شه‌شه‌ی شه‌شه‌ڵان (شه شه کان)
خوای میهره‌بان پاداشتێکی زۆری بۆ خاوه‌ن باوه‌ران و ئه‌ویندارانی رێی راستی داناوه، و خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی بۆ ئاماده کردوون، نموونه‌یه‌ک له‌و خه‌ڵاتانه ئه‌وه‌یه که له‌م فهرموودیهیهی پێغه‌ممه‌ردا دروودی خوای لێ بێ به‌دی ده‌که‌ین: خه‌ڵاتی نه‌ک ته‌نیا لێخۆشبوو‌ن! به‌ڵکو دورخستنهوهیهکی وا له‌دۆزه‌خ تا به‌دیتنی ئازاری پێ نه‌گا، ئه‌وه‌ته بوخاری و موسلیم و خاوه‌ن سونه‌نه‌کان بۆمان باس ئه‌که‌ن که ئه‌بو سه‌عیدی خودری خوا لێی رازی بێ فه‌رموویه‌تی: سَمعْت النَّبیَّ صلى اللـه علیه واله وسلم یَقول: مَنْ صَامَ یَوْمًا فی سَبیل اللَّه بَعَّدَ اللَّه وَجْهَه عَنْ النَّار سَبْعینَ خَریفًا (۱). واته: له‌پێغه‌ممه‌ری خوام دروودی خوای لێ بێ بیست فه‌رمووی: ئه‌وه‌ی له‌رێی خوادا ته‌نیا رۆژێ بهرۆژووبێت خوا حه‌فتاساڵ رووی له‌ئاگری دۆزه‌خ دوور ده‌خاته‌وه..
به مه‌رجێ ئه‌و رۆژووه نه‌بێته هۆی تیاچوونی مافێکی، وزیانێکی پێ نه‌گه‌یه‌نێ، ئه‌گه‌ر کارگه‌ر بوو له‌کاره‌که‌ی دوای نه‌خات، و ئه‌گه‌ر جووتیار بوو لهجووتهکهی دوای نه‌خات، وئه‌گه‌ر قوتابی بوو زیان لهدهرسهکهی نه‌دا، و له‌ئه‌رکه‌کانی دوای نه‌خات. هه‌روه‌ک ئیمامی نه‌وه‌وی لهشهرحهکهیا ده‌فه‌رموێ: رێزی به‌رۆژووبوون له‌پێناوی خوادا گه‌وره‌یه، ئه‌م خێره بۆ ئه‌وانه‌یه که بهرۆژووبوونهکه زیانیان پێ نه‌گه‌یه‌نێ، و به‌بۆنه‌ی ئه‌و رۆژووه‌وه مافێک له‌ناو نه‌چێت.
جا ئه‌مه به‌شێوه‌یه‌کی گشتی، و به‌تایبه‌تیش، شه‌شه‌ی شه‌شه‌لان ونۆمینهی حاجیان و ئه‌وانه‌ی تریش که‌له‌م بابه‌ته‌ن خه‌ڵاتن و بۆ باوه‌رداران ئاماده کراوون.
شه‌شه‌ی شه‌شه‌ڵان(شه شه کان)
پێغه‌ممه‌ردروودی خوای لێ بێ رۆژانێکی له‌ناو مانگه‌کاندا هه‌ڵبژاردووه، و گه‌وره‌یی خێری به‌رۆژووبوونی له‌و رۆژانه‌دا باسکردووه، یه‌کێ له‌وانه رۆژووی شه‌شه‌ڵانه، شه‌شه‌ڵان بریتییه له شه‌ش رۆژه‌ی دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زان..له‌و باره‌وه چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌کمان له کتێبه ساغ و دروسته‌کانی فه‌رمووده‌وه پێگه‌یشتووه.
وه‌ک ئه‌و فه‌رمووده‌ی که ئیمامی موسلیم له‌ئه‌بو ئه‌ییوبی ئه‌نسارییه‌وه خوا لێی رازی بێت بۆمان ده‌گێرێته‌وه که: پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ فه‌رموویه‌تی: ئه‌وه‌ی ره‌مه‌زان به‌رۆژووبێ، و پاش ئه‌وه شه‌ش رۆژ له‌شه‌شه‌ڵان به‌شوێنیا به رۆژووبێ، وه‌ک به‌رۆژووبوونی ته‌واوی ساڵ وایه.. عَنْ أَبی أَیّوبَ اڵانْصَاریّ رَضیَ اللَّه عَنْه: أَنَّ رَسولَ اللَّه صل اللـه علیه واله وسلم قَالَ: مَنْ صَامَ رَمَضَانَ ثمَّ أَتْبَعَه ستًّا منْ شَوَّال کَانَ کَصیَام الدَّهْر (۲). ترمزی و ئه‌بوداودیش هه‌مان فه‌رمووده‌یان ریوایه‌ت کردووه.
ئیمامی نه‌وه‌وی له‌شه‌رحی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌دا ده‌فه‌رموێ: ئه‌مه به‌ڵگه‌یه‌کی ئاشکرایه بۆ مه‌زه‌بی شافیعی و ئه‌حمه‌د و داودی زاهیری که رۆژووی ئه‌م شه‌ش رۆژه سوننه‌ته. ۳)
ئه‌وه‌ی ئه‌یه‌وێ به‌رۆژوو بێ، به‌لای شافیعییهکانهوه باشتر وایه یه‌کسه‌ر پاش جه‌ژنی ره‌مه‌زان شه‌ش رۆژه‌که به‌رۆژوو بێ. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ینی خست، یا له‌سه‌ره‌تای شهووالهوه دوای خست بۆ کۆتایی مانگه‌که، خێری ئه‌وه‌ی ده‌ست ئه‌که‌وێ که‌له‌دوای ره‌مه‌زانه‌وه ئه‌وشه‌ش رۆژه‌ی گرتووه، چونکه ئه‌وه‌ی تیا هاتۆته‌دی که له‌پاش ره‌مه‌زانه‌وه شه‌ش رۆژی له شه‌شه‌ڵان گرتووه..
