و جوامێری و مرۆڤایەتی لێ سەرهەڵدەدا،سێبەرێکی پان و بەرینی دژە خۆرە کە ژیان دەپارێزێ و دەبێتە هێوەرکردنەوە رووح و دڵی ماندووی بەشەر،ژینگەیەکی سەوزەڵانییە کە هەموو کەس و ڕەنگ و زمان و نەتەوەیەک ،لەخۆدەگرێ ، داوێن وئامێزێکی گەرم وبەتینە کە جێگای حەسانەوە و چاولێکنانە لە تێهەڵچوون و گرژی دەپارێزێ.

ئەگەر مرۆڤی سەردەم دەیهەوی ڕاخەری ژیانێکی پڕهێمنایەتی و خۆش ڕابخا و تام و چێژ لەبەرهەم و کەل و پەلەکانی زانیاری وەرگرێ و دەست و بن سەری نێ دەبێ ژیانی ئاوێتەی عیرفان و خوان

اسی بێ وبیکاتە هەوێن وکەزیە و پرچی خۆی بەو شنەبایە پەرێشان کا و ئاهێکی بێتەوە بەر.
جائەوجار بەڕاستی درووشمەکانی یەکسانی و مرۆڤایەتی و سەروەری دێنە دی و گەورەشارێکی بچکۆڵانەی سێحراوی بەناو جیهان بوونی دەبێ.

جەهانگیربابایی ـ سەردەشت ـ پووشپەری ۹۹

از طريق
جهانگیر بابایی
منبع
https://sozimihrab.org/
نمایش بیشتر

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا