شه یتان و نویژی به یانی(چیروک)
به‌رده‌وامی له‌سه‌ر کاری خێر زۆر گرنگه، بۆیه پێغه‌ممه‌ری خۆشه‌ویستمان سڵاوی خوای لێ بێت ده‌فه‌رموێ:” إن أحب الأعمال إلى الله ما دووم علیه وإن قل” بێگومان خۆشه‌ویسترینی کرده‌وه‌کان لای خوا ئه‌وه‌یانه که به‌رده‌وام بێت با که‌میش بێت.
خوا کاری خێری به‌رده‌وامی پێ خۆشه له‌وه‌ی پچڕ پچڕبێت، هه‌روه‌ها ئێمه دوژمنێکمان هه‌یه سوێندی خواردووه هه‌میشه له کهمینا بێت بۆمان، و زیانمان پێ بگه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ته قورئان بۆمان باس ده‌کات که شه‌یتان وتوویه‌تی” فَبِعِزَّتِکَ لأُغْوِیَنَّهُمْ أَجْمَعِینَ، إِلاَّ عِبَادَکَ مِنْهُمُ الْمُخْلَصِینَ ” ص/۸۲ و۸۳٫ ” ئه‌ی خوا به عیززه‌تت قه‌سه‌م ئه‌بێ سه‌ر له‌هه‌موویان بشێوێنم، مه‌گه‌ر به‌نده پاڵفتهکانت کهدهسهڵاتم ناشکێ به‌سه‌ریاندا..
له‌به‌ر ئه‌وه زۆر پێویسته ئاگامان له خۆمان بێت، وعهزیمهتمان نه‌پسێ، و ته‌گه‌ره‌و کۆسپه‌کان له‌کاری خێر دوامان نه‌خه‌ن..
له‌م ماوه‌یه‌دا چیرۆکێکم خوێنده‌وه رووداوێکی زۆر سه‌یری تیا‌بوو، هه‌رچه‌ند رووداوه‌که چیرۆکه و له‌وانه‌یه واقیعی نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌مانه ته‌مسیلن و مه‌به‌ست لێیان په‌روه‌رده‌یه، و حه‌قیقه‌تێک پیشان ده‌دات که ئه‌ویش دوژمنایه‌تی شه‌یتانه، و پاداشتی سوور بوون له‌سه‌ر کاری خێره.. فه‌رموون ئه‌وه ئێوه‌و ئه‌وه چیرۆکه‌که:
شه‌یتان و نوێژی به‌یانی:
ده‌گێڕنه‌وه پیاوێکی خوادۆست به‌یانییه‌کیان زوو خه‌به‌ری ده‌بێته‌وه، و خۆی ده‌گۆڕی و ده‌ستنوێژێکی جوان ده‌گرێ، وله‌رێگه‌ی مزگه‌وتا ده‌که‌وێت و پۆشاکه‌کانی چه‌په‌ڵ ده‌بن، و ده‌ست نوێژه‌که‌شی ده‌شکێ، هه‌ڵده‌سێته‌وه خۆی ده‌ته‌کێنێ وده‌گه‌ڕێته‌وه بۆماڵ ده‌ست نوێژێکی جوان ده‌گرێ و ده‌که‌وێته‌وه رێ بۆ مزگه‌وت، به‌ڵام جارێکی تر ده‌که‌وێت، ئه‌م جاره‌یان ده‌که‌وێته ناو قوڕاوێکه‌وه، هه‌ڵ دهسێتهوهو ده‌ڕواته‌وه بۆماڵ جله قوڕاوییه کانی داده‌که‌نێ و ده‌ستنوێژه‌که‌ی تازه ده‌کاته‌وه، و به‌ده‌روونێکی فراوانه‌وه ده‌که‌وێته‌وه رێ بۆ مزگه‌وت..
له‌و کاته‌دا که به ڕێگه‌دا ده‌ڕوات بۆ مزگه‌وت پێاوێکی چرابه‌ده‌ست ده‌بینێ، ئه‌میش چۆن و چاکی له‌ته‌کا ده‌کات و هه‌واڵی ده‌پرسێ، و ئه‌ویش پێی ده‌ڵێ فڵانی من تۆم بینی له‌رێگه‌ی مزگه‌وتا دوو جار که‌وتی، منیش ئه‌م چرایهم بۆ ئامادهکردیت و بۆم هێنایت تا رێگه‌که‌ت بۆ رووناک بکه‌مه‌وه‌و جارێکی تر نه‌که‌ویت..
ئه‌میش زۆر به‌گه‌رمی سوپاسی ده‌کات و دوعای خێری بۆ ده‌کات و پێکه‌وه به‌ره‌و مزگه‌وت ده‌ڕۆن، که ده‌گه‌نه ده‌رگای مزگه‌وت خوادۆستهکه فه‌رموو له چرا به‌ده‌سته‌که ده‌کات تا پێش بکه‌وێت بۆ رۆیشتنه ناو مزگه‌وته‌وه.. ئه‌ویش سوپاسی ده‌کات و ده‌ڵێ من نایه‌م بۆ مزگه‌وت.. ده‌ڵێ: بۆچ؟
ده‌ڵێ: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من نوێژ ناکه‌م..
ئه‌ویش بیستنی ئه‌م قسه‌یه‌ی زۆر به‌لاوه سه‌یر ده‌بێ بۆیه جارێکی تر لێی ده‌پرسێته‌وه چۆن به‌م به‌یانییه زووه هه‌ستاویت و نوێژ ناکه‌یت؟
ده‌ڵێت: من شه‌یتانم.. پیاوه‌که به‌بیستنی ئه‌و قسه‌یه تووشی سه‌دمه‌یه‌کی گه‌وره ده‌بێت.. شه‌یتانیش مه‌سه‌له‌که‌ی بۆ شه‌رح ده‌کات و پێی ده‌ڵێ: من که بینیم تۆ به‌ره‌و مزگه‌وت ده‌ڕۆیت، ویستم تووشی ئه‌و خێره نه‌بیت پاش قولێکم لێدایت و خۆڵاویم کردیت.. دیتم گه‌ڕایه‌ته‌وه بۆ ماڵ زۆر دڵم خۆش بوو گوتم: ئه‌وا نهم هێشت تووشی ئه‌و خێره ببێت.. به‌ڵام که به ده‌ستنوێژێکی تازه‌وه هاتیته‌وه، دیتم خوا له‌هه‌موو گوناهه‌کانت خۆش بوو، ئه‌وه‌بوو جاری دووه‌م پێم خسته به‌رپێت و که‌وتیته ناو قوڕاوه‌که، رۆیشتیته‌وه بۆماڵ، زۆر دڵم پێی خۆش بوو گوتم ئه‌وا له‌وخێره بێ به‌شم کرد.. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا هیممه‌تت نه‌رووخا و عه‌زمت به‌هێزتر بوو، جارێکی تر خۆت گۆڕی و ده‌ستنوێژه‌که‌ت تازه کرده‌وه و که‌وتیته‌وه رێ بۆ مزگه‌وت، دیتم خوا له هه‌موو خێزانه‌که‌ت خۆش بوو، که ئه‌و حاڵه‌م بینی گوتم: ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌ش بیخه‌م و کۆسپێک بێنمه رێی هه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نوێژه‌که‌ی و له‌وانه‌یه خوا له‌گوناهی خه‌ڵکی هه‌موو گه‌ڕه‌که‌که‌تان خۆش ببێت.. نه‌وه‌ڵڵا با تووشی ئه‌و خێره گه‌وره‌تره نه‌بن بۆیه چراکه‌م بۆ هێنایت ..
حه سه ن پینجوینی