له‌ناو حهنهفییهکانا (ته‌حاوی- طحاوی)ش پێی وایه که رۆژووی شه‌ش رۆژه‌ی شه‌شه‌ڵان سوننه‌ته، و ئه‌وه‌ته له کتیبی “مشکل الآثار” ئه‌فه‌رموێ: پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ خه‌ڵکی هانداوه بۆ رۆژووی شه‌ش رۆژ له شه‌وال، و کرده‌وه‌ی چاکه‌ش یه‌ک به‌ده پاداشتی هه‌یه، هه‌روه‌ک خوا ده‌فه‌رموێ: مَن جَاء بالْحَسَنَه فَلَه عَشْر أَمْثَالهَا (۴) ئه‌وه‌ی چاکه‌یه‌ک بکات ده به‌رامبه‌ر پاداشتی هه‌یه.. له‌گه‌ڵ رۆژووی ره‌مه‌زاندا په‌روه‌ردگار کردوویه‌تی به که‌فاره‌تی گوناهی ته‌واوی ساڵه‌که(۵)
چاکه یه‌ک به ده‌یه
بوخاری و موسلیم له‌فه‌رمووده‌یه‌کی دروستا بۆمان باس ئه‌که‌ن که پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ به عه‌بدوڵڵای کوری عه‌مری فه‌رمووه: صمْ مِنَ الشَّهْر ثلاثَه أیَّام، إنَّ الحَسَنَهَ بعَشْر أمْثالهَا، وَذلکَ مثل صیام الدَّهْر (۶) واته:له‌هه‌ر مانگێکا سێ رۆژ بهرۆژووبه، چاکه‌ش پاداشتی یه‌ک به‌ده‌یه، ئه‌مه‌ش وه‌ک رۆژووی ته‌واوی ساڵ وایه..
زانایان فه‌رموویانه: بۆیه وه‌ک رۆژووی ته‌واوی ساڵه‌که وایه، چونکه چاکه به ده به‌رامبه‌ری خۆیه‌تی، به‌و پێیه ره‌مه‌زان خێری ده‌مانگی هه‌یه، و شه‌ش رۆژه‌که‌شی دوو مانگ ، ئه‌وا بووبه ساڵێک، جا ئه‌وه‌ی هه‌موو ساڵێک ئاوه‌ها بکات, وه‌ک ئه‌وه وایه هه‌میشه به‌رۆژوو بووبێت..
که‌وابوو
*رۆژووی شه‌ش رۆژه‌ی شه‌شه‌ڵان، خێرێکی گه‌وره‌یه‌و هه‌رکه‌س به‌رۆژووبێ، وه‌ک ئه‌وه وایه ته‌واوی ساڵه‌که بهرۆژووبووبێ، و ئه‌وه‌ی بیکاته عاده‌تی ساڵانه‌ی خۆی، خێره‌که‌ی وه‌ک ئه‌وه وایه هه‌میشه به‌رۆژوو بووبێ..
خوا یارمه‌تیده‌رمان بێ بتوانین ئه‌و کاره ئاسانانه ئه‌نجام بده‌ین، تا ئهوخێره گه‌ورانه به‌ده‌ست بێنین..
۱٫أخرجه البخاری فی کتاب الجهاد والسیر/باب فضل الصوم فی سبیل الله، ص:۵۷۷، برقم:۲۶۲۸٫ و مسلم فی الصیام/باب فضل الصیام فی سبیل الله لمن یطیقه بلا ضرر، ص: ۴۸۶، برقم: ۱۹۴۹.
۲٫أخرجه مسلم فی کتاب الصیام/باب استحباب صوم سته أیام من شوال، ص: ۴۹۴، برقم:۱۹۸۴٫ و أخرجه الترمذی فی کتاب الصوم/باب ماجاء فی صیام سته أیام من شوال، برقم:۶۹۰٫ و أخرجه أبوداود فی کتاب الصوم / باب صوم سته أیام من شوال.برقم: ۲۰۷۸.
۳٫مهبهست له‌وانه مالیک وحهنهفییهکانه، که پێیان وایه رۆژووی شهشهلاَن که‌راهه‌تی هه‌یه..تا خه‌ڵکی به‌واجبی نه‌زانن. مالیک لهمووهتتهئا فه‌رموویه‌تی: نه‌مدیوه یه‌کێ له زانایان له شهشهلاَندا بهرۆژووبووبێت ، أخرجه مالک فی کتاب الصیام / باب جامع الصیام، قبل کتاب الإعتکاف.
۴٫سوره الأنعام/ ۱۶۰.
۵٫راجع الطحاوی فی مشکل الآثار/ باب بیان ما روی “من صام شهر رمضان ثم أتبعه… “.
۶٫أخرجه البخاری فی الصوم/باب صوم الدهر،ص:۳۹۰، برقم:۱۸۴۰٫ ومسلم فی کتاب الصیام/باب النهی عن صوم الدهر برقم: ۱۹۶۲.
ماموستا حه سه ن پینجوینی